رووداو دیجیتاڵ
لە دیمەشقی پایتەختی سووریا، دوو ئاهەنگی جیا لەلایەن ئەنەکەسە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەڕێوەچوون. هاونیشتمانییان بە جلی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە بەشدارییان لە ئاهەنگەکاندا کرد و ئەو یادەیان بەرز راگرت.
ئاهەنگەکەی ئەنەکەسە لەسەر شەقامی فڕۆکەخانە بوو لە دیمەشق، هەروەها ئاهەنگەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە یاریگەی فەیحا بوو.
لە وێنەکان دەردەکەوێت، منداڵ، گەنج و پیر بەیەکەوە بە هەڵپەڕکێ و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، خۆشی خۆیان دەردەبڕن.