بۆچی ترەمپ چاوی لە ژێر زەویی ئۆکراینایە؟

21 کاژێر له‌مه‌وپێش
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
بەرپرسانی ئۆکراینا دەڵێن لە بواری سامانە کانزاییەکاندا، یەکێکن لە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان
بەرپرسانی ئۆکراینا دەڵێن لە بواری سامانە کانزاییەکاندا، یەکێکن لە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان
نیشانەکردن رووداو لە ئۆکراینا
A+ A-
رووداو - کیێڤ

زۆرینەی خەڵک بە بیستنی ناوی ئۆکراینا، گەنم، گوڵەبەڕۆژە، برنج و ئەو بەرهەمانەیان دەهاتە پێش چاو کە لەسەر زەویی ئۆکراینا هەن، بەڵام داوایەکی ترەمپ، چاوی خەڵک و میدیاکانی بردە ژێر خاکی ئۆکراینا و، دەرکەوت ئەم وڵاتە لە کانزا دەگمەنەکانیشدا کەم رکابەرە.
 
ڤۆلادێمیر پێترۆڤیچ، 66 ساڵی تەمەنی لە زەویناسیی تەرخان بەسەربردووە، پێیوایە ئۆکراینا بەهەشتی کانزا گرانبەهاکانی جیهانە، بەڵام بەپێی پێویست کەڵکی لێ وەرنەگیراوە.
 
ڤۆلادێمیر، ئەو کانزا و مادە سرووشتییانە نیشانی کامێرای رووداو دەدات، کە لە هیچ سەردەمێک دا هێندەی ئێستا بۆ ئۆکراینییەکان گرنگ نەبوون.
 
ئەو، باسی کانزاکان دەکات و دەڵێ "ئەمانە، کانزای کەم و بەنرخن. لە زۆر پیشەسازیدا بەکاردەهێنرێن، لەنێویاندا تیتانیۆم، تەنانەت لە بواری پزیشکیشدا و بۆ دروستکردنی فڕۆکە و پیشەسازیی بۆشایی ئاسمانیش بەکاردێت. جۆرێکی تیتانیۆمی کوالیتیی نزمیش ئێستا وەک دەرمان بەکاردەهێنرێت."
 
بەرپرسانی ئۆکراینا دەڵێن لە بواری سامانە کانزاییەکاندا، یەکێکن لە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهان و، 5٪ـی کانزا دەگمەن و پڕبایەخەکانی گۆی زەوی، لە خاکی ئەواندا هەڵکەوتوون.
 
ئەو کانزا دەگمەنانە بۆ تەکنەلۆجیاکانی وەکو ئۆتۆمبێلی کارەبایی، مۆبایل، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، تەنانەت ژیریی دەسکرد و چەکی پێشکەوتووی وەک ئێف 35، بەکاردەهێندرێن.
 
ئۆلێکساندرا هاووڵاتیێکی ئۆکراینییە لە کیێڤ و، دەڵێ "‏سەبارەت بە رێککەوتنە کانزاییەکان، نازانم؛ پێشبینی ناکەم واژۆکردنی رێککەوتنەکە هیچ شتێک بگۆڕێت. باوەڕناکەم هیچ کاریگەرییەکی هەبێت. رەنگە تەنیا ببێتە هۆکارێک بۆ هاوکاریی زیاتر، بەڵام دیارنییە چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت."
 
ئۆلێنا کیریێنکۆ هاووڵاتیێکی دیکەیە و دەڵێ "دەبێت ئەم رێککەوتنە بکرێت، چونکە ئێمە بەڕاستی دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتایی پێبێت و کەمتر خەڵکەکەمان بکوژرێن. دەمانەوێت ئاشتی بەرپابێت."
 
کانزا دەگمەنەکانی ئۆکراینا لەکاتێکدا سەرنجی ترەمپیان راکێشاوە، کە چینی هاوپەیمانی رووسیا، گەورەترین بەرهەمهێنەریێتی لە جیهاندا و ئێستاش بەشێکی بەرچاوی ئەم کانزایانە کەوتوونەتە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی رووسیا، بەتایبەتی لە هەرێمی دۆنێتسک و زاپۆریژیا.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەپێی زانیارییەکان، حەوت تەرم دۆزراونەتەوە و ئەوانەی دیکەش بێسەروشوێنن. وێنەکە ئەرشیڤە: Reuters

بەلەمێک بە 25 کۆچبەری سووریایی لە ئاوەکانی قوبرس ژێرئاوکەوت

نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی کورد لە ئەورووپا بە رووداوی راگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران بە 25 سەرنشینەوە لە کەناراوەکانی قوبرس ژێرئاوکەوت. دەشڵێت، تاوەکو ئێستا تەنیا دوو کەس رزگارکراون.