400 گرێبەست لە پێشانگەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە واژۆکران

24-05-2024
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
دوایین رۆژی پێشانگەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر
دوایین رۆژی پێشانگەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوایین رۆژی پێشانگەی بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە لە هەولێر، قەرەباڵختر لە رۆژانی دیکە بەڕێکرا، کۆمپانیاکان تاوەکو دوایین ساتەکان، لە دیدار و گفتوگۆ بۆ واژۆکردنی گرێبەست، بەردەوام بوون.
 
لە کۆی 365 کۆمپانیای بەشداربوو لە پێشانگەکە، 300ـیان بیانی بوون، بەشداربووان ئاستی پێشانگەکەیان پێ باشتر بوو لەچاو ساڵانی رابردوو.
 
عەلی رەجەبزادە، بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی بەشداری پێشانگەکەیە و دەڵێ ''بەرەوپێشچوونی کەرتی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان لەم ساڵانەی دوایی بە روونی دیارە و هەرجار دێینە ئێرە، پێشانگەکە دەبینین کە دۆخەکە باشترە."
 
باسیش لەوە دەکات "هاوکاریی نێوان کۆمپانیا ئێرانییەکان و وەبەرهێنەرانی هەریمی کوردستان زۆر ئەرینییە و دەکرێت زۆر لەمە باشتریش بێت."
 
لە ماوەی چوار رۆژی چواردەیەمین پێشانگای بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە، 400 گرێبەست لەنێوان کۆمپانیا جیاوازەکان واژۆ کرا و، 25 هەزار کەس سەردانیان کرد. 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە