لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە هەولێر پیاوێک گیانی لەدەستدا؛ 'ببوو بە دوو لەتەوە'

31-05-2023
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەکەن
هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەکەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێک لەسەر شەقامی 150 مەتریی هەولێر دۆزرایەوە، پیاوەکە تەمەنی 44 ساڵ بووە و بەگوێرەی لێکۆڵێنەوەی هێزە ئەمنییەکان، ئۆتۆمبێلێک لێیدایەوە و بەهۆیەوە "بووە بە دوو لەتەوە".
 
ئەو پیاوە ناوی کامیل قول ئاغاسییە و خەڵکی حەلەب بووە، لە دوو ژندا پێنج منداڵی هەیە و گەورەترینیان کچێکی تەمەن چوار ساڵە. بە گوتەی کەسوکارەکەی، هەشت مانگە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر وەکو شۆفێری کرێن کاری کردووە.
 
ئەحمەد قول ئاغاسی، کەسوکاری کامیل بە رووداوی راگەیاند، "ئەو ماوەیەکی کەم دەبێت لێرەیە، پێشتر لە ئیمارات بووە. دۆخی ئابووری زۆر خراپبوو، لە سووریا دەرچوو، چووە ئیمارات لەوێ کاری دەستنەکەوت. پەیوەندی پێوەکردم بۆ ئەوەی ڤیزەی هەرێمی کوردستانی بۆ وەرگرم، منیش وەرمگرت. هاتە ئێرە و لە کۆمپانیایەک وەک شۆفێری کرێن کاری دەکرد. لەو بوارەی خۆیدا زۆر چالاک بوو." 
 
هاوکارەکانی کامیل دەڵێن، شەوانە بۆ شت کڕین دەچووە شاری مامۆستایان و دەهاتەوە، بەڵام شەوی رابردوو کاژێر 8 رۆیشت و نەگەڕایەوە، هێزە ئەمنییەکان دوای لێکۆڵینەوە و بینینی کامێرای چاودێری، بۆیان دەرکەوتووە کاژێر 9:40 خولەکی شەو لەکاتی پەڕینەوە بۆ شوێنی کارەکەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد لێیداوە.
 
هانی ‌‌‌حیکمەت قول ئاغاسی، کەسوکاری کامیلە باس لەوە دەکات، "کەسوکارەکانی پێیان راگەیاندین کە ناتوانن بێنە کوردستان بەهۆی ئەوەی دەروازەی سنوور داخراوە و خۆیشیان پاسەپۆرتیان نییە و دۆخی ئابووریشیان هێندە خراپە توانای دەرهێنانی پاسەپۆرتی خێرایان نییە بۆ ئەوەی بێنە کوردستان. ئێمە نزیکترین کەسی ئەوین، بەڵام پۆلیس پێی راگەیاندین کە دەبێ کەسوکاری پلە یەک بێن بۆ ئەوەی داوا یاساییەکان تۆمار بکەن. ئێمەش نامانەوێ مافی منداڵەکانی بفەوتێت. بەپێی زانیارییەکانمان، تاوەکو ئێستا شۆفێرەکە دەستگیرنەکراوە." 
 
کامیل بە تەنیا لە هەولێر دەژیا و هەر لە شوێنی کارەکەی دەخەوت. کەسوکارەکەی لە سلێمانییەوە بۆ وەرگرتنی تەرمەکەی هاتوونەتە هەولێر. تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتەش شۆفێرەکە دەستگیر نەکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.