بۆچی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە یەکەم سێشەممەی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت؟

05-11-2024
رێبەر حوسێن
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هەموو چوار ساڵ جارێک لە یەکەم سێشەممەی مانگی تشرینی دووەم بەڕێوەدەچێت. پرسیارەکە ئەوەیە، کەی و بۆچی ئەم رۆژە هەڵبژێردراوە؟
 
دەنگدانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا تاوەکو ساڵی 1844 لە سەرەتای تشرینی دووەم تاوەکو سەرەتای کانوونی دووەم بەڕێوەدەچوو، واتە مانگێکی دەخایاند.
 
دواتر سیستمەکە دووچاری رەخنەیەکی زۆر بووەوە و پێیان وابوو ئەگەر بەربژێرێک لە ناوچەیەک دەنگێکی زۆر یان کەم بهێنێت، دەکرێت کاریگەری لەسەر دەنگدەران دروست بکات و بەربژێرەکەش زەرەر یان قازانجێکی زۆر دەکات.
 
لە ساڵی 1845 کۆنگرێسی ئەمریکا یاسایەکی دەرکرد و جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە، دەبێت تەواوی ویلایەتەکان لە یەک رۆژدا دەنگ بدەن و یەکەم سێشەممەی مانگی تشرینی دووەمی وەکو رۆژی دەنگدانەکە دیاریکرد.
 
بۆچی یەکەم سێشەمەی تشرینی دووەم؟
 
لەو کاتەدا زۆرینەی کۆمەڵگەی ئەمریکی جووتیار بوون؛ بۆیە سەرەتای تشرینی دووەم کاتێکی باش بوو بۆ جووتیارەکان، چونکە وەرزی دروێنە تەواو بووە و جووتیارەکانیش کاتیان هەیە.
 
زۆرینەی دانیشتووانی ئەمریکا کریستیان بوون. رۆژی یەکشەممە رۆژێکی پیرۆزە لای ئەوان و لەو رۆژەدا سەردانی پەرستگا دەکەن و خەریکی پەرستش دەبن. جووتیارەکان لە رۆژانی چوارشەممەیشدا بەرهەمی خۆیان دەبردە بازاڕ؛ بۆیە ئەو دوو رۆژەیان دیاری نەکرد.
 
دەبووایە گوندنشینەکان دەیان کیلۆمەتر ببڕن و رۆژێک بۆ گەشتەکەیان تەرخان بکەن تاوەکو دەنگ بدەن. رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە نەیاندەتوانی گەشت بکەن؛ بۆیە رۆژی دووشەممە و پێنجشەممەش دیاری نەکران. 
 
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دیاریکردنی یەکەم سێشەممەی مانگی تشرینی دووەم ئەوە بوو رۆژەکە ناکەوێتە پێش سەری مانگ، بەوەش ئەو کەسانەی کرێکار بوون، کرێی کاریان وەرگرتووە، بەوەش چاوەڕێ دەکرا ژمارەیەکی زیاتری خەڵک بەشداری لە دەنگدان بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمبوڵانسێک لە شوێنی رووداوەکە. وێنە: AFP

کەسێکی بە رەچەڵەک سعودی پەیوەندیدار بە رووداوەکەی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە

بەرپرسانی ئەڵمانیا دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی رووداوەکەی مارگدێبورک لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتە 2 کەس و 68 کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیس تۆمەتبارێکی 50 ساڵی بە رەچەڵەک سعودی دەستگیرکردووە.