ئێلن هاڵ: گۆرانیگوتن گەورەترین حەز و خولیای منە

18-05-2024
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
ئێلن هاڵ، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئاسیلەندی
ئێلن هاڵ، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئاسیلەندی
نیشانەکردن ئێلن هاڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئێلن هاڵ، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئاسیلەندی، رۆڵی سەرەکی لە فیلمی "When the Light Breaks" گێڕاوە کە لە 77ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بەشدارە. لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رووداو، لەبارەی رۆڵی لە فیلمەکەدا دەڵێت، بۆ ئەو زۆر سەخت بووە رۆڵی کارەکتەرێکی بێ توانا و بێ هێز بگێڕێت.
 
رووداو: ئێلن دڵخۆشم بەبینینت لێرە، رۆڵگێرانی تۆ لە فیلمەکەدا زۆر سەرنجراکێش بوو، دەتوانیت لەسەر ئەو ئەزموونە و ئەو کاراکتەرەی هەتە قسەمان بۆ بکەیت؟
 
ئێلن هاڵ: قورسە بتوانم ئەو ئەزموونەی هەمبوو وەسفی بکەم، ئەوەی ئەزموونم کرد خۆش و ناخۆشی تێدابوو؛ بۆ من پڕبوو لە ئاڵنگاری بۆ ئەوەی رۆڵی کەسێکی بێهێز و بێتوانا ببینم، بەڵام رونار رونارسنی دەرهێنەر کە کەسێکی زۆر بەتوانا، ئارام و بەمتمانەیە، کاتێکی باشی پێداین و ئەو تیمەشی بەیەکەوە کارمان کرد زۆر باش بوون، ئەوەش وایکرد هەرچەندە بابەتی فیلمەتە قورس بوو، بەڵام کاتێکی خۆش بەیەکەوە بەڕێبکەین.
 
رووداو: دەتوانیت باسی چیرۆکی فیلمەکەمان بۆ بکەیت، من خۆم چیرۆکی فیلمەکە دەزانم، بەڵام دەمەوێت بینەرانمان چیرۆکەکەیان گوێ لێبێت؟
 
ئێلن هاڵ: فیلمەکە لەبارەی خۆشەویستی و خەم خواردنە، هەروەها باس لە دۆزینەوەی خۆت دەکات لەکاتێکدا لەنێو زەبرێکی دەروونی گەورەدایت، هەروەها فیلمەکە لەبارەی نهێنی و هاوڕێیەتییە. فیلمەکە کەسایەتی جوانی تێدایە و پەیوەندیی جوان و دیمەنی زۆر جوانی تێدایە.
 
رووداو: لەبارەی رۆڵی تۆ لە فیلمەکە، تۆ چیتکرد بۆ ئەوەی بتوانیت بچیتە نێو بیر و هزری ئەو کەسایەتییەی رۆڵ دەگێرێت، لەکاتێکدا، هەروەک دەزانیت، ئەوە شتێکی ئاسان نییە؟
 
ئێلن هاڵ: راستییەکەی چەندین توێژینەوەی زۆرم لەبارەی ئەوە کرد، توێژینەوەم لەبارەی ژیانی خۆم و کەسانی دەورووبەرم کرد، هەستم بەوە کرد، توێژینەوەم لەسەر ئەوەی خەمخواردن باجی خۆشویستنی کەسانی دیکەیە، رۆژێک هەر دەبێت خەم لەوە بخۆیت، ئەوە بەشێکە لە بوون و ئەزموونی مرۆڤ، خەمخواردن لە دەورووبەری هەمووماندا هەیە، هەروەها من هەوڵی ئەوەمدا بتوانم ئەو کەسایەتییەی و ئەو هەستانەی بەرجەستەی دەکەم لەنێو کارەکەمدا نیشانی بدەم و بە جوڵاندنی جەستەم کەسایەتییەکە نیشان بدەم، هەوڵمدا بەشێوەیەکی راستەقینە کەسایەتییەکە نیشان بدەم بەبێ ئەوەی ئەو زەبرە دەروونییەی کەسایەتییەکە بشارمەوە، بەڵام دەبوو بەشێوەیەکی ورد رۆڵەکە بەرجەستە بکەم، بۆ من گەیاندنی ئەوە ئاسان نەبوو. 
 
رووداو: هەروەک دەزانیت فێستیڤاڵی کان فێستیڤاڵێکی بەنێوبانگە، هەستت چۆنە فیلمەکەت لێرە نیشان دەدرێت؟ 
 
ئێلن هاڵ: هەروەک خەونێک وایە، بەڕاستی ئەوە بۆ من زۆر لە خەون دەچێت؛ زیاتر لە جیهانی خەیاڵی دەچێت، نەوەک راستی.  
 
رووداو: دەتوانێت باسی ساتێکی پڕ لەیادگاری بکەیت کە لە فیلمەکەدا بەسەرتدا هاتووە و هەرگیز لەبیری ناکەیت، هەروەها ئاڵنگارییەکان چی بوون؟
 
ئێلن هاڵ: من لەگەڵ خۆم ئاڵنگاریم کرد بۆ ئەوەی بتوانم زۆر زۆر بێهێز دەربکەوم، هەندێک جار ئاسان نەبوو، هەروەها دەرهێنەرەکە زۆر حەزی بەو رۆڵە بوو کە من بەرجەستەم دەکرد، بەڵام ئەو شێوازی جگەرەکێشانەکەمی بەدڵ نەبوو. ئەوە بۆ من قورس بوو کە فێری شێوازی جگەرەکێشان بم.
 
رووداو: فێری جگەرەکێشان بوویت؟
 
ئێلن هاڵ: باشترین هەوڵی خۆمم دا، بەڵام دەرهێنەر هەرگیز بەو شێوازی جگەرەکێشانە رازی نەبوو، ئەوە بەشێکە لە کاری ئەکتەرەکان و زۆر قورس بوو بۆ من، چونکە ئەکتەرەکە دەبووایە جگەرەکێشێکی زۆر بە ئەزموون بێت، بەڵام من جگەرەکێش نەبووم.
 
رووداو: ئایا هیچ پەیامێکی تایبەت هەیە لەپشت ئەو فیلمە کە ئێوە دەتانەوێت بە بینەری بگەیێنن؟
 
ئێلن هاڵ: پێموایە فیلمەکە گەیاندنی چیرۆکێکی راستەقینەیە لەبارەی شتێک کە پەیوەندی بە هەموو کەسێکەوە هەیە لە خاڵێکی ژیانیدا، فیلمەکە وەکو ئاوێنەیەک وایە بۆ خەڵک و وەکو کەشتییەکی رزگارکەر وایە بۆ ئەوانەی بەدەست خەمەوە دەناڵێنن، یارمەتییان دەدات لە خۆشەویستی و پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی ژیانیان تێبگەن.
 
رووداو: لەپاڵ رۆڵگێرانت لە فیلمەکاندا، تۆ گۆرانیبێژیشی، تۆ زیاتر حەزت لە کام بوارە؟
 
ئێلن هاڵ: ئەوە پرسیارێکی نایابە و چەندین جار ئەو پرسیارەم لێکراوە، بەڵام پێموایە ئەو جۆرە هونەرەی من گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرم گەورەترین حەز و خولیای منە، هەربۆیە بۆ من هیچ جیاوازییەکی نییە چی دەکەم، من تەنیا خۆم وەکو هونەمەندێک دەبینم کار بۆ رزگارکردنی خەڵک دەکات و چیرۆک دەگێرێتەوە. 
 
رووداو: دوایین پرسیارم: کاری داهاتووت چییە؟ هیچ پڕۆژەی دیکەت هەیە؟
 
ئێلن هاڵ: ئێستا خەریکی وێنەگرتنی زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیم لەبارەی یەکەم ژنە سەرۆک کە "ڤیدیس فیبنبەگدۆتەر"ـە و لە ساڵی 1980 وەکو سەرۆکی ئایسلاند هەڵبژێردراوە، ئەوەی ئێمە کاری لەسەر دەکەین ئەوەیە وەکو زنجیرەیەکی تەلەفیزیۆنی تۆماری بکەین، من زۆر شەرەفمەندم بە گێرانی رۆڵی ئەو کەسایەتییە، فیلمەکە زیاتر لەبارەی کاتبەسەربردنە، هەروەها خەمخواردنێکی زۆریش لەخۆدەگرێت، هەروەها من زۆر تامەزرۆی یەکەم نمایشکردنی زنجیرەکەم لەو زستانەدا. 
 
رووداو: زۆر سوپاس کە کاتی خۆتت بەئێمە بەخشی، زۆر سوپاس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی نێچیرڤان بارزانی و کەمال غەمبار.

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی که‌مال غه‌مبار ده‌کات

رۆژی دووشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشی دا گوتی: "بۆ کۆچی دواییی نووسه‌ری دیاری کورد خوالێخۆشبوو مامۆستا که‌مال غه‌مبار، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و نووسه‌رانی کوردستان ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. خوای مه‌زن گیانی به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت."