رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای چۆرومی تورکیا، بەهۆی شەڕەقاز 70 هاووڵاتی سزای دارایی دران.
رۆژی یەکشەممە، 29-12-2024، گرووپێک لەنزیک یاریگەیەکی تۆپی پێ لە شارۆچکەی ئاڵاجا سەر بە پارێزگەی چۆرومی تورکیا، قازەکانیان بە گژ یەکدا دا و شەڕیان پێکردن.
لەو کاتەدا داواکاریی گشتیی پارێزگاکە کە بۆ وەرزش چووەتە شارۆچکەکە، گرووپەکەی بینیوە و پەیوەندیی بە بنکەی پۆلیسەوە کردووە.
ئەو گرووپە کە دواتر داواکاری گشتییان بینیوە، شەڕەقازەکەیان وەستاندووە و بڵاوەیان پێکردوون.
تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنەکە، دوای ئەوەی سەیری کامێراکانی چاودێرییان کردووە، رووداوەکەیان بینیوە.
دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو کەسانە، لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە هەر یەکەیان بە 7 هەزار و 216 لیرەی تورکی (200 دۆلار)، سزای دارایی دران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ