سەما و نمایشی منداڵان لە کۆنسێرتی ساڵانەی قوتابخانەی شوەیفات لە هەولێر

26-05-2023
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
کۆنسێرتی ساڵانەی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی دریم سیتی – هەولێر
کۆنسێرتی ساڵانەی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی دریم سیتی – هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆنسێرتی ساڵانەی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی دریم سیتی – هەولێر بەڕێوەچوو کە بە ناونیشانی "Magic Sands" بوو و 500 قوتابی بەشدارییان تێیدا کرد. 
 
لە قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی دریم سیتی – هەولێر منداڵ لە قۆناخی دایەنگە تاوەکو پۆلی چواری بنەڕەتی دەخوێنن؛ لە کۆنسێرتەکەدا قوتابییانی هەر پۆلێک نمایشێکی تایبەتیان کرد. 
 
سۆلین کاوە، دایکی قوتابییە و دەڵێت: دوو ساڵە منداڵەکەی لەو قوتابخانەیەیە و سوودی زۆری بینیوە.  
 
قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی دریم سیتی – هەولێر لە ساڵی 2012 دامەزراوە و 679 قوتابی لەم قوتابخانەیەدا دەخوێنن. 
 
ڤێرنۆن ئۆب، بەڕێوەبەری گشتیی قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتیی دریم سیتی – هەولێر دەڵێت، "هەموو ساڵێک دایک و باوکانی کۆمەڵگەکە بانگهێشتدەکەین بەشداربن لەگەڵمان تاوەکو چێژ لە نمایشەکە ببینن و ببینن چۆن منداڵەکانیان لە رێگەی وانەکانی ئەمساڵەوە پێشکەوتوون و گەشەیان کردووە. ئێمە دوو ئامانجی سەرەکیمان هەیە لەم بۆنەیەدا؛ یەکەمیان بە دڵنیاییەوە سەرنج دەخاتە سەر خوێندکارەکان، ئەمە هەلێکە بۆ ئەوان کە فێربن چۆن نمایش بکەن، چۆن سەما بکەن، چۆن بتوانن ببن بە بەشێک لە نمایشێکی گەورەتر و بەرهەمێکی گەورەتر. یەکێک لە ئامانجەکانی دیکەمان بە دڵنیاییەوە پێشخستنی هونەرە. هەرچەندە قوتابییەکان منداڵن، بەڵام دەتوانن نمایش بکەن و بچنە سەر سەکۆی نمایش و شتی سەرنجڕاکێش بکەن."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە