بە بەشداریی 80 کۆمپانیا و ناوەندی خوێندن پێشانگەی زانکۆ و قوتابخانەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو

05-08-2024
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
لە پێشانگەکە داشکاندن بۆ قوتابیان کرابوو. وێنە: رووداو
لە پێشانگەکە داشکاندن بۆ قوتابیان کرابوو. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

لە چوار رۆژی بەڕێوەچوونی پێشانگەیەکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە زانکۆ و قوتابخانەکاندا، بە داشکاندنی جۆراوجۆر قوتابخانە و زانکۆکان بەشدارییان کرد. لەو چوار رۆژەدا نزیکەی 40 هەزار کەس سەردانی پێشانگەکەیان کردووە.
 
بەیار سلێمان، فەرمانبەر دەڵێت، "خۆمان ئەو مەجالەمان نەبوو کاتی خۆی ئینگلیزی فێربین، بەڵام ئێستا داهاتووی منداڵەکانمان بە ئینگلیزییەوە بەندە، بۆیە پێم باشە منداڵەکانم بۆ داهاتووی خۆیان ئینگلیزی بەکاربهێنن بۆ هەر بوار و کارێک بێت."
 
قوتابخانەکان و زانکۆکان بە ئۆفەر بەشداری پێشانگەی نێودەوڵەتیی زانکۆ و قوتابخانەکانیان کردووە، 80 قوتابخانە، زانکۆ، پەیمانگە و کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان و حەوت وڵاتەوە بەشداریی ئەم خوولەی پێشانگەکەن.
 
بەفرین دزەیی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی لارا دەڵێت، "بە نیسبەت ئەو قوتابییانەی نمرەی بەرزیان هەیە، داشکاندنی 20% تاوەکو 35%مان هەیە و بۆ بنەڕەتی و باخچە 10% داشکاندن دەکەین."
 
محەممەد نەوزاد، بەڕێوەبەری پەیمانگای زانیاری دەڵێت، "لە پێشانگەی خوێندن زۆرترین زانیاریمان بە قوتابی و خوێندکاران دا، بەتایبەتی ئەوەی کە چۆن فۆرمی زانکۆلاین پڕ بکەنەوە."
 
بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە  قوتابخانەکان و رەخساندنی هەلی کار لە ئۆفەرەکانی کۆمپانیا بەشداربووەکان بوو.
 
پەیمان کەبیر، سەرۆک بەشی ئینگلیزی کۆمپانیا دەڵێت، "ئێستا پڕۆژەیەک کە لە بەردەستمانە، بۆ ئەوەیە کە لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە چاودێریی خوێندکاران و ئەو شوێنە بکەین کە خوێندکارانی لێیە، بە جۆرێک کە بتوانن لە رێگای پلاتفۆرمی خۆمانەوە ئاگاداری خوێندکاران بین."
 
پێشانگەی نێودەوڵەتیی زانکۆ و قوتابخانەکان لە هەولێر سێیەم ساڵی بەڕێوەچوونی بوو، رووداو سپۆنسەری میدیایی پێشانگەکە بوو، لە ماوەی چوار رۆژی پێشانگەکەدا نزیکەی 40 هەزار کەس سەردانیان کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.