توێژینەوەیەک: عێراق لەنێو خراپترین وڵاتەکاندایە بۆ ئازادیی ئینتەرنێت

16-10-2024
رێبەر حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی فریدەم هاوس توێژینەوەیەکی لەسەر ئازادیی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە 72 وڵاتی جیهان کردووە کە 87٪ـی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی جیهان پێکدەهێنن. بەگوێرەی توێژینەوەکە، چین و میانمار دوو خراپترین وڵاتن و ئایسلەندیش باشترین وڵاتە لە فەراهەمکردنی ئازادیی بەکارهێنانی ئینتەرنێت. 
 
فریدەم هاوس کە رێکخراوێکی ناحکومیی ئەمریکییە و داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکات، رۆژی چوارشەممە، 16 تشرینی یەکەمی 2024، توێژینەوەیەکی لەسەر ئازادی لەلایەن بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە 72 وڵات بڵاوکردەوە. 
 
لە کۆی ئەو 72 وڵاتە، لە 18 وڵاتیان ئازادیی بەکارهێنەران بەراورد بە پار زیادیکردووە و لە 27 یان کەمیکردووە. لەنێو 18 وڵاتەکە، ئایسلەند پلەی یەکەمی گرتووە. 
 
عێراق، بێلاڕووس، زیمبابۆی و ئازەربایجان لەنێو ئەو 27 وڵاتەن کە ئازادیی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بەراورد بە پار کەمیکردووە.  
 
هەروەها لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی نێوەڕات، عێراق لە 100، تەنیا 40 پلەی وەرگرتووە. 
 
لەنێو ئەو 72 وڵاتەی توێژینەوەکەیان لێکراوە، لە 25 یان ئەم ساڵ هەڵبژاردنی وڵات ئەنجامدراوە یان ئەنجام دەدرێت. بەگوێرەی توێژینەوەکە، هەڵبژاردنی وڵاتەکان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ئازادیی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت هەبووە. 
 
لەو وڵاتەی هەڵبژاردن کراوە یان دەکرێت، لە 25 یان حکومەتی وڵاتەکە سایتەکانی بلۆک کردووە، دەست گەیشتنی بەکارهێنەرانی بە زانیارییەکان سنووردارکردووە یان ئەوەتا هێڵی ئینتەرنێتیان بەتەواویی پچڕاندووە.
 
ڤیستینسن، یەکێک لە توێژەرەکان لە فریدەم هاوس دەڵێت، "لە سەدەی 21 دا ئینتەرنێتی ئازاد و کراوە بۆ دیموکراسییەکی کارا زۆر گرنگە، بەڵام لەکاتێکدا خەڵک لە سەرانسەری جیهان چوونەتە سەر سندووقی دەنگدان، لەسەر ئینتەرنێت دووچاری ئاستەنگ بوونەتەوە لە دەستگەیشتن بە زانیاریی باوەڕپێکراو."
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".