ئاگر لە ئەزمڕی سلێمانی کەوتووەتەوە

13-07-2023
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە چیای ئەزمڕ کەوتووەتەوە و دیوی سیتەكیشی گرتووەتەوە. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ‏سلێمانی دەڵێت، "چەند تیمێكمان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە ناردووە ‌و ئەگەر رەشەبا ‏رێگر نەبێت كۆپتەریش بەكاردەهێنین"."
 
شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای چوارتا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-07-2023 ئاگر لە چیای ئەزمڕ کەوتووەتەوە و دیوی ناحیەی سیتەكیشی گرتووەتەوە؛ ئاگرەکەش هێشتا كۆنترۆڵ نەكراوە.
 
قایمقامی قەزای چوارتا ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەكانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی ‏كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن، "بەڵام رەشەبایەكی بەهێز هەیە و رێگرە لە كۆنتڕۆڵكردنی ‏ئاگرەكە."
 
هەروەها عەمید دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ‏سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، چەندین تیمی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنی ‏ئاگرەكە‌ و "ئەگەر پێویست بكات ‌و رەشەبا رێگر نەبێت، هەلیکۆپتەریش ‏بەكاردەهێنین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی."
 
لەگەڵ كەوتنەوەی ئەو ئاگرە، رەشەبایەكی بەهێز لە سنووری شاری سلێمانی هەڵیکردووە، كە هۆكارە بۆ زیاتر ‏تەشەنەكردنی ئاگرەكە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە