شیرینی فەرەنسی لە هەرێمی کوردستان خواستێکی زۆری لەسەرە؛ لە پێشانگەی کتێبیش دەفرۆشرێت

14-04-2025
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
شیرینی فەرەنسی لە هەرێمی کوردستان بازاڕێکی باشی هەیە.
شیرینی فەرەنسی لە هەرێمی کوردستان بازاڕێکی باشی هەیە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەوەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت، دووکانی هەویرکارییە لەشاری هەولێر، پڕە لە شیرینی تارت، کێکی سێو، کرۆسانت و چەندین بابەتی دیکە. شیرینییەکان فەرەنسین، بۆیە هەستێکی وات پێدەبەخشێت وەک ئەوەی لە پاریس بیت.
 
دوwکانەکە چەندین جۆری شیرینی و هەویرکاری تایبەت بە فەرەنسییەکانی تێدایە، بەرهەمەکان بەگەرمیی لە فڕن دەهێنرێنە دەرەوە و بە پێشکێش بە کڕیارەکان دەکرێن.
 
وائل ئیسماعیل، لە دووکانەکە شیرینی دروستدەکات و لەبارەی بەرهەمەکانییەوە دەڵێت، "زۆرخۆشە و بەتامە، نموونە باگێتی فەرەنسی دوست دەکەین، خەڵک دێن و لێرە دەبینن ئێمە شتی فەرەنسی دروست دەکەین و تام و بۆنێکی جیاوازی هەیە." 
 
پاریس بە پایتەختی شیرینییە بەتام و بەلەزەتەکان دەناسرێتەوە، ئەم جۆرە شیرینییانە لە کولتووری فەرەنسییەکانەوە وڵات وڵات هاتووە و لە 5 ساڵی دواییدا، شیرینییەکان داخوازی زۆریان لەسەرە و بوونەتە شیرینی دڵخوازی بەشێک لە خەڵکی هەرێمی کوردستان. 
 
لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، جگە لە هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار بە کتێب، کافێیەکی پێشانگە سەبەتەی کرۆسانتەکانی بە دوو تامی جیاواز لەسەری سەرەوە داناوە.
 
عەلی ئەحمەد، کارمەندی قاوەخانەکەیە و لەبارەی شیریینییەکەوە دەڵێت، "خواردنێکی سووکە کە دەیخۆیت قورس نییە بۆ سەر گەدەت، کە تاقی دەکەیتەوە یەکسەر حەزی پێدەکەیت. وەکو کێکی قورس نییە، تەنانەت شەکریشی کەمترە لە شیرینییەکە، رۆژانە نزیکەی 100 دانە دەهێنین و لاشمان دەفرۆشرێت، کرۆسانتیش زۆرترین فرۆشی هەیە." 
 
عەلیا لەدایکبووی فەرەنسایە، لێرە شیرینی فەرەنسی زۆرن، بەڵام بۆ تام و چێژ هیچ کات نابنەوە بەو شیرینییەی کە عەلیا لە فەرەنسا تامی دەکات. 
 
عەلیا مەکی، هاووڵاتیێکی فەرەنسییە و دەڵێت، "لە منداڵییەوە بە تامێکی دیاریکراو راهاتووین، کە هاتووین بۆ ئێرە تەنانەت ئەگەر جۆرێکی زۆر باشیش بدۆزمەوە، هەرگیز هەمان تام نییە. رەنگە ئەوەش باشبێت کە بابەتی هەویرکاری و شیرینی فەرەنسی بە تامی رەسەن لێرە نییە. وا باشترە، چونکە دەتوانین خۆمان بگرین و نەیخۆین کێشیشمان زیاد نابێت."
 
پەیامنێری رووداو لەبارەی خواردنی شیرینی چەند کەسێک دەدوێنێت.
 
ساڤا رابەر، کڕیاری شیرینییە و باس لەوە دەکات، "کرۆسانت زۆر ناخۆم، بەڵام ئێستا چاوم پێیکەوت و حەزم کرد بیخۆم." 
 
پەیامنێری رووداو: تۆ دەزانی ئەم شیرینییە ناوی چییە؟
یەسما شوان، کڕیاری شیرینییە و دەڵێت، "کرۆسانت."
پەیامنێری رووداو: "هی چی وڵاتێکە؟
یەسما شوان: "فەرەنسا"
 
لەیان هێمن،  کڕیاری شیرینییە و لەبارەی خواردنی شیرینییە و باس لەوە دەکات، "هەندێکجار لەگەڵ دایک و باوکم لە مارکێتەکان دەیکڕین و زیاتر بەیانیان دەیخۆین."
 
بنیامین شوان، یەکێکی دیکەیە لە خوازیارانی شیرینی و دەڵێت، "شیرینییەکی خۆشە، بە گشتی خەڵک وردە وردە ئێستا خواستی لەسەر هەیە.
 
هەویرکاری و شیرینی فەرەنسا بەنێوبناگە، بازاڕەکەی بەناوبانگە و لە ساڵی 2024 بە 13 ملیار یۆرۆ خەمڵێنراوە. چاوەڕواندەکرێت تاوەکو2027 قەبارەی بازاڕەکە بگاتە 27 ملیار دۆلار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە