رووداو دیجیتاڵ
کۆشکی ئیلیزێ کە بە چەقی دیپلۆماسیی ئەورووپا دادەنرێت. لە قۆناخێکی هەستیار بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان، دەرگای بۆ میوانێکی گرنگ واڵا دەکرێت.
دوای خوانی گەرمی نیوەڕۆ، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە گەرمەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پەیوەندییە بەهێزەکەی نێوانیان تاوتوێ دەکەن.
کەنداڵ نەزان، سەرۆکی پەیمانگەی کورد لە پاریس بە رووداوی گوت: "سەردانەکە لە کاتێکدایە، لەدوای جەنگەکانی غەززە و لوبنان، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە گۆڕانکاریی گەورەدا تێدەپەڕێت؛ لە سووریا حکومەتێکی نوێ و لە تورکیا پڕۆسەی ئاشتی هەیە، کە هەردووکیان پەیوەندییان بە گەلی کوردەوە هەیە".
ئەو بەرپرسە فەرەنسییانەی قسەیان بۆ رووداو کردووە دەڵێن، سەرۆککۆماری وڵاتەکەیان بە بایەخەوە و وەک سەرکردەیەکی دیاری گۆڕەپانی سیاسیی ناوچەکە، گوێ لە تێڕوانینەکانی نێچیرڤان بارزانی دەگرێت.
رێمی فێراود، سیناتۆری فەرەنسی دەڵێت: "ئەمە دەیسەلمێنێت کە چەقی جوگرافیای سیاسیی کوردستان، هەولێر، زۆر گرنگە و سەرۆک [نێچیرڤان] بارزانی ئەکتەرێکی گرنگ و باوەڕپێکراوە لەم ناوچەیەدا."
ئارنۆ ناتاشا، جێگری سەرۆکشارەوانیی پاریس باسی لەوە کرد: "بەم کۆبوونەوەیەی نێوان سەرۆککۆماری فەرەنسا و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دڵخۆشم. ئەمە بە واتەی بەهێزکردنی رۆڵ و سەنگی وڵاتەکەتان لەسەر سەکۆی نێودەوڵەتی دێت."
پهيوهندييهكانى فهرهنسا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، بهرهنگاربوونهوهى "تيرۆر" بەشێکی ئەو تەوەرانەن کە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەر دوو سەرۆکە دۆستەکە گفتوگۆیان لەسەر دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ