خانمێکی 34 ساڵ 85% بەسەر شێرپەنجەی مەمکدا زاڵ بووە: ورەت بەرز بێت، سەردەکەویت
خانمێکی 34 ساڵ لە هەولێر دوای پشکنین بۆی دەرکەوتووە کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە. شێرپەنجە بە بنەماڵەی ئەو خانمە نامۆ نییە و دوو خوشکی بوونەتە قوربانیی شێرپەنجەی قوڕگ و مەمک، بەڵام ورەبەرزیی ئەم خانمە یارمەتیدەری بووە کە بەسەر نەخۆشییەکەیدا زاڵ ببێت و 85%ی پرۆسەی چاکبوونەوەی کۆتایی بێت