لقی سلێمانیی بانکی ناوەندیی هەرێم: ئەمڕۆ پارە بۆ مووچە بەردەستە

06-04-2024
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی رایگەیاند، لە ‏بانكەكانی سلێمانی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ بۆ ‏ئەمڕۆ بەردەستە و "چاوەڕوانی وەرگرتنی پارە دەكەین بۆ رۆژانی داهاتوو.‏"
 
د. ماكوان جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی بە ‏تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بە هەوڵ‌ و كۆششی كارمەندانی بانكەكان، ‏ئامادەکاری کراوە بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی مووچە دابەش بکرێت."
 
ئەو بەرپرسەی بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی گوتیشی، "شەو کارمەندانی بانکەکان تاوەکو پارشێو، سەرقاڵی کارەکانیان بوون و شەوی قەدریان لەنێو بانکەکان بەڕێکردووە و سوپاسی ماندووبوونیان دەکەین."
 
بۆئەوەی هیچ گرفتێکیش لەکاتی دابەشکردنی مووچە دروستنەبێت، ماکوان جەمیل ئەوەی خستەڕوو، "لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی، پۆلیس و هاتووچۆ هاوئاهەنگییان کردووە، تاوەکو بەبێ گرفت مووچە دابەش بکرێت."
 
لەبارەی مووچەی مانگی دووی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەش گوتی، "هیچ گرفتێک لەوبارەیەوە نەماوە و مووچەی مانگی دوو هەمووی دابەش کراوە."
 
رۆژی هەینی 05-04-2024 وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاداری بڵاوکردەوە، بەپێی لیستەکە، ئەمڕۆ کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، زیندانە سیاسییەکان، خاوەن پێداویستیی تایبەت، خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.
 
 
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەگەر گۆڕانکاری لە پارەدارکردن لەلایەن عێراقەوە رووبدات، خشتەی مووچەی مانگی ئاداریش گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کامێرایەکی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە شەقامێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

لە دوو ساڵدا مردن بە رووداوەکانی هاتووچۆ لە 445 کەسەوە بۆ 98 کەس دابەزیوە

بەگوێرەی ئامارەکانی هاتووچۆ، ساڵی رابردوو 98 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا ساڵی 2022 بەهۆی رووداوەکانەوە 445 کەس گیانیان لەدەستداوە. ئەفسەرێکی هاتووچۆ دەڵێت، کامێراکان و باشترکردنی رێگەکان هۆکاری کەمبوونەوەی رووداوەکانی هاتووچۆن.