رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە ئەنتاڵیا کۆبوونەوە. "هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به گرنگ و مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "هەردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى بره‌ودان به كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه، بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه له كێشه‌كان و ئاڵۆزيى زياتر."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شيان بۆ "پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌که"، تاوتوێ کرا، هەروەها ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.
وێنەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 12, 2025
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به گرنگ و مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا" pic.twitter.com/7rg6Hpp69d
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، دوێنێ هەینی 4ـەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە شارەکەی تورکیا دەستی بە کارەکانی کرد، نێچیرڤان بارزانیش بەشدارە لە کۆڕبەندەکە.
دوێنێ، نێچیرڤان بارزانی لە ئەنتاڵیا بە جیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناخی راگوزەر، کۆبووەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆش لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبووەوە و جەختیان لە هاوکاری هاوبەشی دوولایەنە کردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ