ئەنجامی هەڵبژاردن لە گوندێکی ئەمریکا ئاشکرا کرا؛ هاریس و ترەمپ چەند دەنگیان هێناوە؟

05-11-2024
رێبەر حوسێن
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە بنکەی دەنگدانی گوندی دیکسڤڵ نۆچی ویلایەتی هەمشایەری ئەمریکا شەش کەس دەنگیان داوە، سیان لەو دەنگدەرانە دەنگیان بە کامالا هاریس و سیانەکەی دیکەش دەنگیان بە دۆناڵد ترەمپ داوە.
 
تۆم تیلۆتسۆن دەنگدەر و دانیشتووی گوندەکە دەڵێت، "ئەمە گەورەترین پەیامە کە هەمیشە دەمانەوێت بە کۆمەڵگەی جیهانیی بگەیێنین. هەر کەسێک سەیرمان دەکات دەنگ دەدات. هەرچەندە دەنگی ئێمە هەڵبژاردن یەکلایی ناکاتەوە، بەڵام ئەگەر بتوانین هانی خەڵک بدەین دەنگ بدەن و بڵێن، هێی ئەو کوڕانە بە نیوەشەو لە خەو هەستاون تاوەکو دەنگ بدەن، 100%ی دەنگدەران چوون دەنگ بدەن. رەنگە وا لە کەسانێک بکەم لە رۆژدا لە کاتی خۆیان بگرن و دەنگ بدەن."
 
دەنگدانەکە لەو گوندەی ویلایەتەکەی ئەمریکا لەدوای کاژێر 12:00ی شەوی دووشەممە دەستیپێکرد؛ 60 ساڵە یەکەم دەنگ لەو بنکەیە دەدرێت. ئەنجامەکە رەنگدانەوەی ململانێی تووندی نێوان دوو بەربژێرەکەی سەرۆکایەتییە.
 
لێزلی ئۆتن لەو گوندە دەڵێت، "هیچ ئامێرێکی گەورە لێرە نییە، هیچ گوشارێک ناکرێت و لە دەرگەی کەس نادرێت. شەش دەنگدەرن لە رۆژی هەڵبژاردن بە مەبەستی دەنگدان، دەنگ دەدەن."
 
ئەمڕۆ سێشەممە کاژێر 06:00ی بەیانی بە کاتی ئەمریکا و 02:00ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی هەولێر دەنگدانی گشتیی ئەمریکا دەستیپێکرد. لە 168 ملیۆن دەنگدەری تۆمارکراو 80 ملیۆنیان لە دەنگدانی پێشوەختە دەنگیان داوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمبوڵانسێک لە شوێنی رووداوەکە. وێنە: AFP

کەسێکی بە رەچەڵەک سعودی پەیوەندیدار بە رووداوەکەی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە

بەرپرسانی ئەڵمانیا دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی رووداوەکەی مارگدێبورک لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتە 2 کەس و 68 کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیس تۆمەتبارێکی 50 ساڵی بە رەچەڵەک سعودی دەستگیرکردووە.