بەربژێرێکی کورد بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا: دەتوانین گۆڕانکاری بۆ کوردستان بەدیبهێنین

21-02-2025
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
لەم خولەی هەڵبژاردنی بۆندستاگ چوار هەزار و 506 بەربژێر هەن و 12یان کوردن.
لەم خولەی هەڵبژاردنی بۆندستاگ چوار هەزار و 506 بەربژێر هەن و 12یان کوردن.
نیشانەکردن هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە نێو گەرمەی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا، چیرۆکی فیرات کۆچاک، پەرلەمانتارێکی گەنجی کورد، دەنگێکی جیاواز و هیوابەخش دەخاتە نێو گۆڕەپانی سیاسەتی ئەو وڵاتە. کوڕی ماڵباتێکی کۆچبەری کورد کە لە بەرلین لەدایکبووە، ئەمڕۆ وەک بەربژێرێکی پارتی چەپ بۆ مافی کۆچبەران و کەمینەکان خەبات دەکات. 
 
فیرات کۆچاک لە ماڵباتێکی کوردی کۆچگری باکووری کوردستانە و لە ساڵی 1980 لەنێو جەرگەی بەرلین لە ناوچەی نۆی کۆڵن لە دایکبووە؛ ناوچەیەک کە بە  قەرەباڵخیی نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکان ناسراوە.
 
کۆچاک لە 2016ـەوە خۆی دەخزێنێتە نێو سیاسەتی پارتی چەپ و لە 2021 دەبێتە پەرلەمانتاری پەرلەمانی هەرێمی بەرلین، ئەمجارەش هەر لەسەر پارتی دی لینکە واتە پارتی چەپ بەربژێری پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیایە.  
 
فیرات کۆچاک، بەربژێری پارتی چەپ دەڵێت: "ئێستا کاتێکی ناڕوون و تاریکە چونکە رەگەزپەرست و تووندئاژۆی وەک AFD زۆر بەهێزە. کریستیان دیموکراتەکانیش لەگەڵ ئەم رەگەزپەرستییە یاری دەکەن و رەنگە هاوپەیمانێتییەکی راستڕۆش هەبێت کە بۆ کورد زۆر خراپ دەبێت، هەر بۆیە گرنگە ئۆپۆزیسیۆنێکی چەپی بەهێزمان هەبێت و ئێمەی کورد زیاتر لە کاتێک ئەمجارە لەگەڵ یەک بوەستین، ئێمەی کورد دەبێت لەوە تێبگەین کە بەڕاستی تەنیا بەیەکگرتنەوە دەتوانین گۆڕانکاری بەدیبهێنین."
 
لە 2018 نازییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی فیرات و ماڵباتەکەی بەهۆی ئەوەی بە رەچەڵەک ئەڵمان نین. ئەمەش بووەتە پاڵنەرێکی گەورە تاوەکو و بڕیاربدات لە سیاسەتی ئەڵمانیا ببێت بە دەنگێکی دلێر. ئەو لەم هەڵبژاردنە چاوی لەوەیە بە دەنگی راستەوخۆی خەڵک دەربچێت، تەنانەت ئەگەر دەنگدەرانی دەنگ بە پارتەکەشی نەدەن. 
 
فیرات کۆچاک دەڵێت: "وەک ئەندام پەرلەمان دەبێت ئەم کێشانە لەبەرچاو بگرم و کاری لەسەربکەم، کرێی خانوو بەرەو ئاسمان بەرزدەبێتەوە، تێچووی ژیان خەڵک بۆی دەرنایەت، شەقامەکان پڕ زبڵ و خاشاکن، گواستنەوەی گشتی بەباشی کار ناکات، هەروەها خەڵکێکی زۆر نیگەرانن لە شەڕ و هەناردەکردنی چەک بەوپێیەی ئەڵمانیا یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکارانی چەک لە جیهان، لە جیهان شەڕ روودەدات خەڵک پەنا بۆ ئێرە دەهێنن کەچی لێرەش سیستەمێک خەریکە درووستدەبێت کە پێشوازیان لێناکات."
 
ئەوانەی یارمەتیی فیرات دەدەن لە کەمپەینی گەڕانی دەرگە بە دەرگە 1500 کەسی خۆبەخشن کە زۆربەیان گەنج و قوتابین. رۆزا و کاتی یەکەمجارە بەشدارن لە کەمپەینی هەڵبژاردن و تەمەنیان 19 و 20 ساڵانە.
 
رۆزا فوهرمان خۆبەخشە و دەڵێت: "مرۆڤایەتی و بڕیاری دژ بە مرۆڤایەتی هەوڵدەدەن ببنە خاوەن بڕیار لە سیاسەت، من هەموو هەوڵی خۆم دەدەم بۆ ئەوەی راستڕۆکان بوەستێنم."
 
فیرات لەکاتی کەمپەینی هەڵبژاردن 10 هەزار دەنگی کۆکردووەتەوە، کاخەزەکانی ناساندنی خۆی بە زمانی کوردی و ئەڵمانی بڵاودەکاتەوە. لە کوردییەکان بە کرمانجی و زازاکیش ئامادەی کردووە. 
 
فیرات کۆچاک لەو بارەیەوە دەڵێت: "زۆر گرنگە ئێمەی کورد تێبگەین کە ئێمە لێرەوە دەتوانین گۆڕانکاری بۆ کوردستان بەدیبهێنین. ئەگەر ببین بە بەشێک لە سیاسەتی ئەم وڵاتە."
 
لەم خولەی هەڵبژاردنی بۆندستاگ چوار هەزار و 506 بەربژێر هەن و 12یان کوردن. 
 
یەکێک لە پلانەکانی فرات لە ئەگەری بوون بە پەرلەمانتاری پەرلەمانی فیدراڵی سەردانیکردنی پارچەکانی کوردستان دەبێت و کۆبوونەوە لەگەڵ پارتە کوردییەکان ئەنجامدەدات. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی هێلیکۆپتەرەکە دوای کەوتنەخورەوەی.

لە ژاپۆن هێلیکۆپتەرێک کەوتە خوارەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

پاسەوانی کەناراوەکانی ژاپۆن رایگەیاند، هێلیکۆپتەرەکە ئەمڕۆ دووشەممە، کەوتووەتە نێو دەریای نزیک باشووری رۆژئاوای ژاپۆن. شەش کەس لە نێو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون کە بەرەو نەخۆشخانەیەک لە شاری فوکوئۆکا لە دوورگەی تسوشیما لە ناوچەی ناگازاکی بەڕێکەوتبوو.