09-07-2020
00:37
یەکێک لە شوێنکەوتووانی شێخ محەممەد کەسنەزانی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، وەکو لە ڤیدیۆکەشدا دەردەکەوێت، لەبەردەم جەنازەکەی شێخ محەممەد کەسنەزانی، شوێنکەوتووانی تەریقەتی قادری بەیعەت بە شێخ نەهرۆی کوڕی دەدەن.
زیاتر بخوێنەوە
23:05
شوێنی پرسەی شێخ محەممەد کەسنەزانی نزیکەی 14 دۆنمە
ژمارەیەک لە دەروێش و موریدەکانی شێخ محەممەدی کەسنەزانی
ئەو شوێنەی بۆ مەراسیمی پرسەی شێخ محەممەد کەسنەزانی ئامادەکراوە، بە گوتەی ئامۆزاکەی 12 بۆ 14 دۆنمە و بە گرتنەبەری رێوشوێنە تەندروستییەکان مەراسیمەکە بەڕێوەدەچێت. دەشڵێت، ئەوان بە فەرمی پرسەیان رانەگەیاندووە و "فەرموویان" لە کەس نەکردووە، بەڵام کەسیش ناگێڕنەوە.
شێخ سامان بەرزنجی، ئامۆزای شێخ محەممەدی کەسنەزانی لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی بەرپرسیاری تۆڕی میدیایی رووداو گوتی، رێکاری خۆپارێزی وەکو پۆشینی ماسک، نزیکنەبوونەوە لە یەکدی و پاکژکردنەوەیە، بۆ ئەو مەبەستەش "زەوییەکی 12 بۆ 14 دۆنمی ئامادەکراوە".
شێخ سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو زەویەی تێیدا دادەنیشن 30 خولەک بۆ 45 خولەک جارێک تەعقیم دەکرێت و دەڵێت "ئێمە هەر ئەوەندەمان پێدەکرێت و ئەوی دیکەشی لەسەر خودایە".
ئەوانەی بەشداریی پرسەی شێخ محەممەد کەسنەزانی دەکەن، بە گوتەی سامان بەرزنجی، دەبێت پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزیبن، بەو کەسانەشەوە کە زیکر دەکەن، هەرکەسێکیش ماسکی پێنەبێت ئەوا خۆیان ماسکی پێدەدەن.
22:00
یەکەم لێدوانی ئێران لەبارەی دەروێشەکانەوە: هێزە ئەمنییەکانی عێراق تەقەیان کردووە
ژمارەیەک لە دەروێشەکانی شێخ محەممەدی کەسنەزانی
حوسێن خۆشئیقبال، جێگری پارێزگاری سنە بە ئاژانسی فەرمیی ئێرانی راگەیاندووە کە ئەمڕۆ ژمارەیەک دەروێش هەوڵی چوونە نێو هەرێمی کوردستانیان داوە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دوو کەس بە سووکی برینداربوون.
ئەو بەرپرسەی ئێران گوتوویەتی، هێزەکانی سنووری عێراق رێگرییان لە دەروێشەکان کردووە، تەقەیان بە ئاسماندا کردووە و "بە [فیشەک] هیچ کەسێک نەکوژراوە و بریندارنەکراوە". ئەو دەڵێت، لەکاتی رووبەڕووبوونەوە لەنێوان دەروێشەکان و پاسەوانی سنوور، پاڵەپەستۆ و قەرەباڵخی دروستبووە و لە ئەنجامدا دوو کەس بە سووکی برینداربوون؛ یەکێک لە بریندارەکان لە شاری مەریوان خەریکی وەرگرتنی چارەسەرە و ئەوی دیکەشیان لە پێنجوێن.
پێشتر بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی سنووریی باشماخ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەش دەروێش بە گولـلەی هێزەکانی ئێران برینداربوون.
موختار حاجی عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی سنووریی باشماخ ئاماژەی بەوە کرد، یەکێک لە بریندارەکان هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و پاش وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی، گەڕێنراوەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.
حەسەن سەلیمی، خەلیفە و یەکێک لە شوێنکەوتووانی شێخ محەممەدی کەسنەزانی کە ئەمڕۆ لە دەروازەی باشماخەوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان، بە رووداوی گوت، دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان گەڕێنراوەتەوە بۆ ئێران و ئەوی دیکەشیان گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی. ئەو شایەتحاڵە باسی لەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان "پێشوازییان لێکردوون" و سوپاسگوزاری ئەوەن.
بەرپرسەکەی دەروازەی باشماخ دەڵێت، زانیارییان هەیە نزیکەی 200 دەروێشی دیکە دەیانەوێت بێنە هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام ئەوان بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاژێر 05:00ی ئێوارەوە دەروازەکەیان داخستووە و رێگەنادەن هیچ کەسێك بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
19:35
بەرپرسێکی دەروازەی باشماخ: شەش دەروێش بە فیشەکی هێزەکانی ئێران برینداربوون
ڤیدیۆی یەکێک لە بریندارەکان
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی سنووریی باشماخ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەش دەروێش بە گولـلەی هێزەکانی ئێران برینداربوون.
موختار حاجی عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەروازەی سنووریی باشماخ ئاماژەی بەوە کرد، یەکێک لە بریندارەکان هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و پاش وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گەڕێنراوەتەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان.
حەسەن سەلیمی، خەلیفە و یەکێک لە شوێنکەوتووانی شێخ محەممەدی کەسنەزانی کە ئەمڕۆ لە دەروازەی باشماخەوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان، بە رووداوی گوت، دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان گەڕێنراوەتەوە بۆ ئێران و ئەوی دیکەشیان گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی. ئەو شایەتحاڵە باسی لەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان "پێشوازییان لێکردوون" و سوپاسگوزاری ئەوەن.
بەرپرسەکەی دەروازەی باشماخ دەڵێت، زانیارییان هەیە نزیکەی 200 دەروێشی دیکە دەیانەوێت بێنە هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام ئەوان بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاژێر 05:00ی ئێوارەوە دەروازەکەیان داخستووە و رێگەنادەن هیچ کەسێك بێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
ئەمڕۆ هەزاران دەروێشی شێخ محەممەدی کەسنەزانی بە شمشێر، خەنجەر و تەورەوە سنووری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیان تێپەڕاند و دەڵێن، دەیانەوێت لە سلێمانی بەشداری لە پرسەی رێبەرەکەیاندا بکەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، جێگرەوەی رێبەرەکەیان دەرببڕن.
رۆژی 4ی تەممووزی 2020، شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
بڕیارە سبەینێ رۆژی هەینی 10ی تەممووزی 2020 تەرمی شێخ محەممەد کەسنەزانی لە ئەمریکاوە بگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە سلێمانی مەراسیمی بەخاکسپاردنی بەڕێوەبچێت.
18:43
وەزارەتی تەندروستی: هاتنی ئەو دەروێشانە بەبێ پشکنین، پاش دوو هەفتە کارەسات دروستدەکات
ژمارەیەک دەروێش و موریدی شێخ محەممەد کەسنەزانی
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر رێکاری تەندروستی و خۆپارێزی بۆ هاتنی ئەو دەروێشانە لە خاکی ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان نەگیرێتەبەر، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا رەنگە کارەسات رووبدات.
د. محەممەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی دەروێشانی تەریقەتی قادری لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان بەبێ پشکنین و پاسپۆرت، دەروازەی سنووری باشماخ و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگادارکراوەتەوە لە ئەگەری "روودانی کارەساتی تەندروستی لە سلێمانی".
سەبارەت بەو رێنماییانەی کە پێویستە دوای هاتنی ئەو دەروێشانە بگیرێنەبەر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتی "دەبێت پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت و رێگە لە گردبوونەوەیان بگیرێت، ئەگەر ئەو رێکارانە جێبەجێ نەکرێن، رەنگە دوای دوو هەفتەی دیکە لە سلێمانی کارەسات رووبدات، چونکە گوماندەکرێت کە ژمارەیەک لەو دەروێشانە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنابن".
دوای گەیشتنی هەزاران دەروێش و موریدی شێخ محەممەدی کەسنەزانی لە دەروازەی سنووری باشماخەوە بۆ هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران فەرمانی داخستنی دەروازەکەی بۆ ماوەی 24 کاژێر دەرکرد و هەموو جۆرە هاتووچۆ و ئاڵوگۆڕێکی بازرگانیی راگرت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە هەزاران دەروێش لە سنووری باشماخەوە بەبێ ئەوەی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت، هاتنە هەرێمی کوردستان، یەکێک لە دەروێشەکان دەڵێت، دەروێشی شێخ محەممەدی کەسنەزانین و لە مەریوانەوە هاتوون بۆ بەشداریکردن لە بەخاکسپاردنی رێبەرەکەیاندا.
لیوا مەریوان شێخ کەمال، سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ، بە رووداوی گوت "جگە لەوەی ئێستا قەدەخەی هاتووچۆ هەیە بەهۆی رێكارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەو دەروێشانە هیچ بەڵگەیەكی گەشتكردنیان پێنەبووە، دەبوو لە دیوی ئێرانەوە رێگەیان لێ بگیرایە و نەهێڵرایە بێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستان".
18:28
لە بازگەی کەڵەک رێگری لە دەروێشانی شێخ محەممەدی کەسنەزانی دەکرێت
ژمارەیەک دەروێش و موریدی شێخ محەممەدی کەسنەزانی لە بازگەی کەڵەک
کاژێر 02:00 بۆ 03:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەک لە دەروێش و موریدانی شێخ محەممەدی کەسنەزانی ویستوویانە لە دهۆکەوە بچنە هەولێر و لەوێشەوە بۆ سلێمانی، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی رێبەرەکەیاندا، بەڵام لە بازگەی کەڵەک رێگرییان لێ کراوە و پێیان گوتراوە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ بۆیان نییە دەربازبن.
هادی سەلیمی، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، یەک بۆ دوو کاژێر دەروێشەکان لە بازگەکە ماونەتەوە دواتر گەڕێنراونەتەوە، بەرپرسانی بازگەکەش داوایانکردووە کە هیچ کەس بۆ ئەو مەبەستە خۆی لە رێگە نەدات.
بە گوتەی پەیامنێری رووداو، هەرچەندە دەروێشەکان پێداگرییان کردووە بۆئەوەی لە بازگەکە دەربازبن، بەڵام بەبێ کەوتنەوەی هیچ تووندوتیژییەک و بە گفتوگۆ بابەتەکە چارەسەرکراوە و دەروێشەکان گەڕاونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئێستا دۆخی بازگەی کەڵەک ئاسایی بووەتەوە و هیچ هێزێکی زیادە لە بازگەکە نەماوە.
بەپێی ئەو ڤیدیۆییانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە، ژمارەیەک دەروێش لە بازگەی کەڵەک بە پاس و ئۆتۆمبێلی بچووک چوونەتە بازگەکە، هەندێکیان دەبینرێت کە لە ئۆتۆمبێلەکان دابەزیون و خەریکی زیکر و حاڵن.
17:56
سبەینێ تەرمی شێخ محەممەد کەسنەزانی دەگەڕێنرێتەوە سلێمانی
ژمارەیەک لە دەروێش و موریدانی شێخ محەممەد کەسنەزانی
بڕیارە سبەینێ رۆژی هەینی تەرمی شێخ محەممەد کەسنەزانی لە ئەمریکاوە بگەڕێنرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە سلێمانی مەراسیمی بەخاکسپاردنی بەڕێوەبچێت.
شێخ سامان مارف بەرزنجی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەینێ کاژێر 01:30ی پاشنیوەڕۆ، لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە تەرمی شێخ محەممەد کەسنەزانی دەگەڕێنرێتەوە.
شێخ سامان باسی لەوە کرد کە دەروێش و موریدەکانی تەریقەتی قادری لە ئێران و خوارووی عێراق و شارەکانی کوردستانەوە چوونەتە سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکەدا؛ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان پرسەی فەرمییان بۆ رێبەری کۆچکردوویان رانەگەیاندووە، بەڵام خەڵک سووربوون لەسەر بەشداریکردن.
ئەمڕۆ هەزاران دەروێشی شێخ محەممەدی کەسنەزانی بە شمشێر، خەنجەر و تەورەوە سنووری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیان تێپەڕاند و دەڵێن، دەیانەوێت لە سلێمانی بەشداری لە پرسەی رێبەرەکەیاندا بکەن و پشتیوانیی خۆیان بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، جێگرەوەی رێبەرەکەیان دەرببڕن.
رۆژی 4ی تەممووزی 2020، شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
17:36
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و هۆبەی راگەیاندنی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاند، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی دەروازەی سنووریی باشماخ بۆ ماوەی 24 کاژێر رادەگیرێت.
موختار حاجی عەلی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و هۆبەی راگەیاندنی سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی هاتنی مورید و دەروێشەکانی شێخ محەممەدی کەسنەزانی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیاری داخستنی دەروازەی سنووریی باشماخی بۆ ماوەی 24 کاژێر داوە.
هاوکات هاتووچۆ و سەرجەم جووڵە بازرگانییەکانیش رادەگیرێن.
16:36
هەزاران دەروێش لە سنووری باشماخەوە بەبێ ئەوەی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت، هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و یەکێک لە دەروێشەکان دەڵێت، دەروێشی شێخ محەممەدی کەسنەزانین و لە مەریوانەوە هاتوون بۆ بەشداریکردن لە بەخاکسپاردنی رێبەرەکەیاندا.
یەکێک لە دەروێشەکان بە چاوی پڕ گریانەوە گوتی، هاتووە بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی شێخ محەممەدی کەسنەزانی.
بەشێک لە دەروێشەکان باسیان لەوە کرد کە لە بەیانییەوە بەرەو سلێمانی بەڕێوەن و دەڵێن، تاوەکو سێ رۆژ لە سلێمانی دەمێننەوە؛ دەروێشێک بە ئاماژەکردن بە بەیداخی تایبەت بە خۆیان گوتی "تاوەکو ئەو بەیداخەمان لەگەڵدا بێت لە هیچ ناترسین، نە لە کۆرۆنا و نە لە دوژمنەکانی ئێرانمان".
یەکێک لە دەروێشەکان بە چاوی پڕ گریانەوە گوتی، هاتووە بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی شێخ محەممەدی کەسنەزانی.
بەشێک لە دەروێشەکان باسیان لەوە کرد کە لە بەیانییەوە بەرەو سلێمانی بەڕێوەن و دەڵێن، تاوەکو سێ رۆژ لە سلێمانی دەمێننەوە؛ دەروێشێک بە ئاماژەکردن بە بەیداخی تایبەت بە خۆیان گوتی "تاوەکو ئەو بەیداخەمان لەگەڵدا بێت لە هیچ ناترسین، نە لە کۆرۆنا و نە لە دوژمنەکانی ئێرانمان".
بە گوتەی یەکێک لە دەروێشەکان، ئەوان لەسەر فەرمانی شێخ نەهرۆ بەڕێکەوتوون بەرەو سلێمانی و دەڵێت "سنوور ناخوێننەوە"، دەروێشێکی دیکەش کە لە سنەوە هاتبوو گوتی "هەتاوەکو دەچینە خزمەت تەرمەکەی شێخ محەممەد واز ناهێنین".
ئەمڕۆ دەروێشەکان بە شمشێر، خەنجەر و تەورەوە سنووری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیان تێپەڕاندووە و دەیانەوێت لە سلێمانی بەشداری لە پرسەی رێبەرەکەیاندا بکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، جێگرەوەی رێبەرەکەیان دەرببڕن.
رۆژی 4ی تەممووزی 2020، شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ دەروێشەکان بە شمشێر، خەنجەر و تەورەوە سنووری دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیان تێپەڕاندووە و دەیانەوێت لە سلێمانی بەشداری لە پرسەی رێبەرەکەیاندا بکەن و پشتیوانی خۆیان بۆ شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، جێگرەوەی رێبەرەکەیان دەرببڕن.
رۆژی 4ی تەممووزی 2020، شێخ محەممەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی رێبەری تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
14:43
رووداو دیجیتاڵ
لیوا مەریوان شێخ کەمال، سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، زیاتر لە 200 دەروێشی شێخ محەممەدی کەسنەزانی بە شمشێر، چەقۆ و خەنجەر هێرشیان کردووەتە سەر بازگەیەکی ئاسایش لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ.
ئەو دەروێشانە لە سنووری ئێرانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو هاتوون، لەکاتی گەیشتنیان بە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ، دەنگی تەقەیەکی زۆر، هاواری خەڵک و دەهۆڵ دەبیسترێت. دەروێشەکان بە راکردن سنوور دەبەزێنن.
بەپێی ڤیدیۆیەکی دیکە کە لەلایەن جوامێر حوسێن تایبەت بۆ رووداو نێردراوە، دەروێشێک دەردەکەوێت کە خوێن بە جەستەیەوەیە، ئەو کەسەی ڤیدیۆکەی ناردووە دەڵێت، "بە گولـلەی پاسدارانی ئێران برینداربووە".
لیوا مەریوان شێخ کەمال، سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ، ئەوەشی خستەڕوو جگە لەوەی ئێستا قەدەخەی هاتووچۆ هەیە بەهۆی رێكارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەو دەروێشانە هیچ بەڵگەیەكی گەشتكردنیان پێنەبووە. گوتیشی "دەبوو لە دیوی ئێرانەوە رێگەیان لێبگیرایە و نەهێڵدرایە بێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستان".
لە یەکێک لەو ڤیدیۆیانەی بۆ رووداو نێردراون، دەردەکەوێت کە دەروێشەکان بە ئاسانی لە سنووری هەرێمی کوردستان تێدەپەڕن و یەکێک لە ئاسایشەکان دەرگەیان بۆ دەکاتەوە. سەرپەرشتیاری دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ئاسایش ویستوویانە رێگرییان لێبکەن "بەڵام تاوەكو ئێستاش نەتوانراوە بگەڕێنرێنەوە بۆ دیوی ئێران".
هاتنی ئەو درەوێشانە بەمەبەستی بەشداریکردنیانە لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی شێخ محەممەدی كەسنەزانی كە بڕیارە رۆژی هەینی 10-7-2020 بەخاكبسپێدرێ.
زیاتر بخوێنەوە