رووداو دیجیتاڵ
لەنزیك گوندی كۆتڵەی ناحیەی سوورداشی قەزای دووكان، بەیانیی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئەڤەلۆن وەرگەڕا، سەرنشینێکی ئافرەت گیانی لەدەستدا و دوای رووداوەکەش شوفێرەکە هەڵات.
سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووكان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە نزیك كاژێر 06:00ـی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 17-8-2023) روویداوە، "ئۆتۆمبێلەکە سێ ئافرەتی عەرەبی تێدا بووە، یەکێکیان گیانی لە دەستداوە و دووانەکەی دیکەش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون."
بەگوتەی قایمقامی دووکان ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری ئەڤەلۆن بووە و تابلۆی پارێزگای کەرکووکی پێوە بووە. سەبارەت بە چارەنووسی شۆفێرەکەش سیروان سەرحەد گوتی "دوای رووداوەكە هەڵاتووە و تائێستا دەستگیر نەكراوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ