منداڵی پێشمەرگەیەک بینایی چاوەکانی لەدەستداوە و چارەسەری لە دەرەوەی وڵاتە

15-12-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
تروسک.
تروسک.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

منداڵی پێشمەرگەیەک کێشەی لە تۆڕی چاویدا هەیە و بووەتە هۆی نابینابوونی، خێزانەکەشی دەڵێت، چارەسەری لە دەرەوەی وڵات هەیە و لە توانای ئەواندا نییە. 
 
تروسک ئەو منداڵە سێ ساڵ و نیوەیە کە هەموو شت لای ئەو یەک رەنگە کە ئەویش تاریکییە. تۆڕی چاوی کێشەی هەیە و بووەتە هۆکاری نابینابوونی، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی دەبێ لە دەرەوەی وڵات نەشتەرگەری بۆ بکرێت و تێچووی نەشتەرگەرییەکەی 60 هەزار دۆلارە.
 
دایکی تروسک دەڵێت، "ئەو منداڵەی من لەوەتەی بووە، لە تەمەنی چوار مانگییەوە من هەستم کرد نابینێت، بردمانە هەموو سەنتەرەکان دەڵێن، چارەسەریی ئەو منداڵە لێرە نییە و لە دەرەوەیە. لەنێو خۆمان، لەنێو ناسیاوان لە مەلای مزگەوت، پارەمان بۆ کۆکردەوە و بردمانە تاران، هەر ئەوەندە لە توانای ئێمەدا بوو، چارەسەری لەوێش نەبوو گوتیان بیبەنەوە ماڵەوە. ئێستاش دەڵێن، چارەسەری لە ئەڵمانیا هەیە، بەڵام توانای چارەسەرکردنیمان نییە، چونکە بۆ هەر چاوێکی سێ دەفتەری دەوێت." 
 
باوکی تروسک 20 ساڵە پێشمەرگەیە، جگە لە کاتی دەوام، کرێکاریش دەکات، توانای دابینکردنی تێچووی نەشتەرگەریی منداڵەکەی نییە، لیژنەی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاریان لەسەر ناردنە دەرەوەی تروسک دەرکردووە.
 
بەهرام شێخ محەممەد، باوکی تروسک دەڵێت، "ئەم منداڵەی من لە هەرێمی کوردستان چارەسەری نییە، فەرموو لە کوێ چارەسەری هەبێت من دەیبەم، بەڵام من توانای مادیم نییە، هاوژینەکەم چوار نەشتەرگەریی کردووە، کوڕێکم دوو نەشتەرگەریی کردووە، دۆخی من زۆر خراپە. هەموو کەس دەزانێت بۆیە هیوادارم حکومەت بێتە سەر هێڵ. ئەو باوکی میللەتە، من 20 ساڵە سەربازی ئەم خاکەم.
 
تروسک، دوو برا و خوشکێکی هەیە، گەرچی ئەوانیش تەمەنیان کەمە، بەڵام لە هەموو کارەکانی تروسک یارمەتیدەری ئەون بەو هیوایەی رۆژێک رووناکیی چاوەکانی بگەڕێتەوە و لە دونیایەکی رووناکتر یاری لەگەڵ خوشک و براکانی بکات.
 
 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.