31 کرێکارى بیانى لە بازگەیەکى کەرکووک دەستگیر دەکرێن

11-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسى کەرکووک 31 کرێکارى بیانى لە یەکێک لە بازگەکان دەستیگر دەکات کە بە بارهەڵگرێک بە قاچاخ دەگوازرانەوە.
 
فەرماندەی پۆلیسی شارەکە لە راگەیێندراوێکدا وردەکاریى دەستگیرکردنى ئەو کرێکارە بیانییانەى بڵاوکردووەتەوە کە گوایە لە هەرێمى کوردستانەوە هەوڵدراوە ببرێنە ئەو شارە، بەبێ ئەوەى ناسنامەی کرێکارە بیانییەکان بڵاوبکاتەوە. 
 
پۆلیسى کەرکووک رایگەیاندووە کە کرێکارەکان خاوەنى رەگەزنامەى جیاوازن بوون و لە بارهەڵگرێکى گەورەدا شاردرابوونەوە.
 
ئەو 31 کرێکارە لەلایەن پۆلیسەوە دراونەتە لایەنى پەیوەندار بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا و گرتنەبەرى رێوشوێنى یاسایی لە دژیان. 
 
بەگوێرەى راگەیێندراوەکە باندێکى سێ کەسى دەستگیرکراون، کە تۆمەتبارن بە هەوڵى دزەپێکردنى ئەو کرێکارانە. 
 
یاسا و رێنماییەکانى هەردوو وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، ناوخۆى عێراق رێگرە لە کارکردنى کرێکارى بیانى بەبێ مامەڵەى فەرمى، هەر کرێکارێکى بیانى سەرپێچى ئەو رێکارانە بکات دەنێردێتەوە بۆ وڵاتەکەى.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە