16-02-2020
21:26
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و پاپای ڤاتیکان کۆدەبێتەوە
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان میونشن
زیاتر بخوێنەوە
15:41
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە
مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە
15:16
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە
زیاتر بخوێنەوە
14:39
مەسرور بارزانی: ئەمریکا دەیەوێت هاوکاری کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان بکات
مەسرور بارزانی: ئەمریکا دەیەوێت هاوکاری کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان بکات
رووداو: بەڕێزتان لەگەڵ چەندین بەرپرسی عێراق کۆبوونەوە، لەمیانی کۆبوونەوەکانتان پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتتان تاوتوێکردووە، ئایا کابینە نوێیەکە کە دەگوترێت ئامادەیە هیچ پرسێک بە هەرێمی کوردستان کراوەو هیچ وەزیرێکی کورد لە کابینە نوێیەکەی محەممەد تۆفیق عەلاوی هەن؟
مەسرور بارزانی: تا ئێستا ئەنجامەکان دیار نین، ئەوان باسی ئەوەیان کردووە کە بەڕێز محەممەد تۆفیق عەلاوی بەنیازی ئەوەیە کابینەکەی رابگەیێنێت. بۆ ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان گرنگە تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان وەکو هەرێمێکی فیدراڵی لە حکومەتی عێراق مافە دەستوورییەکانی پێناسە بکرێت و رێزی لێبگیرێت، چونکە ئێمە تایبەتمەندییەکی جیاوازمان هەیەو داوای ئەوەمان لێکردووە کە پێویستە نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دامەزراوە فەرمی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستنیشان بکرێت.
رووداو: لە کۆبوونەوەتان لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، باسی مافی کوردانی رۆژئاوای کوردستانتان کرد، بە دیاریکراوی داوای چیتان لێیان کرد؟
مەسرور بارزانی: داوامانکردووە مافەکانی خەڵکی کوردستان لە رۆژئاوای کوردستان بە هەند وەربگیرێت، لە هەر پێشهاتێکی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان مافەکانی کورد لەبەرچاو بگرن.
پرسیار: سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی داعش، لایەنەکانی ئەمریکا و رووسیا چ بەڵێنێکیان بە ئێوەدا؟
مەسرور بارزانی: ئێمە دەزانین کە داعش هێشتا مەترسییەکی سەرەکییە لە ناوچەکە، پێویستی بە هاوکاری و پشتیوانی هەموو لایەنەکان بە تایبەتی ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکان هەیە، پێمانوایە داعش مەترسییەکی جیددیە و خەریکن خۆیان رێکدەخەنەوە، مەترسییان نەک تەنها بۆ سەر عێراق، بەڵکو بۆ سەر ناوچەکە و هەموو دونیاش هەیە. بۆیە پێویستە زانیاری لەلایەن لایەنە بەشدارەکان و هاوپەیمانان ئاڵوگۆڕ بکرێت، لە هەمان کاتیشدا داوای ئەوەمان کردووە ئەو هۆکارانەی دەبنە مایەی سەرهەڵدانەوەی داعش بنبڕ بکرێن، ئەمەش بە هاوکاریکردنی خەڵکی ناوچەکە و باشترکردنی دۆخی ژیان و ئابووری ناوچەکە و سەقامگیری سیاسی لە ناوچەکە دەتوانێت هاوکاربێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی داعش و تیرۆریزم.
رووداو: کۆبوونەوەتان لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، گرنگ بوو، لەو کۆبوونەوەیە باسی چیتان کرد؟
مەسرور بارزانی: ئێمە دراوسێی یەکترین، باسی ئەوەمان کرد کە ئێمە نیگەرانی هاوبەشمان هەیە لەسەر تێکچوونی باری ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی، هاوکات داکۆکیمان لەوەکرد کە پێویستە رێزی هەردوولا بگیرێت لەسەر ئەو بنەمایانەی کە بەلای ئێمەوە گرنگن بەتایبەتی لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە. ئێمە باسی ئەوەمان کردووە کە پێویستە رێزی هاوبەش هەبێت لە هەموو ئەو لایەنانەی کە بەشدارن لە ناوچەکە.
زیاتر بخوێنەوە12:22
بەپێی راگەیێنراوی کۆبوونەوەکە، گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کرا و، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە کرايەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەبوونی پەیوەندییەکی دراوسێیانەی باش لەسەر بنەمای رێز لەیەکگرتن. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی گرفت و ئاستەنگەکانی ئاسایش لە ناوچەکەدا گفتوگۆکراوە.