رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی شێخوەسانانی بالیسان تەرمی کەسێک لە ئەشکەوتێکدا دۆزرایەوە.
رۆژی سێشەممە 15-08-2023، مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە، تەرمی کەسێک لە ئەشکەوتی گوندی شێخوەسانان دۆزراوەتەوە، تیمەکانی پۆلیس و ئاسایشمان رەوانەی شوێنەکە کرد و دەرکەوت تەرمی مێرمنداڵێک بە جلی زستانەوە لەوێیە."
مەهدی مستەفا گوتیشی: "نەمانتوانیوە تەرمەکە بناسینەوە، بەڵام پێدەچێت تەمەنی لە نێوان 15 بۆ 18 ساڵ بێت، جلی زستانەی لەبەر بووە و تەنیا تەزبیحێکی پێ بووە."
بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان ئاماژەی بەوە کرد، "بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکە رەوانەی دادپزیشکی هەولێر کراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ