خاوەنکارانی ئەمریکا لە شەڕی بازرگانیی وڵاتەکەیان نیگەرانن

06-02-2025
رێناس ساڵح
خاوەنکارانی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا دەڵێن، رەنگە لەمەو بەدوا پارچەکانی ئۆتۆمبێل لە نێوخۆ دروستبکرێن.
خاوەنکارانی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا دەڵێن، رەنگە لەمەو بەدوا پارچەکانی ئۆتۆمبێل لە نێوخۆ دروستبکرێن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جەی سێلەیت هاووڵاتییەکی ئەمریکییە و  10 ساڵە لە شاری دیترۆیت شوێنی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی داناوە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ خەڵک و خاوەن ئۆتۆمبێلەکاندا هەیە. ئەو دەڵێت، شەڕی بازرگانی نرخی خزمەتگوزارییەکانیان بەرزدەکاتەوە.
 
جەی سێلەیت، باس لەوە دەکات، "خەرجیی هەموو شتێک گەیشتووەتە ئاستێکی بەرز، بە ئەستەم گیرفان بەشی دەکات. بە ڕای من دانانی پێناسی گومرگی نرخی هەموو شتێک بەرزتر دەکاتەوە و لەمە بەدواوە ئەستەمە خەڵک بریار بدەن. بۆ نموونە؛ خواردنی سەر سفرە ئامادە بکەن یان ئۆتۆمبێلەکەیان چاکبکەنەوە؟"
 
70٪ـی ئەو پارچانەی کە بۆ چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل بەکار دەهێنرێت، لە دەرەوەی ئەمریکا هاوردە دەکرێت. سێلەیت دەڵێت: رەنگە لەمە بەدواوە ئەو پارچانە لەنێوخۆی وڵاتەکە بەرهەمبهێنرێن.
 
ئەمریکا جێبەجێکردنی پێناسی گومرکی 25٪ـی بەسەر کەنەدا بۆ ماوەی مانگێک هەڵپەساردووە لە بەرامبەر بەڵێنی ئەو وڵاتە بۆ تۆکمەکردنی سنوورەکانی.
 
ئەندرو فێلدهاوس، مامۆستای زانکۆ و ئابووریناسە و دەڵێت، "سەپاندنی پێناسی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی هەموو شتێک نرخەکان بەرزدەکاتەوە و کێشەی هەڵاوسان گەورەتر دەکات. بەرزیی نرخەکانیش داهاتی ئەمریکییەکان کەمدەکاتەوە، بە شێوەیەک ناوەندی باج پێشبینیکردووە، هەر ئەمریکییەک دەبێت تێکڕا زیاتر لە 830 دۆلار ساڵانە وەک باج بدات لەبەر پێنەسە گومرگییەکان."
 
دیترۆیت بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و نزیکبوون لە سنووری کەنەداوە، رۆڵێکی گرنگی لە بازرگانی نێوان کەنەدا و ئەمریکا هەیە بە تایبەتی بازرگانیی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەک، بازرگانییەک کە قەبارەکەی ساڵانەی نزیکەی 800 ملیار دۆلار دەبێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێک کە بارێکی هەڵگرتووە و ئامادەیە بۆ ئەوەی هەناردە بکرێت، وێنە: تایبەت بە رووداو

هاوردە و ناردنکاران: بەهۆی بڕیارێکی عێراقەوە هاوردە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان کەمیکردووە

سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی عێراق بازرگانانی هەرێمی کوردستانی ناچار کردووە، هەر کاڵایەک هاوردە بکەن تەنیا 72 کاژێر رێگەیان پێدەدرێت بیبەنە نێوەڕاست و خوارووی عێراق.