لە هەرێمی کوردستان 19 قوتابخانەی تورکمانی هەن

11-09-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
قوتابخانەیەکی تورکمانی. وێنە: رووداو
قوتابخانەیەکی تورکمانی. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە هەرێمی کوردستان لە پاڵ زمانی کوردیدا، بایەخ بە زمانەکانی تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی دەدرێت، بەجۆرێک تەنیا بۆ زمانی تورکمانی 19 قوتابخانە کراونەتەوە و قوتابیان بە زمانی دایکیان دەخوێنن. 
 
تالینی تەمەن پێنج ساڵ بە پەرۆشەوە لەگەڵ باوکی چووە تا لە قوتابخانەیەکی تورکمانی ناوی خۆی تۆمار بکات. تالین یەکێک لەو 3000 هەزار قوتابیە تورکمانییەی هەرێمی کوردستانە کە دەیانەوێت بە زمانی دایکی خۆیان بخوێنن.
 
ئەحمەد عەبدولقادر، باوکی تالینە و دەڵێت، "خۆی زۆر حەزی لێبوو فێری تورکی ببێت، بەردەوام سەیری ئەفلام کارتۆنی تورکی دەکرد منیش بە بەگوێرەی ئەوەی کەسوکارم هەموو تورکمانن حەزمان لێبوو و بڕیارمان دا کچەکەم بهێنینە ئێرە."
 
30 ساڵ لەمەوبەر یەکەم قوتابخانەی تورکمانی لە شاری هەولێر دروستکرا. پرۆسەی خوێندنی قوتابخانەکانی تورکمانی هاوشێوەی قوتابخانەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە 13ی مانگەوە دەستپیدەکات.
 
سەفین محەممەد، بەڕێوەبەری قوتابخانەی دۆغشی بنەڕەتی دەڵێت، "منداڵ کە بەیانیان لە خەو هەڵدەستێت لە ماڵەوە گفتوگۆ بە چ زمانیک هەبێ، ئەو زمانەی زۆر پێ ئاسانترە لە زمانیکی دیکە، ناکرێ منداڵێک لە ماڵەوە زمانی تورکی قسە بکات، بەڵام بێت و لە قوتابخانە بە زمانێکی دیکە بخوێنێت؛ کە هاتە ئێرە و بە زمانی تورکی بخوێنێت ئاسانتر فێر دەبێت."
 
لە هەرێمی کوردستان 19 قوتابخانەی تورکمانی هەن؛ 15 لە هەولێر، سێ لە کفری و یەک لە سلێمانی. 
 
سەباح ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی فێرکردنی تورکمانی دەڵێت، " هەمان سیستمی خوێندنی کوردییەکە وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی تورکی و زمانی سریانیش هەمان بابەت دەخوێنن، لەگەڵ بابەتی زمانی تورکی کە لە قوتابخانەکانمان دەخوێندرێت. ئومێد دەکەین قوتابخانەکان زۆرتر بن و بایەخێکی زیاتر بە خوێندنی زمانی دایک بدرێت لە هەرێمی کوردستان." 
 
لەهەرێمی کوردستان زمانەکانی تورکمانی، سریانی و ئەرمەنی بە فەرمی ناسێندراون و مافی فێرکردن و بەکارهێنانی ئەو زمانانە دەستەبەر کراوە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.