سیاسەتڤانێکی کورد لە سوێد: نەدەبوو هەرێمی کوردستان کاری نوێنەرایەتییەکەی لە ستۆکهۆڵم هەڵپەسێرێت

24-07-2023
ئاڵا شاڵی
ئاڵا شاڵی
باڵەخانەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە سوێد
باڵەخانەی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە سوێد
A+ A-
 
رووداو - سوێد

هەرچەندە عێراق پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوێد پچڕاندووە، هەرێمی کوردستانیش نوێنەرایەتیی خۆی هەڵپەساردووە؛ ئەویش بەهۆی هەڵسوکەوتی تەنیا یەک کەسی عێراقی، بەڵام لەو وڵاتە بە سەدان هەزار کەسی عێراقی و کورد دەژین، لای ئەوان مێژووی سوێد و عێراق مانگی رابردوو دەستیپێنەکردووە، زۆرێکیان لە سەردەمی رژێمی بەعسەوە ئاوارە بوون و لەوێ گیرساونەتەوە.
 
کیا ئیزۆل ماوەی 50 ساڵە لە سوێد دەژی، پێشتر سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستان بووە و هەمیشە هەوڵی داوە سوێد و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی نزیکیان هەبێت، دۆخی ئێستاش بە دڵی ئەو نییە.
 
کیا ئیزۆل، سیاسەتڤانی کورد لە سوێد دەڵێت، کاتێک بڕیاری هەڵپەساردنی کاری نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی لە سوێد بیست، نیگەران بووە، "چونکە بڕیارێکی نادروست بوو. سوێد بۆ ئێمە شوێنێکی تایبەتە، لە رۆژی تەنگانەدا هاوکاریی کورد و کوردستانی کردووە."
 
ئەو کوردانەی چوونەتە سوێد، بەردەوام چالاکیی سیاسی و کولتوورییان هەبووە، خۆیان بە نوێنەری کوردستان دەزانن، ئێستا کە پەیوەندییەکان ساردن، ئەوان دەیانەوێت گەرمی بکەنەوە.
 
شەرمین مامۆستایە و دەڵێت، لەپاڵ هاوڕێ کوردەکانی، کەم نین ئەو کەسانەی کە خەڵکی سوێدن، هاوکار و هاوڕێی ئەون، پشتگیریی پرسی کورد دەکەن.
 
شەرمین بۆزارسلان بە رووداوی گوت، هیوادارە هەرێمی کوردستان بە رێگەی گفتوگۆ و دیالۆگ کێشەکە چارەسەر بکات، چونکە خەڵک و سیاسەتڤان و حکومەتی سوێد هەردەم پشتگیریی خۆیان بۆ گەلی کورد نیشانداوە، بەبێ ئەوەی بڵێن زۆرینەی گەلی کورد موسڵمانن.
 
نوژین ئالاجابێک سەرۆکی پارتی چەپەکانە لە شارەوانیی شارۆچکەی هودینگە و بەهۆی دۆزی کوردەوە دەست و پەنجەی لەگەڵ سیاسەت نەرم کردووە، باوەڕیشی وایە کە کورد دەتوانێت نێوەندگیرێکی باش بێت لەنێوان بەغدا و ستۆکهۆڵم.
 
نوژین دەڵێت، بۆچوونی وایە کە نەدەبوو هەرێمی کوردستان ئەو بڕیارەی بدایە و تاوەکو بۆی دەکرا دەبوو گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ سوێد بکات، چونکە سوێد پشتگیریی کورد و کوردستانێکی سەربەخۆ دەکات.
 
پچڕاندنی پەیوەندیی دیپلۆماسی بە تەنیا کاری باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتی ناگرێتەوە، بەڵکو ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت، کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە بازرگانی و گەشتیاری و کولتوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی خەڵکی عێراقن و لە سوێد دەژین.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاووڵاتییانی ئەڵمانیا گوڵ لە شوێنی رووداوەکە دادەنێن. وێنە: Ronny Hamann- AFP

پۆلیسی ئەڵمانیا: هێرشکارەکەی بازاڕی کریسمس لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەرانی سعودی ناڕازیبووە

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەو کەسەی شەوی رابردوو بە ئۆتۆمبێلێک لە بازاڕێکی کریسمس لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە 5 کەسی کوشت و زیاتر لە 200ـی دیکەی بریندارکرد، لە شێوازی مامەڵەکردنی ئەڵمانیا لەگەڵ پەنابەرانی سعودیە ناڕازیبووە.