کۆچی پێچەوانە؛ لوبنانییەکان لە جەنگ هەڵدێن و روو لە سووریا دەکەن

23 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبەر حوسێن
لوبنانییەکان بەرەو سوویا پەنابەر دەبن.
لوبنانییەکان بەرەو سوویا پەنابەر دەبن.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پەنابەرانی سووریایی کە پێشتر روویان لە لوبنان کردبوو، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. جگە لەو پەنابەرانە، بە هەزاران لوبنانیش خۆیان بۆ چوونە سووریا ئامادە کردووە.
 
ئەحمەد حەلەبی، پەنابەری سووریایی لە لوبنان دەڵێت: "لە ساڵی 2014 بەهۆی جەنگەوە سووریام بەجێهێشت، چووین بۆ باشووری لوبنان و لەوێ ژیاین و کارمان کرد. دواتر ئەم جەنگە لەباشووری لوبنان دەستیپێکرد، هێرش و وێرانکاری زۆر لەناوچەکە هەبوو، بۆیە ئەوێمان بەجێهێشت. زۆر بە سەختی لێی دەرچووین، سێ رۆژە ئێمە بەڕێگاوەین." 
 
هەفتەیەکە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بۆ سەر یەکدی چڕبوونەتەوە.
 
نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە رۆژی دووشەمەوە نزیکەی 100 هەزار لوبنانی ئاوارە بوون، هەروەها بەگوێرەی حکومەتی لوبنان، زیاتر لە 1.5 ملیۆن پەنابەری سووریایی لە لوبنان هەن.
 
چوونی لوبنانیەکان بۆ سووریا لە کاتێکدایە هێشتا وڵاتەکە پڕیەتی لە ئاوارەی شەڕی نێوخۆ.
 
حوسێن عەبدوڵڵا، دانیشتووی لوبنانە و دەڵێت: "ئێمە هاتینە ئێرە لەبەرئەوەی دوایین وادەمان بۆ چۆڵکردن پێدرا، ئاگاداریان کردینەوە کە ناوچەکە بەجێبهێڵین، بۆیە هاتین، ئەوە چوار کاژێرە ئێمە لەسەر سنووری سووریا و لوبنانین."
 
بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان زیاتر لە 620 کەس کوژراون و زیاتر لە 1835 کەسیش بریندار بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوای بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر باشووری لوبنان، دوکەڵ لە ناوچەیەک بەرز دەبێتەوە

بەرپرسێکی ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنی زەوینی بۆ نێو لوبنان کورتخایەن دەبێت

بەرپرسێکی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر هێزەکانیان بچنە نێو لوبنان، ئۆپەراسیۆنێکی زەوینیی کورتخایەن ئەنجام دەدەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئیسرائیل بە "وردی" هێرشەکانی دەکات و زۆربەی ئەوانەی کوژراون چەکداری حیزبوڵڵا بوون