وڵاتانی جی7: جەخت لە لێپرسینەوە لە رژێمی ئەسەد دەکەینەوە
گرووپی وڵاتانی جی7 رایدەگەیێنێت، پاڵپشتی لە گواستنەوەی دەسەڵاتی سووریا بۆ حکومەتێکی بێلایەن دەکەن و جەختیش لە "لێپرسینەوە لە رژێمی ئەسەد دەکەنەوە".
گرووپی وڵاتانی جی7 رایدەگەیێنێت، پاڵپشتی لە گواستنەوەی دەسەڵاتی سووریا بۆ حکومەتێکی بێلایەن دەکەن و جەختیش لە "لێپرسینەوە لە رژێمی ئەسەد دەکەنەوە".
بەشار ئەسەد، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای 24 حوکمڕانی، دەسەڵاتەکەی رووخا و پایتەختەکەی کەوت، ئێستا بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە. ئەو کوڕی حافز ئەسەدە کە لە ساڵی 1971 بە کودەتا بووە سەرۆکی سووریا.
پەرلەمانی کۆریای باشوور لەسەر دەنگدان بۆ متمانەسەندنەوە لە سەرۆکی وڵات کۆبووەوە، بەڵام بەهۆی بایکۆتکردنی دانیشتنەکە لەلایەن پارتی دەسەڵاتدار، سەرکەوتوو نەبوون.
ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، بزوتنەوەکە 50 ملیۆن دۆلاری داوەتە زیانلێکەوتووانی شەڕی لوبنان و ئیسرائیل. دەشڵێت، قەرەبووەکە بۆ 77 ملیۆن دۆلار زیاد دەکەن.
ئێران ماوەی زیندانی نێرگز محەممەدی، داکۆکایکاری مافەکانی مرۆڤی بۆ 21 رۆژ هەڵپەسارد. پارێزەرەکەی دەڵێت، هۆکاری ئازادکردنی "تێکچوونی تەندروستیی" زیندانییەکە بووە.
عێراق پێشوازی لە راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان دەکات. داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەپەلە کار بۆ ئاگربەستی غەززە بکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رۆژی هەینی لەسەر پرسی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ هەر یەک لە فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیری دەرەوە کۆدەبنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، پیت هێگسیس، پێشکێشکاری کەناڵی فۆکس نیووزی بە وەزیری بەرگریی کابینە نوێیەکەی دەستنیشان کرد. پیت بە داکۆکیکارێکی سەرسەختی ئیسرائیل ناسراوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا "لەبارەی هەڕەشەکانی ئێران هاوڕاین."
میدیای فەرمیی ئێران رایدەگەیێنێت، لە "هێرشێکی تیرۆرستی"دا لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، لانیکەم پینج سەرباز کوژران.
وەزیری بەرگریی سووریا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی سەیدە زەینەب، لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا، حەوت کەس کوژران.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار دان بەوەدا دەنێت کە سوپای وڵاتەکەی لە پشت تەقاندندەوەی ئامێرە پەیوەندییەکانی پەیجەری بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان بووە.
سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا دەڵێت، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2022 سەرۆکی ئەمریکا بووایە، جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا هەڵنەدەگیرسا
سەرۆکی پارتی دیموکرات لە واشنتن دی سی دەڵێت، دەبێت بە سیاسەتی خۆیاندا بچنەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، خەڵکی ئەمریکا بەڵێنەکانی ترەمپیان لە بەڵێنەکانی دیموکراتەکان پێ باشتر بووە
حکومەتی ئۆکراینا دەڵێت، حکومەتی رووسیا تەرمی 563 سەربازی رادەستی وڵاتەکە کردووەتەوە. بەگوێرەی کیێڤ، زۆربەی سەربازەکان لە رۆژهەڵاتی دۆنێتسک کوژراون
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هەموو چوار ساڵ جارێک لە یەکەم سێشەممەی مانگی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت. پرسیارەکە ئەوەیە، کەی و بۆچی ئەم رۆژە هەڵبژێردراوە؟
لە بنکەی دەنگدانی گوندی دیکسڤڵ نۆچی ویلایەتی هەمشایەری ئەمریکا شەش کەس دەنگیان داوە، سیان لەو دەنگدەرانە دەنگیان بە کامالا هاریس و سیانەکەی دیکەش دەنگیان بە دۆناڵد ترەمپ داوە
سەرۆکی پارتی کۆمارییەکان لە واشنتن دەڵێت، ئەگەری سەرکەوتنی ترەمپ و کۆمارییەکان زۆر بەهێزە، گرنگترین هۆکاریش کە وادەکات سەربکەون "ئابووری و ئاشتیی ئەمریکایە". لەبارەی سیاسەتی ترەمپیش لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بەتایبەت کورد، دەڵێ "هاوپەیمانیی لەگەڵ هاوبەشەکانی بە نزیکی دەهێڵیتەوە."
بۆ ئەوەی رێگری لە قاچاخچییەکان بکات کە لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کۆچبەرانەوە کۆچبەران بگەیێننە بەریتانیا، ژمارەیەک ئەفسەری ئینتەرپووڵ دەنێردرێنە عێراق و هەرێمی کوردستان.
کونسووڵی هیندستان لە هەرێمی کوردستان بە ئاستی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە و دەشڵێت، کار لەسەر "بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان" دەکەن
سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکە لە باشووری لوبنان فەرماندەیەکی حیزبوڵڵایان بەئامانج گرتووە و کوشتوویانە
بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەڵێت، کوژرانی خەڵکی بێتاوانی غەززە نادادپەروەرییە و "دەبێت کۆتایی بەو جەنگە بهێنین."
سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت، عەرەبی مەهدی، سەرکردەی بەرەی رزگاریخوازی جەزائیر لە ساڵی 1957 لە جەنگی وڵاتەکە بۆ سەربەخۆیی لەلایەن هێزەکانی فەرەنساوە کوژراوە
بەرپرسێکی حەماس دەڵێت، داواکاریی قەتەر و میسریان بۆ ئاگربەستی کاتی رەتکردووەتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، بە هیچ داواکارییەک رازی نابن کە ئاگربەستی درێژخایەن لەخۆنەگرێت
گوتەبێژی حکومەتی ئێران دەڵێت، بودجەی سەربازیی وڵاتەکە دوو بەرامبەر زیاد دەکەن
بەرگریی شارستانیی کەرتی غەززە دەڵێت، لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە کەرتی غەززە 93 کەس کوژراون. ئاماژە بەوەش دەکات، زۆربەی کوژراوەکان ژن و منداڵ بوون
پاسەوانی کەناراوەکانی تونس دەڵێت، تەرمی 16 کۆچبەریان لە کەناراوەکانی شارەکانی مەلولش، سەلەقتە و شیبا لە تونس دۆزیوەتەوە.
پارتی لیبراڵ دیموکراتی ئۆزبەکستان براوەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەو وڵاتە بوو
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکەیان بۆ سەر ئێران "بەهێز و ورد" بووە و لە "سەری ئەختەبووتەکەیان داوە".
سعودیە سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات و بە "پێشێلکردنی سەروەریی خاکی ئێران و یاسا نێودەوڵەتییەکان" ناوی دەبات
بەرپرسانی فلیپین دەڵێن، لە ئەنجامی زریان و لافاو لانیکەم 82 کەس لەو وڵاتەی ئاسیا گیانیان لەدەستداوە، 320 هەزار کەسی دیکەش ناچار بە چۆڵکردنی خانوو و شوێنی مانەوەیان کراون
وەزیری دەرەوەی ئوردن رەخنە لە حکومەتی ئیسرائیل دەگرێت و سوپای ئەو وڵاتە بە ئەنجامدانی پاکتاوی نەتەوەیی لە غەززە تۆمەتبار دەکات. دەشڵێت، تاکە چارەسەر بۆ دوورخستنەوەی ناوچەکە لە جەنگێکی گەورە ئەوەیە، "ئیسرائیل دەستدرێژییەکانی بۆ سەر غەززە و لوبنان بوەستێنێت."
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک بە تانکێکی سوپای وڵاتەکەی لە کەرتی غەززە، 3 سەربازیان کوژراون و 7ی دیکەش بریندار بوون. لە هێرشێکی حیزبوڵڵای لوبنانیشدا بۆ سەر شارۆچکەی مەجد کەرووم لە باکوور ئیسرائیل دوو کەسی سڤیل کوژران
کەمپەینی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ، تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنی ئەمریکا دەداتە پاڵ پارتی کاری بەریتانیا کە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە سەرۆکیەتی. ئەمە دوای ئەوە دێت کە خۆبەخشانی ئەو پارتە بۆ یارمەتیدانی کەمپەینی هەڵبژاردنی کەمالا هاریس چوونە ئەمریکا.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بنیامین نەتەنیاهوو و ئەنتۆنی بلینکن "باسیان لە یەکخستنی هێزەکان بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران" کردووە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، حیزبوڵڵا دەیان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، درۆنێک سیستمی بەرگریی وڵاتەکەی تێپەڕاندووە و کاژێرێک ژمارەیەکی زۆر ئیسرائیلی ناردووەتە پەناگەکان.
وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا دەڵێت، بەهۆی "هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە" لەنێو وڵاتەکەی، فەرمانی داخستنی کۆنسووڵخانەی رووسیای لە شاری پۆزنان داوە. رووسیاش دەڵێت، وەڵامی بۆ "دوایین هەنگاوی دووژمنکارانە"ی پۆڵەندا دەبێت
حیزبوڵڵای لوبنانی رۆژی شەممە بە درۆن هێرشی کردە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. ئەمڕۆ دیمەنی خانووەکەی بنیامین نەتەنیاهوو بڵاوکرایەوە و لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، هێرشەکە زیانی بە خانووەکە گەیاندووە.
رێکخەری تۆڕی شەمس لە هەڵەبجە دەڵێت، هەندێک پێشێلکاریی دەنگدان لە شاری هەڵەبجە دەکرێن و ئاماژە بەوەش دەکات، "هێزێک هەیە نایەوێت خەڵک وەک پێویست دەنگبدات".
بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، هێزە بەوەکالەتەکانی ئێران بە هەوڵدان بۆ "تیرۆکردنی" ئەو و هاوژینەکەی "هەڵەیەکەی گەورەیان کرد". دەشڵێت، هەر کەسێک بیەوێت زیان بە ئیسرائیل بگەیێنێت "باجێکی قورس" دەدات.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی کوژرانی یەحیا سنوار دەڵێت، "بوێرانە جەنگا." ئاماژە بەوەش دەکات، چارەنووسی سنوار "بۆ سەرجەم جەنگاوەرانی بەرخودانی ناوچەکە سرووشبەخشە."
رێکخراوی ئیخوان موسلیمینی ئوردن رایدەگەیێنێت، ئەو دوو چەکدارەی هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل و کوژران، سەر بە ریزەکانی ئەوان بوون
جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنانی دەڵێت، تاکە چارەسەر بۆ جەنگی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا راگەیاندنی ئاگربەستە. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەگەر ئیسرائیل ئاگربەستی نەوێت، ئێمەش بەردەوام دەبین لە جەنگ."
سەرۆکوەزیرانی پۆڵاند رایدەگەیێنێت، پلانیان بۆ گۆڕینی سیاسەتی کۆچبەریی وڵاتەکەیان داناوە و راگرتنی پێدانی مافی پەنابەرییش بە کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ ماوەیەکی کاتی، بەشێکە لە پلانەکە.
بەرپرسانی رووسیا و ئۆکراینا دەڵێن، سوپای وڵاتەکانیان دەیان درۆنی یەکدییان خستووەنەتە خوارەوە.
لە 4 شوێنی جیاوازی شاری حەدیرەی ئیسرائیل 6 کەس بە چەقۆ بریندار کران؛ برینی دووانیان سەختە
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دەداتە خەڵکی لوبنان و دەڵێت، ئەگەر لوبنانییەکان، حیزبوڵڵا لە وڵاتەکەیان وەدەر نەنێن، وەکو فەلەستینییەکانی غەززە رووبەڕووی " ئازار و وێرانکاری" دەبنەوە. نەتەوە یەکگرتووەکانیش هەمان هۆشداری دەدات.
گوتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل دەزانێت چۆن بەرگری لە خۆی بکات. ئاماژە بەوەش دەکات، هەرلایەک دەستدرێژی بکاتەسەر وڵاتەکەی باجێکی قورس دەدات.
میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر دیمەشق و بەو هۆیەوە 7 کەس کوژراون کە یەکێکیان منداڵە و 11 کەسیش بریندار بوون.
سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی لە سنووری لوبنان راگەیاند. بەو جۆرەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئەو وڵاتە لە سنووری لوبنان لە 24 کاژێردا بۆ 2 کەس بەرزبوویەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 6 تشرینی یەکەمی 2024، یۆواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "هەر کەسێک پێی وایە تاکە هەوڵێک بۆ زیانگەیاندن بە ئێمە دەدات، پێویستە سەیرێکی دەستکەوتەکانمان لە غەززە و لوبنان بکات."
سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران، دوای ئەوە دێت رۆژی 1ـی تشرینی یەکەم، ئێران بە 180 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل.
لەدوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، هاشم سەفیەدین بە شوێنگرەوەی چاوەڕوانکراو بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا ناودەبرا
سەرۆکی ئەمریکا هانی ئیسرائیل دەدات هێرش نەکاتە سەر کیڵگە نەوتییەکانی ئێران و دەڵێت، "لە شوێنی ئەوان بوومایە، بیرم لە جێگرەوەی دیکە لەبری بەئامانجگرتنی کێڵگە نەوتییەکان دەکردەوە."
میدیای حووسییەکان دەڵێت، ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردووەتە سەر سێ شاری سەنعای پایتەخت، زەمار و حودەیدییە
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، پێش ئەنجامدانی هێرشە مووشەکییەکە بۆ سەر ئیسرائیل، هیچ پەیامێکیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاڵوگۆڕ نەکردبوو؛ ئاماژە بەوەش دەکات، دوای هێرشەکە هۆشدارییان بە ئەمریکا داوە دەستوەردان نەکات
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی پارچە مووشەکێک لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین، فەڵەستینییەک کوژراوە، ئەمە دوای ئەوەی ئەمشەو ئێران بە زیاتر لە 200 مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەرئەنجامی دەبێت و وەڵامی هێرشەکە دەدەنەوە
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە دوو هێرشی ئاسمانیدا "37 تیرۆرست"یان کوشتووە کە "بەرپرسانی باڵای داعش و حوراسولدینی سەر بە قاعیدەیان" لەنێودا بووە
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29-9-2024، هێزی بەرگریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوەوە، لە هێرشێکدا بۆ سەر بەیرووت، نەبیل قاووق، فەرماندەی یەکەی خۆپارێزی و ئەندامی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی حیزبوڵڵایان کوشتووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق کوشتنی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان سەرکۆنە دەکات و بە "تاوان" ناوی دەبات، ئەوە دوای ئەوەی دوێنێ ئیسرائیل هیرشێکی بۆ سەر بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵا لە بەیرووت ئەنجامدا و ئەمڕۆش کوشتنی راگەیاند.
پەنابەرانی سووریایی کە پێشتر روویان لە لوبنان کردبوو، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. جگە لەو پەنابەرانە، بە هەزاران لوبنانیش خۆیان بۆ چوونە سووریا ئامادە کردووە.
بەهۆی تەقینەوە لە کانە خەڵوزێکی باشووری پارێزگای خۆراسانی ئێران، 19 کەس گیانیان لەدەستداوە و 17ی دیکەش بریندار بوون. هەروەها 30 کەسی دیکەش هێشتا لەژێر داروپەردووی کانە رووخاوەکەدا گیریان خواردووە
سەرۆکی حووسییەکانی یەمەن، ئیسرائیل بە فراوانکردنی گرژییەکان و تێکدانی ئاسایشی لوبنان تۆمەتبار دەکات. هەروەها، هێرشەکەی بۆ سەر لوبنان، بە "دەستدرێژی و تاوانکاری" ناوبرد
ئەمڕۆ شەممە، 21-9-2024، ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: "لووتکەکە هەمان ئامانجی دەبێت، ئەویش بەرزکردنەوەی هاوکێشەکەی زیلینسکییە وەکو تاکە بنەما بۆ چارەسەرکردنی ململانێیەکە، پشتگیریی زۆرینەی جیهان بەدەستبهێنێت و لەبری رووسیا دوایین ئاگادارکردنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە رادەستی رووسیا بکات."
گوتەبێژەکە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: "کارمەندانی بەرگریی شارستانی، تەرمی 21 کەسیان دۆزیوەتەوە، لەنێویاندا 13 منداڵ و شەش ژن هەبوون". هەروەها یەکێک لە ژنەکان دووگیان بووە.