رێگەوبانی سلێمانی: لیژنە لەسەر پێدانی پارەی زیادە بە بەڵێندەران پێکهێندراوە

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

كاركردن لە رێگە دەرەكییەكانی سلێمانی بە سستی بەڕێوەدەچێت. بەرپرسێكی رێگەوبانی سلێمانی باس لەوە دەكات، پارەی زیادە دراوەتە چەند بەڵێندەرێک و لیژنە بۆ ئەو مەبەستە پێکهێندراوە.
 
كاروان حەمەئەمین، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان ‌و ئاوەدانكردنەوەی ‏سلێمانی لەكاتی بەشداریکردنی لە ‏پۆدكاستی (بە كاتی سلێمانی)ی رادیۆی رووداو، كە ‏رۆژانی سێشەممە ئاسۆ ‏سەراوی پێشكێشی دەكات، رایگەیاند، كاركردن لە ‏رێگەکانی دەرەوەی سلێمانی خاو بووەتەوە، بەڵام ‏رانەگیراوە.
 
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان ‌و ئاوەدانكردنەوەی ‏سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، "بەڵێندەران بەگوێرەی ئەو پارەیەی وەریدەگرن كار لە ‏پڕۆژەكاندا دەكەن. زۆرینەی رێگە ستراتیژییەكان كاری باشیان تێدا كراوە. بۆ نموونە، رێگەی دەربەندیخان - كەلار 96%ی كارەكانی تەواو كراون، رێگەی كەلار - كفری 97%ی كارەكانی كراون و رێگەی باشماخ – ‏پێنجوێن 80%ی كارەكانی تەواو كراون."
 
بە گوتەی كاروان حەمەئەمین، لە هەردوو پڕۆژەی رێگەی وارماوا - دەربەندیخان كە 81%ی ‏كارەكانی تەواو بوون ‌و پڕۆژەی قۆناخی دووەمی دووكان - چوارقوڕنە کە 41%ی ‏كارەكانی تەواو كراون، پارەی زیادە دراوەتە بەڵێندەر، بەڵام لیژنەی بەدواداچوون پێكهێندراوە.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو بەرپرسە لە رێگەوبان ‌و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی گوتی، ‏"لەسەر پڕۆژەی ‏رێگەی وارماوا - دەربەندیخان كە زیاتر لە 5 ملیار دینار پارەی زیاد دراوەتە ‏بەڵێندەرێكی ئێرانی، لیژنەیەكی بەدواداچوون ‌و لێكۆڵینەوە پێكهێندراوە. لە ‏پڕۆژەی قۆناخی دووەمی دووكان - چوارقوڕنەشدا زیاتر لە 4 ملیار دینار ‏پارەی زیادە كەوتووەتە لای بەڵێندەرەكە، بەڵام ئەویان چارەسەرێكی باشی بۆ ‏دۆزراوەتەوە و تاڕادەیەك كێشەكە چارەسەر كراوە."
 
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان ‌و ئاوەدانكردنەوەی سلێمانی ئەوەشی ‏خستەڕوو، لە بەشێكی رێگە ئاساییەكانیش بەهۆی نەبوونی پارەوە ماوەیەكە كاركردن وەستاوە و گوتی، "لە 54 پڕۆژەی رێگە ئاساییەكان كاركردن ‏وەستاوە ‌و لە نزیكەی 60 پڕۆژەش كاركردن بەردەوامە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."