نەخۆشیی دڵ لەنێو گەنجان زیادیکردووە؛ دڵ تووشی شێرپەنجە دەبێت؟
خەڵکی هەرێمی كوردستان ترسیان لە شێرپەنجە زیاترە، لە كاتێكدا بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی، هۆكاری پێنجەمی مردنە؛ هۆكاری یەكەمی مردنیش لە جیهان و كوردستانیش گیرانی دەماری دڵە. لەم بەرنامەیەدا پزیشكێكی نەشتەرگەریی دڵ، چەندین زانیاری لەبارەی دڵ باس دەكات، لە دڵدارییەوە تاوەكو هۆكاری گیرانی دەماری دڵ و نەشتەرگەریكردنیش بۆ دڵ، وەكو خۆی ئاماژەی بۆ دەكات، "مامەڵەكردنە لەگەڵ دوو بۆ سێ ملیمی بۆرییەك."