06-06-2022
18:20
مەسرور بارزانی: د. عەزیز گەردی رۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەن کەسایەتیی بەهێز بوو
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی د. عەزیز گەردی-یەوە پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد و دەڵێت، "رۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و رێزلێگیراوی کوردستان بوو."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کوردستان د. عەزیز گەردی-م بیست. مامۆستا عەزیز گەردی، رۆشنبیرێکی گەورە و بەتوانا و خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و خۆشەویست و رێزلێگیراوی کوردستان بوو، هەموو تەمەنی خۆی بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و خزمەتکردنی ئەدەب و رۆشنبیریی کوردی بەخشی."
هاوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەی و نووسەر و رۆشنبیرانی کوردستان کردووە و دەڵێت، "هاوبەشی خەمیانم."
15:00
نێچيرڤان بارزانى: مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى بۆ هه‌ميشه جێ په‌نجه‌ى به ئه‌ده‌ب و رۆشنبيريى كوردييه‌وه ده‌مێنێته‌وه
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی د. عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێڕی کورد بڵاوکردەوە و دەڵێت، "مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى بۆ هه‌ميشه جێ په‌نجه‌ى به ئه‌ده‌بى و رۆشنبيريى كوردييه‌وه ده‌مێنێته‌وه."
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە پەیامەکەیدا پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانه‌واده و كه‌سوكارى د. عەزیز گەردی دەکات و دەڵێت، "مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى به درێژاييى ته‌مه‌نی به خامه به‌پێزه‌كه‌ى به‌تايبه‌تى به وه‌رگێڕانى شاكاره ئه‌ده‌بييه‌كانى جيهان بۆسه‌ر زمانى كوردى، خزمه‌تێكى زۆرى به ئه‌ده‌ب و زمان و رۆشنبيریی كوردى كرد و چه‌ندين نه‌وه‌ى رۆشنبيرانى كوردستان، به كار و به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و، به ئه‌ده‌بى جيهانى ئاشنابوون."
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "به‌و خزمه‌ت و ئه‌ركه زۆره‌ى كێشاويه‌تى، مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى مايه‌ى رێز و پێزانينێكى زۆره و جێ په‌نجه‌ى بۆ هه‌ميشه به بوارى ئه‌ده‌بى و رۆشنبيريى كوردييه‌وه ده‌مێنێته‌وه."
دەقی پرسەنامەکەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
هه‌واڵى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ و ئه‌كاديميستى ديارى كورد خه‌مبارى كردين. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى ده‌كه‌م، له دڵه‌وه هاوبه‌شى خه‌ميانم. له خواى گه‌وره داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى به درێژاييى ته‌مه‌نی به خامه به‌پێزه‌كه‌ى به‌تايبه‌تى به وه‌رگێڕانى شاكاره ئه‌ده‌بييه‌كانى جيهان بۆسه‌ر زمانى كوردى، خزمه‌تێكى زۆرى به ئه‌ده‌ب و زمان و رۆشنبيریی كوردى كرد و چه‌ندين نه‌وه‌ى رۆشنبيرانى كوردستان، به كار و به‌رهه‌مه‌كانى ئه‌و، به ئه‌ده‌بى جيهانى ئاشنا بوون.
به‌و خزمه‌ت و ئه‌ركه زۆره‌ى كێشاويه‌تى، مامۆستا عه‌زيز گه‌ردى مايه‌ى رێز و پێزانينێكى زۆره و جێ په‌نجه‌ى بۆ هه‌ميشه به بوارى ئه‌ده‌بى و رۆشنبيريى كوردييه‌وه ده‌مێنێته‌وه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به‌خێر.
زیاتر بخوێنەوە
13:34
پارێزگارى هه‌ولێر لەبارەی کۆچی دوایی د. عەزیز گەردی: کوردستان ئەستێرەیەکى درەوشاوەى لەدەستدا
ئومێد خۆشناو لە نەخۆشخانە سەردانی د. عەزیز گەردی کردبوو
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پەیامێکی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی د. عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێڕی کورد بڵاوکردەوە و دەڵێت، "کوردستان و هەولێر ئەکادیمى و ئەستێرەیەکى درەوشاوەى لەدەستدا."
دەقی پرسەنامەکەی ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر:
کوردستان و هەولێر ئەکادیمى و ئەستێرەیەکى درەوشاوەى لەدەستدا
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی ئەکادیمی و مامۆستا و نووسەر و وەرگێر و زانای کورد دکتۆر "عەزیز گەردی" ئەستێرەی درەوشاوەی ئاسمانی ئەدەبی کوردی و شارەکەمان رادەگەیێنین.
دکتۆر "عەزیز گەردی" ئەکادیمی و مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕى گەورەى کورد، کە هەموو تەمەنی لەپێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردی تەرخانکردبوو و لەڕێی وەرگێڕانی شاکارە ئەدەبییە جیهانییەکانەوە کتێبخانەی كوردی دەوڵەمەند کردووە، خاوەنی زیاتر لە 200 کتێب و بەرھەمە لە نووسین و وەرگێران، مایەى شانازیمان بووە و هەر بەم شێوەیەش تا مێژوو ماوە لە زاکیرەى هەمووماندا دەمێنێتەوە، لەدەستدانى ئەو پیاوە گەورەیە، خەسارەتێکى گەورەیە لەناوەندى ئەدەبى کوردى و میللەتەکەمان.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی کەسوکار و دۆستانى ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دکتۆر "عەزیز گەردی" بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی ببەخشیتە ئێمە و به‌ڕێزیان و دۆستان و قوتابیان و ئەمە دواکۆست و ناخۆشیان بێت.
انا لله وانا الیە را‌جعون
زیاتر بخوێنەوە
12:45
بافڵ تاڵەبانی: مامۆستا عەزیز گەردی وانەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن
بافڵ تاڵەبانی
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی د. عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێڕی کورد بڵاوکردەوە و دەڵێت، "مامۆستا عەزیز گەردی وانەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن و ناویان لە مێژوودا بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە."
دەقی پرسەنامەکەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
کۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی، نووسەر، ئەکادیمیست و وەرگێڕە ناسراوەکەی کوردستان خەسارەتێکی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانی کردین.
ژیان و ئەزموونی مامۆستا عەزیز گەردی وانەیەکی گرنگ و کاریگەرە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت خزمەت بکەن و ناویان لە مێژوودا بە درەوشاوەیی بمێنێتەوە. ئەو یەکێک بوو لەو نووسەرە دەگمەنانەی بێئەوەی چاوەڕوانی هیچ ستایش و پیاهەڵدانێک بێت، لە خەمی زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەیدا بوو.
بە ئاوڕدانەوەیەک بۆ کتێبخانەی کوردی لەو راستییە تێدەگەین، هیچ کەسێک بە ئەندازەی عەزیز گەردی قەڵەمەکەی پڕکار و بەبڕشت نەبووە. هەر بۆیە ئەمڕۆ کوردستان بە دڵتەنگییەوە ماڵئاواییت لێدەکات و مێژوو بە شانازییەوە ناوت دەهێنێت.
رۆحت شاد و یادت بەخێر مامۆستای پایەبەرز.
زیاتر بخوێنەوە
12:16
قوباد تاڵەبانی: نەوە لە دوای نەوە شانازی بە بەرهەمەکانی مامۆستا عەزیز گەردییەوە دەکەن
قوباد تاڵەبانی لە نەخۆشخانە سەردانی د.عەزیز گەردی کردبوو
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی د. عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێڕی کورد بڵاوکردەوە و دەڵێت، نەوە لە دوای نەوە شانازی بە بەرهەمەکانی مامۆستا عەزیز گەردییەوە دەکەن.
دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
زۆر بەداخەوە خزمەتکارە گەورەکەی زمان و ئەدەبی کوردی مامۆستا عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا و هەموو خەمخۆرانی زمان و ئەدەبی کوردی دەکەم.
مامۆستا لە ریزی ئەو نووسەر و رۆشنبیرە گەورانەی گەلەکەماندایە کە کاریگەرییان لەسەر نەوەکانی داهاتووش بەردەوام دەبێت و نەوە لە دوای نەوە شانازی بە بەرهەمەکانیانەوە دەکەن.
یاد و ناوی دکتۆر عەزیز گەردی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
10:52
رووداو دیجیتاڵ
دوای مانەوەی بۆ ماوەی 5 رۆژ لە نەخۆشخانە، د. عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێڕی ناسراوی کورد کۆچی دواییکرد.
دڵنیا رەحمان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێر رایگەیاند، د. عەزیز گەردی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6-6-2022 کاژێر 10:15 خولەک لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت کۆچی دوایی کردووە.
چەند مانگێک بەر لە ئێستا، بەهۆی سستبوونی گورچیلەکانییەوە عەزیز گەردی چووە دەرەوەی وڵات و لەوێ دوای چارەسەر، پزیشک ناچار بوو یەکێک لە گورچیلەکانی دەربهێنێت. دوای گەڕانەوەی بۆ هەولێر بە چەند رۆژێک، تاکە گورچیلەکەی دیکەی تووشی ئازار بوو.
تۆفیق عوسمان، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی تایبەتی ژین لە هەولێر بە رووداوی گوت، عەزیز گەردی، تووشی هەوکردنی گورچیلە ببوو.
عەزیز گەردی لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا دەستی بە نووسین و وەرگێڕان کرد؛ وەرگێڕانی بەوە جیا دەکرێتەوە کە زۆر تایبەتە. تۆفیق کەریم، نووسەر و وەرگێڕ و بەرپرسی ناوەندی هزری و رۆشنبیری خاڵ لەبارەی بەرهەمەکانی عەزیز گەردییەوە بە رووداوی گوت: "لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە و لە سەردەمی مێرمنداڵیمەوە کتێبەکانیم خوێندووەتەوە، بەتایبەتی ئەو کتێبانەی لەبارەی ئەدەبیاتی بیانی چاپی کردوون؛ هەرگیز هەستم نەکردووە وەرگێڕانەکانی وەرگێڕان بووبن، چونکە ئەوەندە بە جوانی دایڕشتوون و تێکەڵاوی دەستەواژە و پەندی کوردی کردوون، هەستم دەکرد کە کورد نووسیبێتی".
عەزیز گەردی لەگەڵ ئەوەی کوردیزانێکی کەموێنە بوو و شێوەزارەکانی کورمانجی سەروو، کورمانجی خواروو و هەورامی دەزانی، چوار زمانی جیهانیشی بەباشی دەزانی. ئەو بەشی زمانی فەرەنسی لە زانکۆی بەغدا خوێند، زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی و فارسیش بەباشی دەزانی.
عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا، ناسراو بە عەزیز گەردی، لە ساڵی 1947 لە هەولێر لەدایکبوو؛ لە ناحیەی بەحرکەی نزیک شاری هەولێر دەژیا؛ ژیانی هاوژینی پێکنەهێنا.
هەر لە منداڵییەوە خولیای خوێندنەوە بوو و لە هەرزەکارییدا دەستی بە خوێندنەوەی ئەدەبیاتی کوردی و بیانی کرد. نۆبەرەی بەرهەمەکانی عەزیز گەردی ساڵی 1968-1969 چاپ و بڵاوکرایەوە کە کتێبی رەوانبێژییە. دواتر کتێبەکانی ئەدەبی بەراوردکاری، پەخشانی کوردی، رابەری شیعری کلاسیکی کوردی و چەندین کتێبی دیکەی نووسی. لە ساڵی 1994 ماستەرنامە و لە ساڵی 1999 بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا.
شەوی شەممە 4-6-2022 تۆڕی میدیایی رووداو لە نەخۆشخانە سەردانی د.عەزیز گەردی کرد و، لەگەڵ کەسوکارەکەی و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیریی هەولێر قسەی کرد.