پێشانگەی بیناسازیی هەولێر؛ لەترسی بوومەلەرزە بەشێک لە کۆمپانیاکان کوالێتیی بەرهەمەکانیان بەرزکردووەتەوە

25-05-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
پێشانگەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر
پێشانگەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە پێشانگەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر، سەرنجم خستەسەر بابەتی بوومەلەرزە، بەشێک لە کۆمپانیاکان کوالێتیی بەرهەمەکانیان لەدوای بوومەلەزرەکەی 6ـی شوبات لە تورکیا و باکووری کوردستان بەرزکردووەتەوە. 
 
یوسف سادق، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای دارین ستیل دەڵێت، پاش ئەوەی کە ئەو جۆرە بوومەلەرزانە روویاندا کە نزیک بوون لە هەرێمی کوردستانیش، هەستاین بە چاککردنەوەی ستاندارەکانی ئەمریکی کە شیشی پێ بەرهەم دێت.
 
کۆمپانیایەک کە 15ساڵە شیش دروستدەکەن، دەڵێن ئەمساڵ لە 20٪ـی کوالێتیی بەرهەمەکانیان گۆڕیوە و بەرزیان کردووەتەوە. عیماد سەلیم، خاوەن کۆمپانیاکەیە بەناوی هەرکی و دەڵێت: پێشتر کوالێتیی شیشمان 40 بۆ 50 بوو، ئێستا کردوومانەتە 60 بۆ 70.
 
دیزاینی پڕۆژەکان لەسەر بنەمای پلەی ریختەر، کەلوپەلی کوالێتیی بەرز و چۆنیەتیی بەکارهێنانی لە بنەماکانی پاراستنی باڵەخانەکانن لە بوومەلەرزە.
 
سەرکەوت مستەفا، لێپرسراوی کارگەکانی خشت لە گرووپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکات، لە زۆر شوێن کە بوومەلەرزە روویداوە، ئەو باڵەخانەیەی کە بە کەرەستەکانی دیکەی بیناسازی دروستکراون، زۆر زیاتر زیانیان بەرکەوتووە لەچاو ئەو باڵەخانانەی کە بە خشت دروستکراون.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا پێداچوونەوەیان بۆ بەرزکردنەوەی کۆدی سەلامەتیی بوومەلەرزە لە پڕۆژەکاندا کردووە.
 
محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژە بەوە دەکات، وەکو دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ یەکێک لە زانکۆکانی کوردستان بەنیازن لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئاڵمانی رێککەوتنێک واژۆ بکەن تاوەکو بێن هەڵسەنگاندن بۆ هەموو پڕۆژەکان بکەن بۆئەوەی بزانین دەبێت چی بگۆڕین و لە داهاتوودا چۆن کوالێتیی باڵەخانەکان زیادبکەین.
 
دروستکردنی باڵەخانەیەکی تایبەت بە دیزاینی جوان بابەتێکە کە زۆربەی وەبەرهێنەرەکان لەکاتی دروستکردنی باڵەخانەکان سەرنجی دەخەنەسەر؛ ئەگەرچی لەم پێشانگەیە بەشێک لە کۆمپانیاکان کوالێتیی بەرهەمەکانیان بەرزکردووەتەوە، بەڵام بە گشتیی هیچ تەکنەلۆژیای نوێ و کەرەستەیەکی باش کە بتوانێ باڵەخانەکان لە بوومەلەرزە بپارێزێت، لە پێشانگەکەدا نمایش نەکراون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دراوی عێراقی لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی دارایی عێراق داوای 20 زانیاری لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات

کۆپییەکی خشتەکە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، لە دوو بەشی زانیاری پێکهاتووە، بەشێکیان تایبەتە بە زانیاریی کەسی مووچەخۆر، وەکو ناوی خۆی، باوکی، باپیری، باپیری باوکی، ناوی دایک و باوکی دایک و باپیری دایک، هەروەها ساڵی لە دایکبوون و رەگەز.