بەدواداچوونێکی رووداو: یەک جۆری دەرمان 18 'بەدیل'ـی هەیە
بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگیی دەرمانسازێک هەڵایەکی گەورەی ناوەتەوە و دکتۆر کۆچەر خاوەنی ئەم تۆمارە دەنگیەیە.
پەیام سەربەست پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر.
بەشداری لە خولی راهێنانی كاری رۆژنامەڤانی تۆڕی میدیایی رووداو كردووە. بۆ یەكەمجار لە رووداو لە كانوونی یەكەمی 2018 دەستی بە كاری رۆژنامەڤانی كردووە.
پەیام سەربەست پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوە لە هەولێر.
بەشداری لە خولی راهێنانی كاری رۆژنامەڤانی تۆڕی میدیایی رووداو كردووە. بۆ یەكەمجار لە رووداو لە كانوونی یەكەمی 2018 دەستی بە كاری رۆژنامەڤانی كردووە.
بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگیی دەرمانسازێک هەڵایەکی گەورەی ناوەتەوە و دکتۆر کۆچەر خاوەنی ئەم تۆمارە دەنگیەیە.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی گەشانەوە لەژێر چاودێریی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییە و، پارەکەی بانکێکی تایبەت دابینی دەکات. لە قۆناخی یەکەم 25 بزنس توانییان پاڵپشتیی دارایی وەربگرن، ئەو بڕە پارەیەی کە وەریان گرتووە وەک قەرزە و لە دوای شەش مانگ لە وەرگرتنی پارەکە، دەبێت دەست بە گەڕاندنەوەی قەرزەکە بکەن و لە 30 مانگدا تەواوی بکەن.
بەدرخان، کرێکارێکی کوردی تەمەن 57 ساڵانە، کرێکاری بلۆک و دیوارە. ئەو بەیانیان زوو تاوەکو دوای نیوەڕۆ لە چاوەڕوانی دەستکەوتنی کارێک دەکات. پێش خراپبوونی دۆخی دارایی، بە تەلەفۆنێک کاری دەستدەکەوت، بەڵام ئێستا دەبێت لە پاڵ 20 کرێکاری دیکەی عەرەب بووەستێت و شەڕ لەسەر دەستکەوتنی کار دەکەن.
پارتی سۆشیاڵ دیموکراتەکان (SPD) بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا، بە بەدەستهێنانی 16%ـی دەنگەکان، پلەی سێیەمی بەدەستهێنا. سەرۆکی پارتەکە بە رووداوی گوت ئەوان دوو ساڵ پێش ئێستا متمانەی دەنگدەرانیان لەدەستداوە، دەشڵێ "لەنێو پارتەکەماندا دەستمان بە خۆڕێکخستنەوە کردووە."
غەیاسەدین سەیان ، سیاسەتڤانێکی بە ئەزموونی ئەڵمانیایە، ئەم رۆژانەی بێ خوێندنەوەی هەواڵەکانی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا بەڕێناکات، ئەو سیاسەتڤانە 75 ساڵە، خەڵکی مووشی باکووری کوردستانە، لە ساڵی 1995 تاوەکو 2012 پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی بەرلین بووە لەسەر لیستی چەپ و ئەندامی سەرۆکایەتیی کۆماریش بووە.
لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، کەمپیەنێک لەژێر ناوی "ماڵەکانمان زۆر گرانن" لەلایەن سێ هەزار چالاکڤانەوە دەستپێکراوە و بڵاوکراوەیەکەیان بە 14 زمان کە کوردیشی تێدایە، بڵاوکردووەتەوە.
لە نێو گەرمەی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، چیرۆکی فیرات کۆچاک، پەرلەمانتارێکی گەنجی کورد، دەنگێکی جیاواز و هیوابەخش دەخاتە نێو گۆڕەپانی سیاسەتی ئەو وڵاتە. کوڕی ماڵباتێکی کۆچبەری کورد کە لە بەرلین لەدایکبووە، ئەمڕۆ وەک بەربژێرێکی پارتی چەپ بۆ مافی کۆچبەران و کەمینەکان خەبات دەکات.
ئەڵمانیا لە قۆناخێکی گرنگ دایە، هەڵبژاردنێکی لەبەردەمە کە شرۆڤەکارانی سیاسی بە هەستیارترین هەڵبژاردنی وڵاتەکە ناوی دەبەن. لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم، لە قۆناخی مانەوە لە سیاسەتی لەمێژینە یاخود گۆڕانکاری نەوەی نوێ دەنگی خۆیان دەبێت.
لە نێو مزگەوتی برایەتی مامۆستا ئیبراهیم بە عەرەبی و ئەڵمانی باسی گرنگیی بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەکات بۆ داهاتووی ئاینەکەیان لە ئەڵمانیا. مزگەوتەکە لە بنەڕەتدا کوردییە، بەڵام بەردەوام جگە لە کورد، عەرەبەکانیش بۆ نوێژکردن رووی تێدەکەن.
نزیکەی 10 هەزار کەس لە دژی پارتی راستڕۆکان، رژانە سەر شەقامەکانی دوسڵدۆرف و بە درووشمی "تەنیا چارەسەر شۆڕشە، نا بۆ فاشیزم، بەڵێ بۆ ئاشتی، نەخێر بۆ نازییەکان"، راستڕۆکان رەتدەکەنەوە.
ئەوەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت، شەقامی کۆرنێلە لە دۆسڵدۆرف، شەقامەکە پڕیەتی لە دووکانی کوردەکانی ئەڵمانیا و خەڵکی ئەوێ ناویان لێناوە شەقامی کوردەکان، بەڵام هاونیشمانییان دەڵێن، کارکردن لە وڵاتەکە وەکو پێشوو نییە و پارەکەی بەشی هیچ ناکات.
بەشێک لە هاووڵاتییان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەهۆی خراپیی گوزەرانەوە گردبوونەوە و دەڵێن، مافی خۆیان پێنادرێت.
کامێرامانی رووداو لە هەولێر دیمەنی تۆمارکردووە کە ماتۆڕسوارەکان لە ترافیک لایت ناوەستن، لە دەرفەت دەگەڕێن و دواتر دەڕۆن، پۆلیسی هاتووچۆ ناتوانێ سزایان بدات، چونکە یاساکان ئەوان ناگرنەوە، بەوهۆیەشەوە زۆرجار دەبنە دەردەسەری بۆ خۆیان و خەڵکیش.
بێ بازاڕی باڵی بەسەر زێڕینگرانی نێو قەیسەری هەولێر دا کێشاوە، تاک تاک کڕیارێک لە دووکانەکاندا دەبینیت، ئەویش یان هاتووە زێڕی دەستپێکی ژیانی هاوژینی بکڕێت، یانیش کەمێک پارەی لێ زیادبووە و بە هیوای قازانج کردن لیرەی پێدەکڕێت.
نزیکەی دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل لە شەقامەکانی هەرێمی کوردستان هەن. ئامارێکی روون نییە کە چەندیان ئۆتۆمبێلی کارەبایین. لە هەولێر ئێستا نزیکەی 12 جێگە هەن کە شوێنی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانیان داناوە. تاوەکو ئێستاش وێستگەیەکی گەورە و فەرمی نەکراوەتەوە بۆ بارگاویکردنەوەی ئەم ئۆتۆمبێلانە.
لە ساڵی 2020 لە مانگی 12 زۆرترین کارەبای موەلیدە هەشت کاژێر بووە لە رۆژێکدا، بەڵام لە 2024 لە هەمان مانگ، 14 کاژێر موەلیدە کارەبای داوە. لەگەڵ ئەوەدا، لە چەند گەڕەکێکی هەولێر پڕۆژەی رووناکی بۆ کارەبای 24 کاژێری جێبەجێ دەکرێت
بەیانیان دووکەڵێکی رەش ئاسمانی هەولێر دەتەنێت، لە لایەکەوە دووکەڵی رەشی ژەهراوی لە لوولەیەکی نەخۆشخانەی رزگاری دێتە دەرەوە و لە لایەکی دیکەوە دووکەڵی رەشی کارگەکان؛ خەڵک گلەییان هەیە و پزیشکێکیش دەڵێت، "رێگەی مەخموور بۆ موسڵ، ئەو نێوانە بە نزیکەیی مەترسیدارە."
لە رۆژی جیهانیی سینەمادا، فیلمی "کارۆ" لە دەرهێنانی کارۆ کورد، لە سینەمای هەولێر لە رۆیاڵ مۆڵ پێشاندرا.
کوردڤین ئەیوب، کچە دەرهێنەرێکی کوردە و خەڵکی دهۆکە و لە نەمسا دەژی، لە چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور لە جەدەی سعودیە بەشداربوو و فیلمەکەی "مانگ" لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فێستیڤاڵەکەدا بۆ فیلمە درژەکان کێبڕکێی دەکرد. چیرۆکی فیلمەکەی لە ئوردنە و باسی یاخیبوونی کچان لە ماڵباتەکانیان دەکات.
هەڵکەوت مستەفا، دەرهێنەری کورد، سەرقاڵی پڕۆژەیەکی نوێی بەڵگەفیلمە بەناوی "فاروق" و تۆڕی میدیایی رووداو لە بەرهەمهێنانیدا بەشدارە. فیلمەکە چیرۆکی زانایەکی جیۆلۆجی عێراقی دەگێڕێتەوە کە توانی پەرە بە کەرتی نەوتی نەرویج بدات بۆ خزمەتکردنی خەڵکەکەی و ئابووری ئەو وڵاتە پێش بخات، دواتر ئەو هەوڵەی وەک مۆدێلێکی سەرکەوتوو لە جیهاندا پێناسە کراوە و بە "مۆدێلی نەرویج" لەو بوارەدا دەناسرێت.
هیبا و محەممەد دوو دەرهێنەری سوورین، بۆ فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور لە جەددەی سعودیەن، بەڵام ئەو رووداوە مێژووییەی لە وڵاتەکەیان روویداوە هەموو بیر و هۆشی ئەوانی بە لای خۆیدا بردووە.
هەڵکەوت مستەفا، ئەو دەرهێنەرەی بە فیلمی "شاردنەوەی سەدام" بەشداریی لە خولی سێیەمی فێستیڤاڵی دەریای سوور دا کرد، لە خولی چوارەمیشدا پڕۆژەیەکی نوێی بە بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە ناساند.
بۆ چوارەمین جار سعودییە شانی دایە بەر گرنگترین و گەورەترین رووداوی سینەمایی ناوچەکە و باوەشی بۆ سەتان سینەماکاری جیهانی کردەوە. تۆڕی میدیایی رووداویش رووماڵی فێستیڤاڵەکە دەکات.
رووداو بەدواداچوون بۆ چیرۆکی گیانلەدەستدانی ژنێکی تەمەن 21 ساڵ دەکات، کە دوای سێ ساڵ لە پێکهێنانی ژیانی هاوژینی، لە شەوێکی مانگی ئابی ئەمساڵدا بە هەڵواسراوی لە ژوورێکی ماڵی خەزوورانی دۆزرایەوە.
ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رۆژی شەممە 30-11-2024، دوایین کۆنگرەی رۆژنامەڤانی لەگەڵ شەش دەزگای راگەیاندن لەنێو کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ئەنجامدا، وەکو دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ رۆژنامەڤانان پێش تەواوبوونی ئەرکەکەی وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق. رۆمانۆوسکی گوتی "چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەشێکە لە سەقامگیربوونی عێراق."
ئیلاف کچێکی 21 ساڵانە، لەگەڵ ئەوەی خاوەن پێداویستیی تایبەتە، بەڵام بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن داهاتی خۆی، دەستی داوەتە کاری دەستی و کەلوپەلەکانی لە بازاڕی گەنجان نمایشکرد.
د. کیس شارپ، سەرۆکی زانکۆی کوردستان - هەولێر بە رووداوی گوت "بەنێودەوڵەتیبوون بەشێکە لە پلانی ستراتیژیی فێرکردنمان. ئێمە، زۆر بەپەرۆشین خوێندکارانمان ئەزموونی کولتوورەکانی دیکە بکەن، تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بڕۆن بۆ شوێنەکانی دیکەی جیهان، یاخود ماوەیەکی درێژ وەک شەش مانگ و زیاتر."
کەمتر لە 60 کاژێری ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن، لە هەولێر تێبینی ئەوە دەکرێت؛ لە گەڕەکە هەژارنشینەکان، بانگەشە گەرموگوڕترە وەک لەو گەڕەکانەی کەسانی دەوڵەمەند تێیدا نیشتەجێن.
مار ئاوای سێیەم، پاتریاکی کەنیسەی ئاشووریی رۆژهەڵات لە شاری هەولێر مەدالیای دۆستایەتی سەرۆکایەتیی رووسیای پێبەخشرا. باڵیۆزی رووسیا لە عێراق بە رووداوی گوت، مەدالیاکە "گرنگە" و پێشکێشکردنی لەسەر ئەو بنچینەیە بووە کە مار ئاوای سێیەم رۆڵێکی کاریگەری لە "پەرەپێدان، بەهێزکردن و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان" لەنێوان کەنیسەی ئۆرسۆدۆکسی رووسیا و کەنیسەی ئاشووری لە عێراق گێڕاوە.
"بە چەندین کاژێر دەتوانم باسی پەیوەندی کوردستان و رووسیاتان بۆ بکەم،" ئەمە قسەی ئێلبرۆس کۆتراشێف باڵیۆزی رووسیایە لە عێراق. لە کۆنفرانسێکی مێژوویدا لە هەولێر باسی پەویوەستبوونی بە هەرێمی کوردستان دەکات، ئەو پانێڵەی کە باڵیۆز قسەی تێدا کرد تایبەت بوو بە پەیوەندیی زیاد لە 200 ساڵەی کورد و رووسیا لە رابردوو، ئێستا و داهاتوووشەوە.
لە دوای فڕۆکەخانە نێچیرڤان بارزانی و مەسعود پزیشکیان بە یەک ئۆتۆمبێل چوونە ئۆفیسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان. لەوێوە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی شاندەکەی ئێران لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی پیشانگای هایتێکس 2024 چەندین گەنجی داهێنەر و بەتوانا داهێنانی تەکنەلۆژییان نمایشکردووە، دەزگای روانگە 32 گەنجی بە 32 داهێنانی تەکنەلۆژی کۆکردووەتەوە و لە بەشێکی پێشانگاکە داهێنانەکانیانی نمایشکردووە.
شەوی رابردوو دووکانەکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل لە شەقامی 60 مەتریی هەولێر سووتان، ئاگر لە هەرچی دەرچەی باڵەخانەکەوە هەبوو دەردەچوو، دووکانداران و هاونیشتمانییان هاواریان لێ هەستابوو و رایاندەکرد تاوەکو کەلوپەلەکان رزگار بکەن.
لە نێو پەرێزێکی پان و بەرین، پاشماوە نایلۆنی و پلاستیکییەکان زیاتر لە هەموو شتێک سەرنجی مەڕەکانی مام فەیسەڵ رادەکێشن، هەر کە چاوی خاوەنەکەیان لێدیار نابێ، هەموویان پەلاماری دەدەن و هەرچی هەبێ قووتی دەدەن.
محەممەد بێکەس لە ساڵی 2016 بە رووداوی گوت "نە دەزانم دایکم کێیە، نە دەزانم باوکم کێیە، نە دەزانم خوشک و برام کێن، پێشم خۆشبوو رۆژێک پێیان بگەمەوە." بەڵام دوای 8 ساڵ لە هەمان دۆخ دایە و بگرە خراپتریش بووە.
ئێف ئای بی جگە لە هەژماری کەسی، دوو ئەپڵیکەیشنی دیکەی بەردەست کردووە. یەکێکیان تایبەتە بە دووکان و شوێنە بازرگانییەکان و ئەوی دیکەیان تایبەتە بە کۆمپانیا، فەرمانگە، دەزگا حکومی و ناحکومییەکان کە بیانەوێت مووچەی کارمەندەکانیان لە رێگەی FIB دابەش بکەن.
10 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی شنگال تێپەڕی، بەڵام بۆ قوربانییان و کەسوکاریان وەکو دوێنێیە، یادەوەرییەکانی کوشتن، گرتن، رفاندن و ئازار ناهێڵێت رۆژێک لە ژیانیان وەک ئێزدی بێ فرمێسک تێپەڕێت.
پێشانگەی نێودەوڵەتیی زانکۆ و قوتابخانەکان لە هەولێر کراوەتەوە و 80 قوتابخانە، زانکۆ، پەیمانگە و کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان و نزیکەی حەوت وڵاتی دیکەوە بەشداری ئەم خولەی پێشانگەکەن. بڕیارە پێشانگەکە تاوەکو 4ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
کۆمێنتێک سالاری کرد بە خاوەنی ئۆتۆمبێل؛ ئەمە خەڵاتی رووداوە بۆ پێشبینی پاڵەوانی یۆرۆی 2024 و رادەستی خاوەنەکەی کرا.
جیاواز لە قسەی رزگاربووانی نێو بەلەمە نقوومبووەکەی ئیتاڵیا، رووداو لە زاری قاچاخچییەکانەوە چیرۆکی بەڕێکەوتنی پەناخوازان و نقوومبوونی بەلەمەکە دەگێڕێتەوە. قاچاخچییەک دەڵێت: "رۆژێک دوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە، زیاتر لە 20 کەس تەلەفۆنی کردووە. خەڵک بێزارە". قاچاخچییەکی دیکەیش دەڵێت: "بەلەمەکان ئەوپەڕی 12 کەس دەگرێت، بەڵام تاوەکو 100 کەسی تێدەکرێت".
حەسەن حوسێن ناسراو بە حەسەن دووکانی رەتیدەکاتەوە کۆچبەرانی نێو بەلەمە تێکشکاوەکەی دەریای نێوەڕاست لە رێگەی ئەوەوە چووبن و بە رووداوی گوت: "دوور و نزیک ئاگاداری ئەو رووداوە نیم. کەسوکاریشیان دەزانن ئەو کۆچبەرانە لە رێگەی کێوە رۆیشتوون و پارەیان بە کێ داوە".
لە وەرزی هاوین و بە تایبەت لە رۆژانی جەژندا، خەڵکێکی زۆر روو لە شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن. بەشی زۆری گەشتیاران خەڵکی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.
ئاگری پاڵاوگەیەک لە کاژێر 8:30 شەوی چوارشەممە سێ تەقینەوەی بێ ئامانی بەدوای خۆیدا هێنا، خەڵکی دەوروبەری پاڵاوگەکە شەوی تاریکیان لێ بوو بە رۆژ. بەرگریی شارستانی دەڵێت، ئەو شوێنە هیچ مەرجێکی سەلامەتیی تێدا نەبوو.
سینەمایەکی کراوە لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست، بەناوی "سینەمای دولا پلاژ" هەموو ساڵێک بۆ ماوەی 12 شەو لە کان دەکرێتەوە بۆ پێشاندانی فیلمە کلاسیکییەکان.
کاتێک باس لە جۆرج لۆکاس دەکرێت، مێژوویەکی دێرین و شاکارە سینەماییەکان بیر هۆگرانی فیلم دێتەوە، ئەمساڵ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، خەڵاتی شانازیی چڵەخورمای زیڕینی پێبەخشرا.
بینەرێکی فیلم لە مارسیلیاوە هاتووە بۆ کان، بلیتی نمایشی فیلمێکی فەڕەنسی دەوێت و دەستی نەکەوتووە، ئینێس کاخەزێکی بەدەستەوە گرتووە و داوای بلیت لە کەسێکی بەخشندە دەکات. ئەمە رێگەیەکە پێش هەر نمایشی فیلمێک دەیان کەس بۆ دەستکەوتنی بلیت بەکاری دەهێنن.
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 77ـەمین فێستتیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان لە فەرەنسا، رووداو گفتوگۆیەکی لەگەڵ لویس کۆڤۆسی، دەرهێنەری فەرەنسی ئەنجامداوە، کە بە فیلمی "مانگای پیرۆز" لە فێستیڤاڵەکە بەشدارە و کاری دەرهێنانی بۆ ئەو فیلمە کردووە. لە گفتوگۆکەدا کۆڤۆسی، باس لە چیرۆکی فیلمەکەی دەکات و دەڵێت، پێشبینی ئەوەی نەدەکرد فیلمەکەی لە کان وەربگیرێت. ئەو دەرهێنەرە پێشتریش بە فیلمی "مونۆ مونۆ" لە کان بەشداربووە و خەڵاتی بەدەستهێناوە.
بازاڕی فیلمی فێستیڤاڵی کان پێی دەگوترێت دڵی پیشەسازیی سینەما و ساڵ بە ساڵ قەرەباڵختر دەبێت
یەکێک لە ئەستێرەکانی پێنجەم رۆژی چالاکییەکانی 77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، کێڤن کۆستنەر، ئەکتەری ئەمریکی بوو کە بۆ پێشاندانی نوێترین فیلمی لەگەڵ بەشێک لە ستافی فیلمەکەی ئامادەبوو.
کۆمەڵێک گەنجی بەهرەمەند چاوەڕێی زەنگی دەستپێکردنی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسسازن، خاوەنی پرۆژەی سینەمایین کە پێویستیان بە هاوکاری پاڵپشتی کۆمپانیای بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی گەورەیە لە فێستیڤاڵی فیلمی کان، لە نێویاندا تەنیا کچە کوردێک هەیە، ئەویش دڵپاک مەجید، کچە دەرهێنەری کوردی ئێزیدییە.
دوای ئەوەی ئێران سزای هەشت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر محەممەد رەسووڵۆف، دەرهێنەری ئێرانی سەپاند، ئەو دەرهێنەرە توانی خۆی بگەیێنێتە ئەوروپا و بڕیارە لە پێشاندانی فیلمە نوێیەکەی لە 77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ئامادە بێت.
ئێلن هاڵ، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئاسیلەندی، رۆڵی سەرەکی لە فیلمی "When the Light Breaks" گێڕاوە کە لە 77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بەشدارە. لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو، لەبارەی رۆڵی لە فیلمەکەدا دەڵێت، بۆ ئەو زۆر سەخت بووە رۆڵی کارەکتەرێکی بێ توانا و بێ هێز بگێڕێت.
شەقامەکانی دەورووبەری کۆشکی فێستیڤاڵی کان جمەی دەهات، دەیان رۆژنامەڤان و سەتان فۆتۆگرافەر چاوەڕێی هاتنی خاوەنی بۆمبی ئەمساڵی کان بوون، جۆرج میلەر دەرهێنەری چوار بەشی زنجیرە فیلمی "Mad Max"ـە، دوای نۆ ساڵ بە نوێترین فیلمی زنجیرەکە کە پێنجەم بەشیەتی و بە ناوی "Furiosa: A Mad Max Saga" هاتووەتە کان و فەرشی سوور بۆ خۆی و ستافی فیلمەکەی راخراوە، بۆ ئەوەی بۆ یەکەم پێشاندانی ئەم بەشە نوێیە لە جیهاندا.
فیلمی "Second Act" لە دەرهێنانی کوانتان دیپیو، دەرهێنەری فەرەنسی، وەک فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵ نێودەوڵەتیی فیلمی کان پێشاندرا، لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانیدا لە کان، دەرهێنەری فیلمەکە رایگەیاند، فیلمەکەی هیچ پەیامێکی نییە و بەختی هەبووە کە وەک فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵ هەڵبژێردرێت.
بە نمایشەکانی مێسی لەسەر فەرشی سوور، 77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان دەستیپێکرد، ئەو سەگە لە بەردەم کامێرای میدیاکان دەوەستا و جوڵەی دەکرد و وێنەی دەگیرا.
رووداو بەدواداچوونی بۆ دەرمانی قاچاخ کردووە. خاوەن دەرمانخانەیەک باس لەوە دەکات، هەندێک لە دەرمانخانەکان هەندێکجار "شریتی دەرمانی ئەسڵی دەردەهێنن و شریتی دەرمانی قاچاخی لەگەڵ تێکەڵ دەکەن، نەخۆشیش نازانێت، هەمان شێوەیە و تەنیا ژمارەی باجی جیاوازە، کەس تەرکیزی ئەوە ناکات و بەراوردی بکات، یان ئێکسپایەری جیاوازە."
مامۆستایەکی ئایینی لە هەولێر لەلایەن چەند ژنێکەوە بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە بەشێوەی "میسیار" بۆ ماوەیەکی کاتی هاوسەرگیریی لەگەڵ کردوون و دواتر تەڵاقی داون
سەرۆک بارزانی، ئەمساڵیش بە کڕینی دەیان کتێب، پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی لە هەولێر، بە ناونیشانی "بخوێنەوە... زیرەکیت دەستکرد نییە" کردەوە.
زەهرا دایکی خەڵکی بەغدایە و باوکی کوردە، لە 2006ـەوە لەگەڵ خێزانەکەی لە هەولێر دەژین و دوو خوشک و دوو برای لە خۆی گەورەتری هەیە. لە تەمەنی 14 ساڵی کەوتووەتە پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ پیاوێک کە هاوژین و 3 منداڵی هەبووە و لە دایکبووی 1984 بووە، واتە 17 ساڵ لە زەهرا گەورەتر بووە.
رۆژێک دوای سووتانی 50 دووکانی بازاڕی لەنگەیە، مام مەجید بەسەر پاشماوەی دووکانە سووتاوەکەی کوڕەکەیدا دەگەڕێ. کوڕەکەی مام مەجید بایی 6 هەزار دۆلار کەلوپەلی لەنێو ئەم دووکانەدا سووتا و لە خەمدا لە ماڵەوە کەوتووە.
جگە لە کوڕە نەخۆشەکەیان، کچێکی بچووکی شەش ساڵانیشیان هەمان نەخۆشی هەیە کە بیرکۆڵییە، پزیشک پێی گوتوون ئەگەری هەیە لە داهاتوودا ئەویش وەک براکەی لێبێت.
سەرباری نەخۆشی، هەژاریش لەولاترەوە باری سەر شانی ئەو خێزانەی گرانتر کردووە.
FIB، بانکێکی فەرمییە لە عێراق و تائێستا زیاتر لە 500 هەزار کەس هەژماریان لەو بانکە کردووەتەوە.
شڤان پەروەر و ناسر رەزازی، دوو دەنگی دلێر کە بە لووتکەی هونەری کوردی دەناسرێن، لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چەندین کاژێر گۆرانییان چڕی بۆ پێشوازیکردن لە نەورۆز و ساڵی 2724ی کوردی.
لە هەڤپەیڤینێکدا جێگری نوێنەری UNFPA لە عێراق باسی پلانی خێزانی دەکات و دەڵێت: پلانی خێزانی پێویستییەکی تەواوە بۆ هەر خێزانێک و پێویستە هاوژینان زانیارییان لەسەر پلانی خێزانی هەبێت.
سهرۆكی بهشی خانمان و منداڵبوون لە نهخۆشخانهی ئافرهتان و لهدایكبوونی فێرکاریی ههولێر ئاشکرای دەکات، لەکاتی دووگیانیدا راوێژ بە پزیشک نەکرێت، ئەگەری گیانلەدەستدان زیاد دەبێت و هۆشداریش دەداتە ئەوانەی لە خوار تەمەنی 18 ساڵیدا ژیانی هاوژینی پێکدەهێنن.
"Cidade Campo" فیلمێکی سینەمایی بەرازیلییە کە دەرهێنەر و ئەکتەرە سەرەکییەکانی ئافرەتن و باس لە پرسی تەنیایی و دەستپێکردنەوەی ژیان دوای کارەسات و لەدەستدانی ماڵ و سامان دەکات. باس لە ژیانی کچێک دەکات کە باوکی لەدەستداوە و دوای مردنی دەیەوێت لێی تێبگات و بچێتەوە ئەو دونیایەی ئەوی تێدا ژیاوە.
فیلمی براوەی خەڵاتی ورچی زێڕینی 74ـەمین خولی بەرلینالە راگەیێندرا و ماتی دیۆپ، دەرهێنەری سەنیگالی، لە رێگەی بەڵگەفیلمی "Dahomey" بوو بە خاوەنی خەڵاتەکە. بەرلینالە لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیی فێستیڤاڵ هەشت خەڵاتی دابەشکرد.
لەنێو سرووشتی جوان و قەدپاڵی چیایەکی دەڤەری بارزان، گوڵ و گوڵزاری سەر گۆڕی شیفای جوانەمەرگ رێکدەخات، ڤینای تەمەن 18 ساڵ و لەگەڵ شیفا خەڵکی یەک گوندن؛ گوندی بێرۆخ لە قەزای رووبارۆکی پارێزگای جۆلەمێرگ، دوای تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شیفا، هێشتا ماوە ماوە ڤینا لەگەڵ مامۆستا و ناسیاوەکانی ئەم ناوچەیە، بۆ خوێندنەوەی فاتیحا و ئاودانی گوڵزاری گۆڕەکەی، سەردانی گڵکۆی شیفا گەردی دەکەن.
ئەماندا سەیفرید، ئەکتەری ئەمریکی و بەربژیری خەڵاتی ئۆسکار، لە 74ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین بەشدارە و لەگەڵ بەشێک لە ستافی فیلمەکەیە بەسەر فەرشی سووری فێستیڤاڵدا تێپەڕی.
"فیلمەکە سەرسوڕهێنەرە، چیرۆکێکی زۆر گرنگ دەگێڕێتەوە لە شارێکی گەورەی وەک بەرلین کە کەسی تووندڕەوی تێدایە"
ئادەم ساندلەر، ئەکتەری ناسراوی سینەمای هۆلیوود و جیهان و پاڵەوانی فیلمی "The Waterboy" و "Big Daddy"ـی، لە 74ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی بەرلین ئامادەبوو و بە فیلمێک لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارە.
نوورا رۆلکێ، دەرهێنەی ئەڵمانی: هەر جارێک کە لە کوردستان وێنەی فیلممان گرتووە، بینیومە کە خەڵکەکەی چەند جوانن و هاوکار و پڕ خۆشەویستین، زیاتر لە هەر شوێنێکی دیکەی جیهان، زۆر حەزدەکەم هانی خەڵک بدەم تا فیلمەکانیان لە هەرێمی کوردستان وێنە بگرن.
سەلیم خەسا، دەرهێنەرێکی بە رەچەڵەک جەزائیرییە و لە ئەمریکا دەژی. لەگەڵ سینای دەرهێنەری کورد لەنێو خانەی کوردستان فیلم ئۆفیس سلێمانی گفتوگۆی دەرهێنانی فیلمێک دەکات لەبارەی سەڵاحەدینی ئەیوبی، لەدوای بینینی وێنەی هەورامان، بیری لەوە کردووەتەوە بەشێکی فیلمەکەی لەوێ وێنە بگرێت.
'کێکی دڵخوازی من' ناونیشانی فیلمێکی ئێرانییە لە فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین پێشاندرا، بەڵام دوو دەرهێنەرەکەی ئامادە نەبوون، چونکە دەسەڵاتدارانی ئێران رێگەیان نەدا گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن.
لە شەوێکی ساردی مانگی شوبات بۆ 74ـەمین جار بەرلین، فەرشی سووری راخست بۆ ئەستێرەکانی سینەما و بەرلینالە بە فەرمی کرایەوە. چەندین ئەستێرەی جیهانی بە جلی سەرنجڕاکێشەوە بەسەر فەرشی سووردا تێپەڕبوون. تۆڕی میدیایی رووداویش وەکو تاکە کەناڵی کوردی، لەڕیزی میدیا جیهانییەکان رووماڵی فێستیڤاڵەکە دەکات.
جیاوازیی کڕینی 220 لیتر گازی موەلیدە لە کوالێتییەکی زۆر نزم تاوەکو کوالێتیی باش، نزیکەی 50 هەزار دینارە.
دوو هاووڵاتیی بەنگلادیش یەکێکیان 10 ساڵ و ئەوی دیکە 7 ساڵە لە هەولێرن کاری بانگبێژی و خزمەتگوزاری مزگەوت دەکەن
لە هەولێر پێشاندانێکی تایبەت بۆ فیلمی 'In The Blind Spot' لە دەرهێنانی ئایشە پۆلات، دەرهێنەری باکووری کوردستان کرا و پرۆدیوسەری فیلمەکە دەڵێت، لە دوای وەرگرتنی 21 خەڵات، دڵخۆشە بە پێشاندانی فیلمەکە لە کوردستان.
مام ئیسماعیل و گەلاوێژ خانی هاوژینی، ماوەی شەش ساڵە بەهۆی رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەرەوە چوونەتە هەولێر و کەلاوە خانووەیەکی دەشتی بەهەشتیان بۆ خۆیان کردووە بە گوڵزار، خەمی ئاوارەیی و دووری لە شارەکەی خۆیان نیشانەی پیری زیاتر لێدەرخستوون.
چیرۆکی ژیانی کچێکتان بۆ باسدەکەم کە ناوی خوازراوی لەم راپۆرتەدا راز دەبێت، ژیانێک کە تا 5 ساڵ پێش ئێستا بەلایەوە تەواو ئاسایی بوو، کەچی درکاندنی رازێک بە نامەیەک لە ئینستاگرام لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە، ژیانی تەواو سەرەوژێر کرد.
دینا بچووکترین و نوێترین منداڵی نێو خێزانێکی حەوت کەسی بوو، بەڵام خێزانەکە هەڵوەشایەوە و باوکی هەر پێنج منداڵەکەی هێناوەتە خانەی نەوجەوانانی هەولێر.
بێمووچەیی و خراپبوونی باری دارایی خەڵکی، وایکردووە هاووڵاتییان دەست بۆ ئەو زێڕانە ببەن کە بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییان کڕیویانن. ئەندامێکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێریش دەڵێت، کەس هەبووە مامۆستای زانکۆ بووە و ئەڵقەی هاوژینی بۆ کرێی خانوو فرۆشتووە.
مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ ماوەی ساڵێکە فێری ڤەیپکێشان بووە، ئەو و هاوڕێ 14 ساڵانەکەی دوو لەو دەیان مێرمنداڵانە بوون لەکاتێکدا تیمی رووداو خەریکی بەدوواداچوون بوون بۆ دۆسیەی ڤەیپکێشانی منداڵ و مێرمنداڵان، هاتنە نێو دووکانێک و داوای جۆرەکانی ڤەیپیان کرد.
دوو مانگە دەرگەی قەڵای هەولێر بە رووی گەشتیاران داخراوە، ئەوەش بەهۆی دەستپێکردنی نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی قەڵای هەولێر.
دوو گەنج لە شەوە ئاهەنگێکدا لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور لە جەدەی سعودیە سەما دەکەن، ئەوان بەڕێکەوت لە فێستیڤاڵەکەدا یەکتریان بینیوە و باسی ئەوە دەکەن ئەو ساتانەی لەنێو فێستیڤاڵەکەدا بەسەریان بردووە، خۆشترین کاتەکانی ژیانیانە.
بەشێک لە دەوڵەمەندەکانی سعودیە بۆ خۆشی و حەزی بینینی ئەکتەر و کەسایەتییە ناودارەکان، لە فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور لە سعودیە شۆفێری دەکەن. دەوڵەمەندەکان بە ئۆتۆمبێلی گرانبەها، میوانەکان لە فڕۆکەخانەوە دەبەن بۆ فێستیڤاڵەکە و بەپێچەوانەوە.
لە درێژەی نمایشەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دەریای سوور لە سعودیە، بەڵگە فیلمی"چیرۆکی داڵکورد" نمایشکرا، فیلمەکە لە ژانری وەرزشییە و باسی چیرۆکی یانەیەکی تۆپی پێدەکات کە پەنابەرانی کورد لە سوێد دروستییان کردووە ئازاری پەنابەرییان پاڵنەربووە تا خەون بە سەرکەوتنی گەورە ببینن.
ئەکتەرانی بەنێوبانگی جیهان بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور لە سعودیە دەکەن. بەشێکی فێستیڤاڵەکە تایبەت کراوە بە هاندانی گەنجانی بواری فیلم کە هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەرهێنەر و ئەکتەرانی جیهانی دەدەن.
بە جل و جامانەی کوردی دوای دوو سەدە خۆشناوەکانی ئەفریقا گەڕانەوە زێدی خۆیان لە بناری هەریر و گوندی سیساوە. خۆشناوە رەسەنەکانی ئەو ناوچەیە هەموو کۆبوونەوە و رێورەسمێکی بەخێرهاتنیان بۆ نەوەکانی مەلا ئەبوبەکر ئەفەندیی خۆشناو رێکخست.
گرووپێک کچ و کوڕی گەنجی دانیشتووی هەولێر و سلێمانی، چوونە ئەشکەوتی سناوە لە شارەدێی سکتانی کۆیە کە 70 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە. هەندێکیان یەکەم جارە بەشداریی کەمپینگ دەکەن. شەوێک لە ئەشکەوتەکە مانەوە و هاڵۆوینیان لەوێ کرد.
محەممەد منداڵێکی ئۆتیزمە، وردە وردە وانەکانی لەگەڵ دایکی دەخوێنێت، ئەو وانانەی کە محەممەد پڕ بە دڵ حەزی دەکرد لە دەمی مامۆستا و لە نێو پۆلی قوتابخانەیەک وەک هەر منداڵێکی دیکە بیخوێندایە، بەڵام بە بیانووی ئەوەی منداڵێکی ئۆتیزمە تا کاتی وێنەگرتنی ئەم راپۆرتە کە مانگ و نێوێک لەدەوامی قوتابخانە تێپەڕیوە هیچ قوتابخانەیەک ئامادە نەبوو دەرگای بەروودا بکاتەوە.
ژیان و گوزەرانی نڤیشکانێکی شاری هەولێر زۆر قورس بووە، بە تایبەت دوای ئەوەی هاوسەرگیریی کردووە و منداڵێکیان هەبووە کە ناتوانن خەرجیی نەخۆشییەکەی دابین بکەن. گەنجەکە لەگەڵ هاوژینەکەی لە ماڵی دایکی دەژین. چوار مانگە کرێی خانوویان نەداوە و کرێچی ئاگاداری کردوونەتەوە خانووەکە جێبهێڵن.
ئاهەنگی خولی 13هەمینی دەرچووانی زانکۆی کوردستان - هەولێر بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، کە لەو خولەدا بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە 282 دەرچوو درا. دوو خوێندکاریش بڕوانامەی دکتۆرایان لە زانستە سیاسییەکان وەرگرت.
بێ مووچەیی، درەنگکەوتنی مووچە و دابەشنەکردنی لەکاتی خۆیدا کە بوونەتە هۆکاری قەرزاری لە بازاڕەکاندا، کاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروونی هاووڵاتییان دروستکردووە. نانەوایەکیش دەڵێت، کەسی وا هەیە نان بە قەرز دەبات تاوەکو مووچەکەی دێت.
رێڤان لەو دۆخەدا نایەوێت دەستی حەنین بەربدات، لەبەر دەرگەی ئەو ماڵەی لێی دەمێننەوە بە جلوبەرگێکی رەشەوە لەگەڵیدا دانیشتبوو، جار جار لەبەرخۆیەوە لە حەنینی دەپرسی، بەڕاستی ئەو کەسانە وایان لێهاتووە؟ وەکو ئەوەی هێشتا نەیەوێت باوەڕ بەو مەرگەساتە بکات کە روویداوە، لەولاترەوە وەڵامی لە دەنگی خزمەکانیانەوە لەبری حەنین گوێ لێدەبوو کە هیوایان پێی دەدا و دڵنیایان دەکردەوە ئەوەی روویداوە شتێک نییە دەستی ئەوی تێدابێت. پێویستە ئەوان ژیانی خۆیان دەستپێبکەن.
دەنیز جەودەت، ئەندامی حیزبی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە بوو، رۆژی دووشەممەی رابردوو 18-09-2023 لە هەولێر درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و گیانی لەدەستدا، خێزانەکەی تەرمی کوڕەکەیان بە هەلهەلە و دروشمی "شەهید نامرێ" بەرەو زێدی باب و باپیرانی بۆ گوندی دێلەزێی سەر بە شارۆچکەی گەڤەری جۆلەمێرگی باکووری کوردستان بەڕێکرد
کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشن بەر لە ساڵێک و دوو مانگ دەستی بە دروستکردنی کتێبخانەیەک لەو زانکۆیە کردووە؛ ناوی نراوە کتێبخانەی ڤیژن. لە کتێبخانەکەدا نزیکەی 20 هەزار ناونیشانی کتێب بەردەستن.
وەزیری دەرەوەی نەمسا گوتاری هاندان و پاڵپشتیی وڵاتەکەی پێشکێش بە بازرگانانی نەمسایی و کوردی کرد، ئەوەش لە کۆڕبەندی بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا وەکو بەشێک لە پلانی سەردانەکەی بۆ هەولێر
ئەحمەد تەمەنی 5 ساڵە و یەکێکە لەو 17 منداڵە ئۆتیزمەی کە دوای راهێنان و شیاندنەوە لە سەنتەری ئیماراتی بۆ ئۆتیزم، دەستنیشانکراوە بۆ ئەوەی ئەمساڵ بچێتە خوێندن و لە باخچەی ساوایان بخوێنێت. ئەحمەد نزیکەی دوو ساڵ لەو سەنتەرە راهێنانی پێکراوە.
پەیامنێری رووداو بۆ ماوەی کاژێرێک لە دووکانی هاونیشتمانییەکی هەولێر بوو، بینی 90%ی کڕیارەکانی بە قەرز شت دەبەن و نەیاندەویست لە کامێرا رووخساریان دەرکەوێت، دوایین کڕیاری ئەو دووکاندارە خانمێکی گەڕەکەکەیان بوو، کیلۆیەک گۆشت و بڕێک خۆراکی بە بەهای 21500 دینار بە قەرز برد، ئەوەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ درەنگ هاتنی مووچە و هەژاریی خەڵک. ئەو دووکاندارە دەڵێت، 40 ملیۆن دیناری ئێستا لە قەرزە
تۆم توگێنتهات بە رووداوی رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی رێگریکردنە لەو تۆڕە قاچاخچییانەی خەڵک لێرەوە دەبەنە بەریتانیا و گوتی "یەکمانگرتووە و رێککەوتووین کە بەیەکەوە کار بۆ تێکشکاندنی ئەو گرووپە تاوانکارانە بکەین."
رۆژی سێشەممە 22-08-2023، چوارەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنان و خانووبەرە لە هەولێر کرایەوە، 250 کۆمپانیا لە 15 وڵاتەوە بەشدارییان کرد.
پاشا، نیڤشکانە (خاوەن پێداویستیی تایبەتە) و، ماوەی مانگێکە دوایین نەشتەرگەریی بۆ کراوە، گەرما ئازاری جەستەی زۆر زیاتر کردووە. پاشا لە گوندی گەروودەڵانی ناوچەی زرارەتیی سەر بە ناحیەی دارە شەکران دەژی و بەم هاوینە تەنیا 10 کاژێر کارەبای نیشتیمانیان هەیە و هیچ مووەلیدەیەکی گشتیش لە گوندەکەیاندا نییە.
ئەمڕۆ کەسێک لە قەزای خەبات بە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 44 ساڵ بوو؛ بەڵام خەمی کەسوکارەکەی هەر بەوە تەواو نەبوو، چونکە دوای چەند خولەکێک لە رووداوەکە و دوای ئەوەی برای گەورەی بە رووداوەکە دەزانێت، ئەویش جەڵتە لێی دا و گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 54 ساڵ بوو.
فێربوونی زمانی ئەڵمانی وەک رێگەیەک هەڵبژاردووە بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باشتر، رامی گەنجێکی تەمەن 22 ساڵی پەنابەری رۆژئاوای کوردستانە لە هەولێر، کە بەهۆی بێکاری و مووچەی کەم، ماوەی مانگ و نێوێکە لەگەڵ 22 گەنجی دیکە لە سەنتەرێک دەستی بە فێربوونی زمانی ئەڵمانی کردووە، بۆ ئەوەی بەڕێگەیەکی یاسایی بڕواتە ئەڵمانیا لەوێ بژی و کار بکات.
پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە کەمپی کەورگۆسک گلەییان لە کەمی و نەبوونی خزمەتگوزاری هەیە، ژنێک لە کەمپەکە دەڵێت، بێ ئاوی ژیانی لێ تەنگ کردوون
پیاوێکی بەتەمەن و چەند کەسێکی خێزانەکەی لە ساڵی 2020ـەوە حەوت هەزار و 600 دۆلاریان بە ژنە پارێزەرێک داوە، کە گوایە پێیگوتوون حکومەت زەویی 200 مەتری دابەش دەکات و لە بەرامبەر دوو هەزار دۆلار، ئەو وەک پارێزەر مامەڵەیان بۆ دەکات و زەوییەکانیان بۆ وەردەگرێت، بەڵام دوای سێ ساڵ، ئەم پیاوە نە زەویی بینی و نە سۆراخی پارە و پارێزەرەکەش هەیە.
هەفتەی تەکنەلۆژیا لە هەولێر تاوەکو دێت گەرموگوڕتر دەبێت، لە دوو رۆژی پێشانگەکەدا نزیکەی 20 هەزار کەس سەردانیان کردووە.
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هایتێکس ژمارەیەک بزنسی بچووک بەشدارن، کۆمەڵێک گەنج بیرۆکە و پڕۆژەکانیان لە بواری تەکنەلۆجیادا خستووەتەڕوو، ئالان محێدین یەکێک لەو گەنجانەیە بە داهێنانی "ماڵی زیرەک" بەشدارە
گەنجێک لە دەوروبەری هەولێر، کە باوکی دوو منداڵە و پیشەی پێشمەرگە بووە، دوای ئەوەی لە رووداوێکی هاتووچۆدا نیوەی جەستەی لەکاردەکەوێت، ژیانی پەیوەست دەبێت بە کورسییەکی نیڤشکانانەوە، ئەوەندەش دواخەمی نابێت، بەڵکو ئەوە 10 ساڵە چاوەڕوانی مووچەیە، چونکە مووچەی پێشمەرگایەتیی بڕاوە و هاوشێوەی هەزارانی دیکە مووچەی نیڤشکانانیشی پێنادرێت.
لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندی هەولێر، پشکنین بۆ نەخۆشێک کراوە و نیشانەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی هەبووە.
پێشبڕکێی جیهانیی ICT هواوی کە لە بنکەی سەرەکیی هواوی لە شاری شنژنی چین لە 25 ئایار بەڕێوەچوو، تیمی عێراق کە لە 3 خوێندکاری بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی پێکهاتبوون، لەسەر ئاستی 146 تیم کە لە 36 وڵاتەوە بەشدارییان کردبوو، پلەی دووەمیان بەدەستهێنا.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی پڕۆژەی گەنجان لایف لە هەولێر، هەموو بەیانییەک بەبێ ئەوەی هیچ ئاگرێک کەوتبێتەوە، مەشق و راهێنان دەکەن تاوەکو لە کاتی ئاگرکەوتنەوەدا بتوانن زوو کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.
نرخی مۆبایلەکان بەم شێوەیەن: کامۆن 20 پرۆ بە 175دۆلارە، کامۆن 20 پرۆ 5G بە 269 دۆلارە و هەر کەسێک یەک لەم دووجۆرە بکڕێت، ئایرپۆدێک بە خۆڕایی وەردەگرێت. نرخی کامۆن 20 پرێمیەریش 379 دۆلارە و بە خۆڕایش کاژێرێکی زیرەکی لەگەڵدایە.
لە ماوەی كاركردنیدا لە تۆڕی میدیای رووداو، ڤیتی و فیچەری جۆراو جۆری ئامادەكردوون و بەخێرایی لە كاركەیدا پێشدەكەوێت.
لە ئایاری 2019 لەگەڵ تیمێك لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداو نێردراوە بۆ وڵاتی چین، لە ماوەی بیست رۆژدا چەندین فیچەری لەسەر ژیان و شوێنەوارە مێژووییەكان و پێشكەوتوویی چین لەڕووی تەكنەلۆژییەوە ئامادەكردن و بڵاوكرانەوە.
لەلایەن میدیای هۆڵەندییەوە وەك نموونەی گەنجێكی سەركەوتوو، كە كار بۆ دەزگایەكی راگەیاندنی بەنێوبانگی وەك تۆڕی میدیایی رووداو دەكات، لەسەری نووسراوە.
پەیام سەربەست، لە ساڵی 1997 لە شاری هەولێر لەدایكبووە.
لەساڵی 2018 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئەندازەی كارەبا لە كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە و، پلەی یەكەمی لەسەر ئاستی بەشەكەی بەدەستهێناوە.
لەگەڵ ژمارەیەك رێكخراوی مەدەنی كاریكردووەو، لە هەڵمەتەكانی هاندانی خوێندنەوەدا بەشداربووە.