رووداو دیجیتاڵ
یەکێک لە ئەستێرەکانی پێنجەم رۆژی چالاکییەکانی 77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، کێڤن کۆستنەر، ئەکتەری ئەمریکی بوو کە بۆ پێشاندانی نوێترین فیلمی لەگەڵ بەشێک لە ستافی فیلمەکەی ئامادەبوو.
فیلمی "Big Screen Rising Star Trophy" لە دەرەوەی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکەدا پێشاندرا، کۆستنەر جگە لەوەی رۆڵی سەرەکیی لە فیلمەکەدا گێڕاوە، کاری دەرهێنانیشی بۆ کردووە.
رووداو لە شوێنی پێشاندانی فیلمی "Big Screen Rising Star Trophy" بوو، لەبارەی پەیامی فیلمەکە کە کۆستنەر دەیەوێت ئاڕاستەی بینەرانی بکات، لە وەڵامدا گوتی: "من ئەم فیلمەم پێشکێش بە ئەوان کردووە، هیوادارم بڕۆن تەماشای بکەن. هاورێ، خۆشەویست و منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان ببەن و تەماشای بکەن". گوتیشی: "ئەگەر منداڵەکانیان ئێستا بچووکن، دەتوانن دوای 10 ساڵی دیکە بیانبەن و سەیری بکەن".
فیلمەکە باس لە 15 ساڵ فراوانبوون و نیشتەجێبوون لە رۆژئاوای ئەمریکا دەکات، رووداوەکانی بەر لە شەڕی ناوخۆ و دوای ئەو شەڕە روودەدەن.
"Big Screen Rising Star Trophy" لە جۆری فیلمە دراماییەکانە و ماوەکەی سێ کاژێر و یەک خولەکە. بودجەی بەرهەمهێنانی 100 ملیۆن دۆلارە.
77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان لە 14-25ـی ئایاری 2024 لە شاری کەنار دەریایی کانی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، تێیدا پڕۆژەی بەڵگەفیلمێکی کوردی درێژ بەناوی "من و دایکم" لە دەرهێنانی دڵپاک مەجید، لە فێستیڤاڵەکەیە و تۆڕی میدیایی رووداو، بەرهەمهێنەری هاوبەشی پڕۆژەکەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ