لە سلێمانی كەسێک بە چوار گولـلە دەكوژرێت

07-06-2023
ئاسۆ سەراوی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-6-2023، لە گەڕەكی شەهیدانی سەرچناری سلێمانی، ‏كەسێكی تەمەن 41 ساڵ لە ماڵەكەی خۆیدا کوژرا. پۆلیسی ‏سلێمانی دەڵێت، "لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە، بەڵام بكوژەكە دەستگیر ‏نەكراوە." 
 
سەركەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی ‏راگەیاند، كاژێر 3:22ی خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەكی ‏شەهیدانی سەرچنار، پیاوێكی تەمەن 41 ساڵ لە ماڵەكەی ‏خۆیدا بە چوار فیشەک كوژرا.
 
سەرکەوت ئەحمەد گوتیشی، "پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە ‏رووداوەكە دەستپێكردووە، بەڵام تاوەكو ئێستا بكوژ دەستگیرنەكراوە." 
 
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەش كرد کە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ‏كوشتنەكە لە قۆناخی سەرەتادایە و هێشتا هۆكاری كوشتنەكەش نەزانراوە.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە