ئاسایشی سلێمانی: تەقە لە درۆن نەکراوە و شەڕ لە نێوان دوو کەس روویداوە

07-12-2023
ئاسۆ سەراوی
سکرینشۆت لە ڤیدیۆی ساتی تەقەکردنەکە.
سکرینشۆت لە ڤیدیۆی ساتی تەقەکردنەکە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەكی سەرچناری سلێمانی ‏تەقەیەكی زۆر کرا و دەنگۆیەک هەبوو کە تەقەکان لە درۆن کراون، بەڵام لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی ‏كوردستان دەڵێت، ‏"تەقە لە ‏درۆن نەكراوە، بەڵكو شەڕە تەقەکە لەنێوان دوو كەس بووە".‏
 
سەلام عەبدولخالق، لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی ‏كوردستان – سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تەقەكانی ‏گەڕەكی سەرچنار كە لە دوای كاژێر 12ی شەو كراوە لە نێوان دوو كەسدا ‏روویداوە. گوتی، "كە دەگوترێ‌ تەقە لە درۆن كراوە راست نییە، بەڵكو لە ‏نێوان دوو كەس شەڕ روویداوە تەقەكانیش هەر بەو هۆیەوە بووە".‏
 
لێپرسراوی راگەیاندنی دەزگای ئاسایش هەرێمی كوردستان – سلێمانی ‏باسی لەوەشكرد، كێشەی نێوان ئەو دوو كەسە لەسەر پارە بووە ‌و ‏گوتی، "لەو دوو كەسە یەكێكیان دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوەش لە ‏رووداوەكە بەردەوامە".‏
 
شەوی رابردوو گرتە ڤیدیۆی شەڕەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، لە گرتەکەدا دەردەکەوێت کە تەقەیەکی زۆر دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە