ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور لە هەولێر کرایەوە

27-05-2024
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندەکە.
رێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندەکە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بە گوتنی وشەی کوردستان لە لایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە وێبسایتی ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور لە شاری هەولێر کارا کرا، کاری ناوەندەکە ئەرشیڤکردن و دۆکیومێنتکردنە. 
 
فاتح رێبەر، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان لە ناوەندی کوردستان دەڵێت: "ئەوەی ئەم ناوەندە لە ناوەندەکانی دیکە جیادەکاتەوە، ئەوەیە تۆ لە هەر شوێنێکی دنیا بیت، دەتوانی بەدوای سەرچاوە کوردییەکاندا بگەڕێیت. زۆر زۆر ئاسانیشە. تەنیا دەچیتە سەر وێبسایتی KCAS.ORG، ئیدی هەر چ سەرچاوەیەکی کوردی بێت، مێژوویی بێت، جوگرافی بێت، ئایینی بێت، دەتوانیت لەوێ بیدۆزیتەوە." 
 
ناوەندی کوردستان بۆ هونەر و کولتوور پێش کردنەوەی بە فەرمی کاری کردووە و لە ساڵ و نیوێکدا هەزار و 111 بابەتی جیای ئەرشیڤ کردووە.
 
حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: " ئەرشیڤی کوردی پەرتەوازە یە. ئێستا خەریکی دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکی گشتین بۆ پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسەکان. ئەمە بەشێک دەبێت لەو بەئەرشیڤکردنە بۆ لەپەرتەوازیبوون رزگارکردن."
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت: "شتێکی زۆر جوانیان کردووە. دەستخۆشییان لێدەکەم، لەو تیمە گەنجەی ئەم سەنتەرەیان دروستکردووە و ئەم هەمووە ئەرشیڤەیان کۆکردووەتەوە. بەشێوەیەکی زۆر رێکوپێک توانیویانە ئەو ئەرشیڤە خەزن بکەن. تاوەکو زۆر بەئاسانی بیگەیێنن و خەڵک بتوانێ بیخوێنێتەوە. پێموایە سوودێکی زۆری دەبێت." 
 
هاوکات، میکێلێ کامێرۆتا، کۆنسوڵی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان دەڵێت: "ئێمە وەک کۆنسڵخانەی ئیتاڵیا، گرنگی بە ژمارەیەک بۆنەی کولتووری دەدەین. ئێمە بڕوامان بە کولتوور هەیە. بڕوامان وایە کە کوردستان پێویستی بە چالاکیی کولتووریی زیاتر هەیە، هەموومان پێویستمان بە چالاکیی کولتووریی زیاتر هەیە. کولتووری واتایێکی گەورەی هەیە. ئێمە هەروەها پێی دەڵێین هێزی نەرمی کولتوور، چونکە کولتوور یارمەتی دروستکردنی پرد دەدات لە نێوان خەڵکی جیاجیا، لە نێوان کولتووری جیاجیا. کولتوور بریتییە لە تێگەیشتنی هاوبەش."
 
لە ناوەندەکە ئەرشیڤی دیجیتاڵی دانراوە و پلاتفۆرمێکی تایبەت بۆ چیرۆکی وێنە هەیە. پێشتر لە ئەرشیڤی کوردیدا دەبوو بۆ ناونیشان یان ناوی نووسەرەکە بگەڕێیت، بەڵام لەم سیستمەدا دەتوانرێ گەڕان بۆ وشەکانی نێو کتێبیش بکەیت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.