رووداو دیجیتاڵ
لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر تەرمێک دۆزراوەتەوە. پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکەوە دەڵێت، "تەرمەکە بووەتە دوو لەتەوە."
پەیامنێری رووداو لە شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکە ئاماژەی بەوە کرد، پێدەچێت ئەو کەسە ئۆتۆمبێل لێی دابێت، چونکە پارچەی ئۆتۆمبێل و شووشە لە نزیک تەرمەکە بووە، تیمەکانی ئاسایش و پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەکەن.
شایەتحاڵێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە رووداوی راگەیاند، ئەو کەسە ناوی کامیل بووە، بە رەچەڵەک سوورییە و لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە نزیک شەقامی 150 مەتری شۆفێری کرێن بووە.
ئەو شایەتحاڵە ئاماژەی بەوەشکرد، شەوی رابردوو لە کاژێر 08:00ـەوە ئەو کەسە دیارنەماوە و ئەوکات هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادارکردووەتەوە.
لە پەڕاوی هێزە ئەمنییەکاندا نووسراوە، ئەو کەسە کەسوکاری نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ