نرخی زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە؛ 'ئەم ساڵ 33 تۆن هاوردەکراوە'
بازرگانێکی زێڕ لە شاری هەولێر رایگەیاند، ئەم ساڵ تائێستا 33 تۆن زێڕ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە. زۆربەی زێڕەکەش هەناردەی شارەکانی عێراق کراوە.
بازرگانێکی زێڕ لە شاری هەولێر رایگەیاند، ئەم ساڵ تائێستا 33 تۆن زێڕ هاوردەی هەرێمی کوردستان کراوە. زۆربەی زێڕەکەش هەناردەی شارەکانی عێراق کراوە.
پرۆژەی زەبەلاحی بۆڕیی گواستنەوەی گازی تورکمەنستان بۆ ئەفغانستان، پاکستان و هیندستان کە بە پرۆژەی (تاپی) ناسراوە، بە گوژمەی 10 ملیار دۆلار جێبەجێدەکرێت.
کۆتایی ئەم مانگە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات. راوێژکاری کاروباری دارایی سوودانی دەڵێت، "ئەمریکا 50٪ـی بانکە تایبەتەکانی عێراقی لە پێدانی دۆلار بێبەش کردووە. شاندەکە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گفتوگۆ لەبارەی پێداچوونەوە بە سزادانی ئەو بانکانە دەکات، چونکە بانکەکانی عێراق شایستەی ئەو سزا قورسە نین".
لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 15 هەزار ئۆتۆمبێلی ئەمریکی هاوردەی عێراق کراون. خاوەن پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دەڵێت: لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، خواست بۆ ئۆتۆمبێلی ئەمریکی زۆر زیادیکردووە.
ئەندامێکی ژووری بازرگانیی ئێران-عێراق رایدەگەیێنێت، قەبارەی بازرگانیی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان ئەم ساڵ، مانگانە 150 ملیۆن دۆلار زیادیکردووە. دەشڵێت: سەرۆککۆماری نوێی ئێران روانگەی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا.
لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا، عێراق 2 ملیۆن و 400 هەزار سپلیتی لە چینەوە هاوردە کردووە، کە بەهاکەیان 757 ملیۆن و 900 هەزار دۆلارە.
کێڵگەکە دەکەوێتە ناحیەی قۆرەتووەوە لە گەرمیان، بەڕێوەبەری ناحیەکە بە رووداوی راگەیاند، کۆمپانیاکە پێی گوتوون "بە تەواوی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە رادەگرێت، بەهۆی ئەوەی بیرە نەوتەکانی کێڵگەکە ئاویان تێكەڵ بووە." هەروەها کێشەی دارایی کۆمپانیای پێت ئۆیڵ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆکارێکی دیکەی راگرتنەکەیە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دەڵێت، 8 ملیۆن و 500 هەزار کۆمپیوتەر کە بە سیستمی بەکارخەری کۆمپانیاکە کاردەکەن، رۆژی هەینی بەهۆی ئەپدەیتی بەرنامەکەی کۆمپانیای کراودسترایکەوە لەکارکەوتبوون، ئەو ژمارەیەش 'کەمترە لە 1٪ـی ئەو ئامێرانەی بە ویندۆز کاردەکەن."
نزیکەی مانگێکە زیاتر لە 500 تانکەری ئێرانی، کە گازوایلی هەرێمی کوردستان لە رێگەی خاکی ئێرانەوە دەگوازنەوە، لەسەر سنووری ئێران و ئەفغانستان گیریان خواردووە. بەرپرسانی تاڵیبان بە پاساوی نزمی کواڵێتی گازەکە رێگە بە بەتاڵکردنی تانکەرەکان نادەن و ناهێڵن بڕۆنە دیوی ئەفغانستانەوە.
خاوەنی کۆمپانیایەکی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو گەشتیارانەی دێنە هەرێمی کوردستان رۆژانە نزیکەی 200 هەزار دینار خەرج دەکەن. دەشڵێت، گەشتیاران لە بازگەکان رووبەڕووی کێشە دەبنەوە و وەکو پێویست ئاسانکارییان بۆ ناکرێت
کڕین و فرۆشتنی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کەمیکردووە، زێڕەنگرێک لە هەولێر دەڵێت: "کڕینی زێڕ نزیکەی 70٪ کەمیکردووە". شرۆڤەکارێکی بازاڕە داراییەکانیش پێشبینی دەکات لە ئەگەری زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە، نرخی زێڕ دەگاتەوە 2400 دۆلار.
بازاڕی خانووبەرە ناجێگیرە و لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 15% سستبووە. شارەزایەکی بازاڕی خانووبەرە دەڵێت، سەرەڕای سستبوونی بازاڕ، لە چەند گەڕەکێکی هەولێر نرخی زەوی گران بووە، لە هەندێک گەڕەکیش خانووی کرێ دەستناکەوێت
بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی سەوزەی نێوخۆ، عەلوەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک پڕبوون لە بەرهەمی خۆماڵی، لە سلێمانی تەنیا خەیار دەنێردرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
بانکی جیهان بۆ ئەوەی هاوکاری دووکاندارەکان بکات، بەبێ قازانج و بۆ ماوەی ساڵێک، 10 ملیۆن دینار دەداتە زیانلێکەوتووان. بەڵام دووکاندارەکان ترسیان هەیە قەرزەکە وەربگرن، بازاڕەکەش ئەو بەشەی هەر بە وێرانەیی بمێنێتەوە و نەتوانن پارەکە بەکاربهێن و ساڵی بەسەردا بڕوات.
وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەی بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە بەغدایە، بە داتای سەتەلایت بۆ بەغدای دەسەلمێنێت کە بڕی زەویی داچێنراوی هەرێمی کوردستانی بە گەنم چەندە و دەڵێت: "ئەو گومانانەی عێراق لە جووتیارانمان هەیانە بێ بنەمان و لە وەرگرتنی گەنم ستەم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکرێت."
دوای واژۆکردنی 19 گرێبەستی بازرگانی، ژمارەیەک کۆمپانیای ئەمریکی دێنە هەرێمی کوردستان و عێراق. سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکاش دەڵێت: ئەوان بە یەکسانی لە عێراق و کوردستان کاردەکەن و گەشبینیشن بە چاکسازیی بانکی لە عێراق، کە دەرگە بۆ وەبەرهێنان و هاتنی کۆمپانیای زیاتر دەکاتەوە بۆ عێراق.
خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین 140 پرۆژەیان نمایش کردووە؛ چاوەڕێن کۆمپانیاکان سەرپەرشتیی داراییان بکەن. بەشی زۆری پرۆژەکان خزمەتگوزارین و لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەوە بەردەست دەبن
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان بە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت و "دەوروبەری رێگەکەش دەکەن بە ناوەندێکی ئابووریی گرنگ و کارگە و ناوچەی پیشەسازیی تێدا دروست دەکرێت."
راوێژکارێکی دارایی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، دەسەڵاتی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگیراوەتەوە
بانکی FIB وەک یەکەمین بانکی دیجیتاڵی ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ کردنەوەی هەژماری ئەلیکترۆنی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. بەڕێوەبەری بەشی هەژمارە بازرگانییەکان لە بانکەکە دەڵێت، "هەموو ئامادەییەکمان تێدایە بۆ کردنەوەی هەژمارەکان و بە دوو مانگ دەتوانین یەک ملیۆن هەژمار بکەینەوە."
کۆمپانیا بازرگانییەکانی خۆراک لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیار دەدەن بۆ مانگی رەمەزانی ئەم ساڵ بە بێ هیچ قازانجێک خۆراک بفرۆشن بە بازاڕ و مارکێتەکان. بازرگانێکی خۆراکیش دەڵێت، نەبوونی مووچە هۆکاری سەرەکیی سستی بازاڕە نەوەک نرخی خۆراک و پێداویستییەکان.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی خانەقین دەڵێت، 50٪ـی میوەی مزرەمەنیی پارێزگای دیالە بەرهەمی خانەقینە، بەڵام بەهۆی سووتان و لەنێوبردنیان، نزیکەی 250 دۆنم باخ لە خانەقین کراونەتە شوێنی نیشتەجێبوون.
سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوەی گەشەپێدان دەڵێت، زیانەکانی وەستاندنی هەناردەی نەوتی کوردستان تاوەکو مانگی رابردوو گەیشتوەتە 11 ملیار دۆلار.
کەمیی سێمیکۆنداکتەر بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کەمدەکاتەوە و بازرگانێکی ئۆتۆمبێلیش دەڵێت، بەو هۆیەوە کارگەی کۆمپانیا جیهانییەکانی ئۆتۆمبێل 25٪ـی داواکارییەکانیان رەتدەکەنەوە، تایبەتمەندیی ئۆتۆمبێلەکانیش دادەبەزێنن.
بە گوێرەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی، حکومەتی عێراق داننانێت بە پرۆژەی "هەژماری من"، چونکە بەگوێرەی بڕیارەکە تەنیا بانکە حکومییەکان دەتوانن هەژمار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکەنەوە.
بریکاری پێشووی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی، دەبێ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش، هەروەکو ئەوانەی عێراق لە رێگەی کارتی بانکییەوە مووچەکانیان وەبگرن.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیەنێت کۆتایی ئەم هەفتەیە کاژێرەکانی کارەبا زیاد دەکەن و بۆ هاوینی ئەم ساڵ بەرهەمهێنانی کارەبا دەگەیێننە 27 هەزار مێگاوات و دەست بە دانانی پێوەری زیرەکی کارەبا دەکەن. دەشڵێت، "لەگەڵ وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکی زۆرباشمان هەیە و تۆڕەکانی کارەبایان پێکەوە بەستوەتەوە بۆ ئەوەی سوود لە کارەبای هەرێمی کوردستان ببین."
هەڕەشەی گەورە لەسەر هێڵەکانی گواستنەوەی ئینتەرنێتە کە کێبڵەکانی فایبەر ئۆبتیک لە ئاسیا و ئەوروپا پێکەوە گرێدەدەن و لەژێر دەریای سوور راکێشراون. راپۆرتێکی کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی کەنداو، هۆشداری لەمبارەیەوە داوە و دەڵێ حوسییەکان، چەکێکیان لەبەردەستدایە کە دەتوانێت بەشێوەیەکی بەرچاو هاوکێشەکە بگۆڕێت، لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای شەڕی غەززەوە؛ ئەویش پچڕاندنی هێڵەکانی گواستنەوەی ئینتەرنێتە.
لێکۆڵەرێکی بواری ئابووری لە عێراق ئاشکرای دەکات لە داهاتویەکی نزیکدا باردۆخی دیناری عێراقی خراپتر دەبێت ئەگەر بانکی ناوەندی چارەسەری کێشەکانی نەکات و سیاسەتەکانی چاک نەکات، دەشڵێت، بەهۆی نائارامی و نەبوونی متمانەی وەبەرهێنەران نزیکەی 70 ملیار دۆلاری وەبەرهێنەرانی عێراقی لە وڵاتانی دیکە سەرمایەگوزاری پێوەکراوە.
راوێژکارێکی بانکی دەڵێت، ئەمریکا بانکی دیکەی عێراقی دەخاتە لیستی سزاکانییەوە، چونکە زۆرینەی بانکە تایبەتەکانی عێراق لە بازرگانی بە دراو، بەقاچاخبردنی دۆلار و سپیکردنەوەی پارە بۆ ئێران تێوەگلاون. شارەزایەکی بازاڕە داراییەکانیش باس لەوەدەکات، سزادانی بانکەکانی عێراق بەهای تەمەن زیاتر دادەبەزێنێت.
وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاندووە، تاوەکو مەرجەکان جێبەجێ نەکرێن، "ئامادە نییە پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت." بەرپرسێکی هەرێمی کورستانیش دەڵێت، ئەو لیستەی مووچەخۆران کە ناردوویانە، دیوانی چاودێریی عێراق واژۆی لەسەر کردووە، "دووبارە بوونەوەی ناویش لە لیستەکە ئاساییە، چونکە ناوی چواریمان نەناردووە."
کۆمپانیایەکی راوێژکاریی وزە دەڵێت، عێراق سوودمەندە لە هەناردە نەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان
هێرشی حووسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی بابولمەندەب و کەناڵی سوێس لە دەریایی سوور، نرخی گواستنەوەی لە دەریاکە 300% گران کردووە. بازرگانێکی کورد لە چین دەڵێت، بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەلی نێوماڵ و کەرەستەی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان
ساڵی رابردوو رووسیا گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ چین و 107.02 ملیۆن تۆن نەوتی هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە، ئەمەش سەرەڕای سزاکانی ئەوروپا و ئەمریکا لەسەر کەرتی وزەی رووسیا. ئۆکرایناش بۆ زیان گەیاندن بە ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە و لاوازکردنی ئابوورییەکەی، شەوی رابردوو دوو کۆگای نەوت و گازی گەورەترین کۆمپانیای هەناردەکردنی گازی لە رووسیا ئاگرتێبەردا، لەگەڵ ئەم ئاڵۆزییانەشدا ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزی
بەشێک لە بانکە تایبەتەکان دۆلار نادەنەوە بەشداربووانیان و بەوشێوەیە بەشداربووان لە هەر 100 دۆلارێک، نزیکەی 20 هەزار زیان دەکەن
بەشێک لە جووتیارانی سووریا بەهۆی هەژارییەوە زەوییەکانیان نەکێڵاوە، لە فەرەنساش جووتیاران دەڵێن، ناتوانن کێبڕکێی بەرهەمی هاوردە بکەن
راوێژکارێکی باڵای وزە لە فەرەنسا دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت لە چارەکی دووەمی ساڵی داهاتوو، هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە. باس لەوەش دەکات بەهۆی هێرشی حووسییەکان، هاتووچۆی کەشتییەکان لە دەریای سوور 50٪ کەمیکردووە.
بازرگانێكی زێڕ دەڵێت، ئەگەر شەڕی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بوەستێت نرخی زێڕ بۆ هەر ئۆنسەیەک 100 دۆلار لە بەهاکەی لە دەست دەدات، بەڵام ئەگەر باردۆخەکە بەمشێوەیە بمێنێتەوە، نرخی زێڕ زۆر بەرزدەبێتەوە. ئەندامێکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر باس لەوەدەکات ئەگەر بانکی ناوەندیی عێراق بە نرخی فەرمی دۆلار بە زێڕنگران بفرۆشێت نرخی یەک مسقاڵ زێر نزیکەی 80 هەزار دینار دادەبەزێت.
راوێژکارێکی بانکی کوردستان دەڵێت، بەهای دینار زیاتر دادەبەزێت و بەهای 100 دۆلار دەگاتە 160 هەزار دینار. ئەمەش پاش ئەوەی عێراق و تورکیا رێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان، یۆرۆ و لیرە بەکاربهێنن.
لەم رۆژانەدا، بەهای زێڕ بەرز و نزمی زۆری بەخۆیەوە بینی، هەر ئۆنسەیەک تاوەکو 2145 دۆلار بەرزبووەوە و دواتر بۆ 2026 دۆلار دابەزییەوە. بازرگانێکی زێڕ پێشبینی دەکات، ساڵی داهاتوو نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بگاتە 2300 دۆلار.
لێکۆڵەرێکی ئابووری لە تورکیا دەڵێت، ئەو داتایانەی دەزگای ئاماری تورکیا لە بارەی هەڵاوسان بڵاویکردوونەتەوە ناڕاستن و دەشڵێت، بەگوێرەی خەمڵاندنەکان تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ بانکی ناوەندی تورکیا رێژەی سوود بۆ 50٪ بەرزدەکاتەوە.
بەڕێوەبەری لقی هەولێری FIB دەڵێت، بانکی ناوەندیی عێراق دەستی بە ئامادەکاریی کردووە بۆ راگەیاندنی ناوی ئەو کەسانەی بەهۆی "مامەڵەی نادروست بە کارتە ئەلیکترۆنییەکانەوە" دەیانخاتە لیستی رەشەوە.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کرێسێنت پێترۆڵیۆم رایدەگەیێنێت، ساڵی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی رۆژانەی گاز بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا زیاد دەکەن، دەشڵێت "هێرشە مووشەکییەکان کاریگەرییان لەسەر پرۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر هەبووە."
بە گوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، زیانی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان گەیشتووەتە 56 ملیۆن دۆلار. ئەندامێکی کۆمەڵەی ئابووریناسانی کوردی سووریا دەڵێت "تورکیا دەیەوێت سەرچاوە ئابوورییەکانی رۆژئاوی کوردستان پەکبخات".