رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ناوچەی کەنداو جەخت له بره‌ودان به پەیوەندییەکانی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتيی ئه‌ورووپا و پته‌وكردنى هاوکاريی هاوبه‌ش له بواره جياكاندا دەکەنەوە.
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لویجی دی مایۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو، لە پەڕاوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به پەیوەندییەکانی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتيی ئه‌ورووپا و پته‌وكردنى هاوکاريی هاوبه‌ش له بواره جياكاندا كرده‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاته ناوچه‌يى، نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق و کوردستان و ناوچه‌ی که‌نداو، تاوتوێ کران.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قاميگرى له ناوچه‌كه‌دا له رێگه‌ى بره‌ودان به زمانى لێكگه‌يیشتن و گفتوگۆى ئاشتييانه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرژييه‌كان و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر.
لە پەراوێزی کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ لویجی دی مایۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو کۆبووه‌وه.https://t.co/xoVE2qXaRt pic.twitter.com/awecMJ3rDW
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 12, 2025
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، رۆژی 11ـی نیسان، کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە تورکیا دەستیپێکرد.
نێچیرڤان بارزانی لە دوێنێوە بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندەکە، لە تورکیایە. لەم دوو رەۆژەدا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان کردوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ