نێچیرڤان بارزانی و سێرگی لاڤرۆڤ لە ئەنتاڵیا کۆدەبنەوە

12-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆدەبنەوە و ئەو پرسانە تاوتوێ دەکەن کە جێگەی بایەخی هەردوولان.

بڕیارە کاژێر 10:30ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 12-04-2025 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە ئەنتاڵیا کۆببنەوە.

نێچیرڤان بارزانی و سێرگی لاڤرۆڤ پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ رووسیا و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی 4ەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا دەستی بە کارەکانی کرد، نێچیرڤان بارزانیش بانگهێشت کراوە بە مەبەستی بەشداریکردن تێیدا.

هەر دوێنێ هەینی 11ی نیسان، نێچیرڤان بارزانی لە ئەنتاڵیا بە جیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر، کۆبووەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ژمارەیەک هاووڵاتی لە ئیستەنبووڵ بەهۆی بوومەلەرزەوە چوونەتە دەرەوە. وێنە: AA

151 کەس لە بوومەلەرزەکانی ئیستەنبووڵ برینداربوون

پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند، بەهۆی ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی ئەمڕۆ لە شارەکە روویان دا، 151 کەس بریندار بوون، کە زۆربەیان بەهۆی خۆهەڵدان بووە لە بەرزاییەوە.