یاریدەدەری سەرۆکی شارەوانیی پاریس: زۆر قەرزداری پێشمەرگەین
پاریس و هەولێر وەکو دوو شاری دەستەخوشک، پەیوەندییەکی مێژوویی و کولتووریی بەهێزیان هەیە. لە دانانی پارکێک بەناوی پێشمەرگەوە بۆ دروستکردنی سەنتەری کولتووریی میتران لە هەولێر، ئەم پەیوەندییە هاوبەشە چەندین رەهەندی جیاوازی وەرگرتووە.