ئەنجوومەنى باڵاى ئيسلامیى عێراق هومام حەموودى وەک سەرۆک هەڵبژاردەوە

13-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامیى عێراق، دەستەى گشتیى سەرۆکایەتى و مەکتەبی سیاسی نوێى هەڵبژارد و متمانەى دایەوە بە هومام حەموودى، وەک سەرۆکى ئەنجوومەنەکە. 
 
14ـەمین کۆنگرەى ئەو پارتە شیعەیەى عێراق لە 12ى نیسانى 2025 دەستیپێکرد و تاوەکو بەرەبەیانى ئەمڕۆ یەکشەممە 13ى نیسان بەردەوام بوو.
   
ئەمڕۆ یەکشەممە 13ى نیسانى 2025، عەلى دیفاعی، گوتەبێژى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامیى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "کۆنگرەکە نزیکەى 18 کاژێرى خایاند، 9ى بەیانى 12ى نیسان دەستیپێکرد و بەرەبەیانى ئەمڕۆ کۆتاییهات، سەرۆکایەتى دەستەى گشتى گۆڕدرا و حەسەن سارى، وەک سەرۆکى نوێ هەڵبژێردرا و زولفەقار عەلى و ئەبوزەر مووسەوى وەک جێگرانى هەڵبژێردران".
 
ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامیى عێراق لە 17ى تیشرینى دوومى ساڵى 1982 لەلایەن محەممەد باقر حەکیم دامەزرا، هێزێکى دژبەرى دەسەڵاتى پێشووى حیزبى بەعس بوو، بنکەى سەرەکى لە کۆمارى ئیسلامى ئێران بوو.
 
گوتەبێژى ئەو ئەنجوومەنە گوتى: "60 کەس بۆ 17 کورسی ئەندامى مەکتەبی سیاسى بەربژێر کردبوو، زۆرینەی ئەو بەربژێرانەى دەرچوون کەسانى نوێن و دوویان ژنن، ئەوانیش دەستەى سەرۆکایەتییان هەڵبژارد و ئەو دەستەیەش متمانەیان دایەوە بە هومام حەموودى بۆ سەرۆکایەتیکردنى ئەنجوومەنەکە."
  
لە ساڵى 2017ـەوە، هومام حەموودى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى باڵاى ئیسلامیى عێراق دەکات، دواى جیابوونەوەى عەمار حەکیم سەرۆکى پێشووى ئەنجوومەنەکە و پێکهێنانى رەوتى حیکمە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

سوودانی: پشتگیریی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی تائیفەی شیعەکانی سووریا رایدەگەیێنێت، لەگەڵ گەلی سووریایە بە هەموو پێکهاتەکانیەوە و پشتگیریی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات