هەژاریی کشتوکاڵی جووتیارانی سووریا، پاریس و بەرلینی خستووەتە مەترسییەوە

21-01-2024
رێناس ساڵح
نەبوونی و هەژاریی جووتیارەکان بەهۆی جەنگی نێوخۆیی دوورودرێژی وڵاتەکە لەلایەک و گرانیی نرخی سووتەمەنی و کەرەستەی کشتوکاڵی لەلایەکی دیکە وایکردووە، جووتیاران یان دەستبەرداری پیشەکەیان بوون یان بە شێوەیەکی نەریتی کاری کشتوکاڵی دەکەن.
نەبوونی و هەژاریی جووتیارەکان بەهۆی جەنگی نێوخۆیی دوورودرێژی وڵاتەکە لەلایەک و گرانیی نرخی سووتەمەنی و کەرەستەی کشتوکاڵی لەلایەکی دیکە وایکردووە، جووتیاران یان دەستبەرداری پیشەکەیان بوون یان بە شێوەیەکی نەریتی کاری کشتوکاڵی دەکەن.
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

یەکەم مانگی ساڵی نوێ خەریکە کۆتایی دێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی و هەژاریی جووتیاران و گرانی نرخی سووتەمەنی، هێشتا بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سووریا نەکێڵدراون. کێشە و دەردەدڵی جووتیاران هەر سووریای نەگرتووەتەوە، لە فەرەنسا و ئەڵمانیاش خۆپێشاندان دەکەن و گلەییان هەیە. 
 
ئەوەی پەیوەندیی بە سووریاوە هەیە، کەرتی کشتوکاڵی وڵاتەکە لە دۆخێکی سەختدایە، سەرۆکی کۆمەڵەی کشتوکاڵی پارێزگای حەما دەڵێت، ئەوان دەتوانن تەنیا هاوکاری بۆ داچاندنی 250 هێکتار زەوی دابین بکەن. 
 
نەبوونی و هەژاریی جووتیارەکان بەهۆی جەنگی نێوخۆیی دوورودرێژی وڵاتەکە لەلایەک و گرانیی نرخی سووتەمەنی و کەرەستەی کشتوکاڵی لەلایەکی دیکە وایکردووە، جووتیاران یان دەستبەرداری پیشەکەیان بوون یان بە شێوەیەکی نەریتی کاری کشتوکاڵی دەکەن.
 
رووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکانی سووریا نزیکەی 6 ملیۆن هێکتارە، پێش ساڵی 2011 و دروستبوونی قەیرانی سیاسی و ئابووری لەو وڵاتە، سووریا یەکێک بوو لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان بە بەرهەمی کشتوکاڵی.
 
پێش شەڕی نێوخۆی وڵاتەکە، سووریا یەکێک بوو لە هەرە دەوڵەمەندترین وڵاتەکان بۆ کشتوکاڵ، لە خاکەکەیدا بە درێژایی سەدان کیلۆمەتر خانووی پلاستیکی و زەویی کشتوکاڵیی داچێندراو بە بەروبوومی جیاجیا هەبوون، بەشێکی زۆریش لەو بەرهەمانە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکران. 
 
زەویی بەپیت، دەستی کاری کارامە، کەشوهەوای گونجاو هاوکاریی سەرەکیی سووریان لەوەی وڵاتێکی دەوڵەمەند بێت بۆ کشتوکاڵ، ئەگەر جەنگ و ململانێ بهێڵێت. 
 
"ناتوانین رکابەری لەگەڵ بەرهەمی هاوردەکراو بکەین"
 
لە سووچێکی دیکەی ئەم جیهانە و لە شاری تولوز لە فەرەنسا، جووتیاران کێشەیان هەیە، بەڵام جیاوازە لەوەی سووریا. لەسەر شەقامێکی سەرەکیی ئەو شارە، جووتیارەکان خێوەتیان هەڵداوە و بە تراکتۆر و ئامێرە کشتوکاڵییەکانیانەوە لەسەر شەقامەکان وەستاون.
 
درووشمی ئەو جووتیارانە ئەوەیە کە "لێرەوە بەرگری لە کشتوکاڵ دەکەین." هۆکاری خۆپێشاندانەکەشیان ئەوەیە کە دەڵێن، دۆخەکەیان بەو جۆرە بەردەوام بێت،  ناتوانن کێبڕکێ لەگەڵ بەرهەمی هاردەکراو بکەن.
 
ژمارەی ئەو جووتیارانەی کە بەشداری خۆپێشاندانەکەن، 1400 جووتیارە. داوای سەرەکییان ئەوەیە حکومەتی فەرەنسا لە ئاستی یەکێتیی ئەوروپادا هەوڵ بۆ پارێزگاریکردن لە بەرهەمەی نێوخۆ بدات، چونکە تێچووی بەرهەمی نێوخۆیی زیادیکردووە و حکومەتیش رێگرییان لێ دەکات پەینی کیمیایی بەرکاربهێنن، لە کاتێکدا رێگە بە هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی وڵاتی دیکە دەدرێت کە پەین لە پێگەیاندنی بەرهەمەکەدا بەکارهێندراوە.  

 

 
"واز لە پەینی کیمیایی بهێنن"
 
لەکاتێکدا جووتیارانی فەرەنسا داوای رێگەپێدان بە بەکارهێنانی پەینی کیمیایی دەکەن، لە ئەڵمانیا لە دژی ئەوە خۆپێشاندانە، جووتیارەکان و چالاکڤانانی ئەڵمانیا دەیانەوێت رێگە لەوە بگرن کە جێنێتیکی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان بگۆڕدرێت و پەینی کیمیایی بەکاربهێندرێت. 
 
ئەم هەفتەیە لە ئەڵمانیا و بەتایبەتی لە بەرلین پایتەختی ئەو وڵاتە بە هەفتەی سەوز ناسراوە، بەوپێیەی کە پێشانگایەکی گەورەی کشتوکاڵی تاوەکو 28ـی ئەم مانگە لەوێ بەڕێوەدەچێت. 
 
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئەو پێشانگەیە، هەزاران کەس لە بەرلین خۆپێشاندانیان سازکرد. بەشداربووانی خۆپێشاندانەکە نزیکەی 8000 کەسن، جووتیار و خەڵکی داکۆکییان لە کشتوکاڵی ئۆرگانی دەکرد و دژی دەستکاریکردنی جێنێتیکی بەروبوومی کشتوکاڵی درووشمیان دەگوتەوە.
 
پێشانگەی کشتوکاڵیی بەرلین هەموو ساڵێک بەمەبەستی پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەروبوومی کشتوکاڵی بەڕێوەدەچێت. داواکاریی جووتیار و ئەو خەڵکەی خۆپێشاندانیان دەکرد بەشێکی ئەوەبوو، واز لە پەینی کیمیایی بهێن لەپێناو ژیانێکی باشتر و تەندروستتر. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە