رووداو دیجیتاڵ
سەرەتای ڤیدیۆکە نمایشکردنی ڤیدیۆی گەشتێکی یەک هەفتەیی بەنێو سرووشت و شار و شوێنە مێژووییەکانی هەرێمی کوردستان دەبینن، ڤیدیۆی گەشتەکە گەنجێک کردوویەتی کە ناوی راستگۆیە. ئەو ڤیدیۆکەی بە نوێترین مۆبایلی تێکنۆ زنجیرەی کامۆنی 20 تۆمار کردووە.
ئامادەبووان لە هۆڵی رێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی مۆبایلی تێکنۆ زنجیرەی کامۆن 20 سەرسام بوون بە ئاستبەرزیی مۆبایلەکان لە هەموو روویەکەوە. راستگۆ غەریب، خۆی پیشەی فۆتۆگرافەرە و دەڵێت، "خۆم بەکارمهێناوە و وێنەکانم پێشانی برادەرەکانی خۆم داوە، ئەوان باوەڕیان نەدەکرد بەو مۆبایلە وێنەکان گیرابن."
3 مۆبایلی تێکنۆ زنجیرەی کامۆن 20 لە رێوڕەسمێکی تایبەت لە هۆتێل رۆتانای هەولێر نمایشکران، کە کامۆن 20 پرۆ، کامۆن 20 پرۆ 5G و کامۆن 20 پرێمیەر 5G.
هەر سێ جۆری مۆبایلەکە قەبارەی شاشەکەیان 6.67 ئینج دەبێت و رامیان 8 گێگابایتە و میمۆریەکانیان بە 256 گێگا و 512 گێگا بەردەستن، پاترییەکەیان 5000 میلی ئەمپێرە. هاوکات سۆفتوێری مۆبایلەکان ئەندرۆیدە.
بەهۆی جوانیی دیزاینی دەرەوەی، مۆبایلەکە بووەتە براوەی خەڵاتی جیهانیی مووس.
کاوە رەشید، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای تێکنۆ لە عێراق ئاماژە بەوە دەکات، "زۆرجار بەشێک لە براندەکان بانگەشەی کامێرای 100 مێگا پێکسڵ یان 108 مێگاپێکسڵ دەکەن، بەڵام لە راستیدا ئەو پرۆسێسەرەی کە لە سەریەتی پشتگیری ئەو رێژەیە ناکات، زیاتر ئەو ژمارانە دیجیتاڵین، بەڵام ئەوەی ئێمە لەبەرئەوەی دایمێنسیتی 8050 لەسەرە کە شەش نانۆمەترە دەتوانی بەشێوەیەکی ئاسایی پشتگیری 108مێگاپێکسڵ بکات."
نرخی مۆبایلەکان بەم شێوەیەن: کامۆن 20 پرۆ بە 175دۆلارە، کامۆن 20 پرۆ 5G بە 269 دۆلارە و هەر کەسێک یەک لەم دووجۆرە بکڕێت، ئایرپۆدێک بە خۆڕایی وەردەگرێت. نرخی کامۆن 20 پرێمیەریش 379 دۆلارە و بە خۆڕایش کاژێرێکی زیرەکی لەگەڵدایە.
جیا لەوانە، مۆدێلێکی نوێی زنجیرەی کامۆن 20 هێشتا نەکەوتووەتە بازاڕ و بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا بەردەستببێت، ئەویان بە ناوی دوودڵە کە دیزاینەکەی جیاوازی هەیە و پشتی مۆبایلەکە وەک تابلۆیەکی هونەری وایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ