لە شێڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر هێرش دەکرێتە سەر کچێکی بیانی و دەردەکرێت

27-12-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
ئێریکا بۆ رووداو: ئەم شێڵتەرە و وەکو دۆزەخ وایە
ئێریکا بۆ رووداو: ئەم شێڵتەرە و وەکو دۆزەخ وایە
نیشانەکردن شێڵتەری سەگە بێلانەکان هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ساتی دەرکردنی کچێکی بیانی لەگەڵ تیمێکی خۆبەخش لە شێڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر لە کامێرا تۆمارکراوە، لەکاتێکدا ئەو شێڵتەرەی بۆ سەگ دروستکراوە خۆی ماوەیەکە بووەتە مایەی ناڕەزایی بەشێکی زۆری ئاژەڵدۆستانی شارەکە.
 
ئێریکا، ئەو کچەی لە شێڵتەرەکە دەرکرا و بە دار راونرا، ماوەی پێنج ساڵە جگە لە کاری تایبەتی خۆی، خۆبەخشانە یارمەتیی ئاژەڵان دەدات، ئەمڕۆ بە گوتەی خۆی دووەم جاری بووە سەردانی شێڵتەرەکە بکات، بەڵام بەم شێوازە رێگریی لێکرا.
 
ئێریکا هەڵگری وڵاتینامەی ئەمریکا و رووسیایە، لە ساڵی 2017ـەوە لە کوردستان دەژی. بە رووداوی گوت "ئەمڕۆ دووەمجار بوو سەردانی شێڵتەرەکە بکەم. ئەمجارە بڕیارم دا دکتۆر لەگەڵ خۆمدا ببەم بۆ ئەوەی چارەسەری سەگەکان بکەن، بەڵام دۆخەکە زۆر خراپ بوو، ئەوان رێگەیان نەدا چارەسەرییەکە بکەین،  تەنیا ویستیان دەرمانەکان وەربگرن و زۆر بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ ئێمەدا کرد. ئەم شێڵتەرە و وەکو دۆزەخ وایە؛ چوار هەزار و 200 سەگی تێدایە و لە دۆخێکی خراپدان."
 
تیمی ئاژەڵپارێزانی کوردستان لە دۆخی شێڵتەری سەگەگانی هەولێر ناڕازین و، دەڵێن شوێنیان گونجاو نییە و رۆژانە ژمارەیەکی زۆر سەگ لە شێڵتەرەکەدا مردار دەبن.
 
فەرمان فازڵ، سەرۆکی رێکخراوی ئاژەڵدۆستان بە رووداوی گوت "حکومەت ناتوانێت ئەو هەموو خواردنە بۆ ئەو هەموو ئاژەڵە دابین بکات. لەکاتێکدا سەگەکەتان نەزۆک کردووە، بیگەڕێننەوە سەر شەقام، چونکە ئیدی بە کەس ناوەڕن. بەڵام نازانین بۆ لەوێن."
 
نزیکەی ساڵێکە ئەم شێڵتەرە لە هەولێر بۆ کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لەسەر رووبەری 50 هەزار مەتردووجا دروستکراوە و، دەکەوێتە سەر رێگەی هەولێر - گوێڕ. بەشێک لەو سەگانەی کۆکراونەتەوە، نەزۆک دەکرێن، بەڵام لەلایەن ئاژەڵدۆستانەوە گلەیی زۆر لەسەر شێوازی راگرتنی سەگەکان دەکرێت. 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.