رووسیا رێستۆرانتێک لەنزیک شاری باخمووت بۆردوومان دەکات؛ کوژراو هەن

27-06-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
دیمەنی رێستۆرانتەکە دوای بۆردوومانکردنی
دیمەنی رێستۆرانتەکە دوای بۆردوومانکردنی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ رووسیا بە مووشەک هێرشیکردە سەر رێستۆرانتێک لە شاری کراماتۆسک کە نیو کاژێر دوورە لە باخمووت و بەپێی زانیاریی سەرەتایی، سێ کەس کوژراون.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە رووداو لە سەرچاوەیەکی نێو ئۆکرایناوە دەستیکەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 27-06-2023 رووسیا بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر رێستۆرانتێک لە شاری کراماتۆسک، کە نیو کاژێر دوورە لە باخمووت و بەپێی زانیاریی سەرەتایی سێ کەس کوژراون و 25ی دیکەش بریندارن.
 
بۆردوومانەکە لە کاتێکدا بووە کە رێستۆرانتەکە کڕیارێکی زۆری لێبووە.
 
دوای باخمووت، رووسیا دەیەوێت شارە گەورەکانی هەرێمی دۆنێتسک و لوهانسک بگرێت، کراماتۆسکیش یەکێکە لەو شارانەی کە ئامانجی رووسیایە.
 
بەهۆی شەڕەوە، زۆربەی رێستۆرانت و قاوەخانەکانی ئەو سنوورە داخراون، بەڵام ئەو رێستۆرانتە کراوەیە، لەبەر ئەوەشە بەو جۆرە قەرەباڵخ بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە