رووداو دیجیتاڵ
لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندی هەولێر، پشکنین بۆ نەخۆشێک کراوە و نیشانەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی هەبووە.
دکتۆر عەبدولڕەحمان یونس، پزیشکی خولاو لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە، 30-5-2023، بە رووداوی راگەیاند، "گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ 5 رۆژ بوو نیشانەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوونی لێ دەرکەوتبوو و دوای سەردانیکردنی فریاکەوتنی ناوەندی هەولێر، هەموو پشکنینە پێویستەکانی بۆ کرا و ئەمڕۆ ئەنجامەکەی بە پۆزەتیڤ دەرچوو."
پزیشکەکە گوتیشی، "نیشانەکانی ئەم نەخۆشە بریتی بوون لە بێتاقەتی، تا، نەبوونی حەزی خواردن، رشانەوە، سکچوون، مۆربوونی ژێر پێست و ئازارێکی بەهێز لە سک."
لەبارەی دۆخی تەندروستیی گەنجەکە، دکتۆر عەبدولڕەحمان گوتی، "دژە ڤایرۆس بە نەخۆشەکە دراوە، بەڵام دۆخی تەندروستی جێگیر نییە و خوێنبەربوونی هەیە."
نەخۆشەکە پیشەی قەسابە. دکتۆر بێریڤان عەدنان، بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستیی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بە رووداوی راگەیاند، "تووشبوونی ئەم گەنجە بە تای خوێنبەربوون لە پشکنینەکانی هەولێر پشتڕاستکراوەتەوە و نموونەی پشکنینەکانی بۆ بەغداش نێردراوە و چاوەڕێی ئەنجامی ئەوانین بۆ راگەیاندنی".
لە ماوەی مانگێکدا ئەمە دووەمین تووشبوونە بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ