ترس و دڵەڕاوکێی هاووڵاتییانی میکۆلایڤی ئۆکراینا بەهۆی بۆردوومانەکانی رووسیاوە

22-07-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
دیمەنی دوای بۆردوومانەکەی رووسیا لە میکۆلایڤ
دیمەنی دوای بۆردوومانەکەی رووسیا لە میکۆلایڤ
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ 

بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 21-07-2023 لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی رووسیا باڵەخانەیەکی شاری میکۆلایڤی ئۆکراینا بەتەواوی سووتا و خاپووربوو. 

لە ئاکامی ئەو بۆردوومانەدا 19 کەس برینداربوون کە پێنجیان منداڵن. لودمیلا و کچە تەمەن هەشت ساڵانەکەی لە باڵەخانەیەکی پشت شوێنی بۆردوومانەکە دەژین، خانووەکەیان زیانی پێگەیشتووە و زۆر ترساون. 

لوودمیلا، دانیشتوویەکی میکۆلایڤە و دەڵێت: ئێمە ناچاربووین لە ئۆدێسا لەو گوندەکەی کە تێیدا دەژیان کۆچ بکەین بۆ ئێرە، خانوویەکمان بە کرێ گرت. ئێمە تاوەکو ئێستا لە بۆردوومانێک رزگارمان بووە، ئەو کات کچەکەم زۆر ترسا و تاڵێک لە پرچی سپی بوو، بەڵام ئەو کەسێکی بوێرە. ماوەیەک پێش چووین بۆ ئۆدێسا و تازە گەڕاوینەتەوە کە دیسان ئەم بۆردوومانە روویدا.  

10 باڵەخانە و نزیکەی 20 خانوو زیانیان پێگەیشتووە. یێڤگین لەوکاتەدا لەسەر جێگاکەی بووە و دەڵێت: ئەمە سێیەمین جارە لە مردن رزگارم دەبێت.    

یێڤگین، دانیشتوویەکی دیکەی میکۆلایڤە و گوتی: لە دوای بۆردوومانەکەی مانگی نیسان، هەموو جام و کەلوپەلی نێو ماڵمان نۆژنکردەوە. شەوی رابردوو زۆر بە باشی نووستبووم، بەڵام کاتێک دەنگی بۆردوومانەکە هات لەگەڵ سەگەکەم رامانکرد و خۆمان دایە پەنای دوو دیوار، لەو کاتەدا وەک چاکی جان و سوپەرمان بووم کە دەفڕێن. 

هەمووان لە دەرەوەن و هێشتا لە شۆکدان. ئۆکسانا، دانیشتوویەکی میکۆلایڤە و گوتی: کاتێک دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوەم بیست، هەستام و دەستی منداڵم گرت و رامانکرد بەرەو لای رێرەوەکە ، کاتێک دەنگی تەقینەوەی یەکەم هات ، گڵۆپی سەقفەکە کەوتەسەر ئەو جێگایە کە منداڵەکم نووستبوو. دواتر تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیکمان روویدا و زۆر ترسام و ئێرە پڕ بوو لە دووکەڵ. 

رۆژی هەینی سێ ناوچەی جیاوازی میکۆلایڤ بۆردوومان کرا. شاری میکۆلایڤ دەکەوێتە باشووری ئۆکراینا، بەشێکی زۆری دانیشتووانی شارەکە لە خێرسۆن، ئۆدێسا و زاپۆریژیاوە روویان کردووتە ئێرە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە